ئیسماعیل هەنیە كێیە ؟
سەركردەیەكی سیاسی فەلەستینی یە و یەكێكە لە ڕەمزەكانی بەرگری ئیسلامی فەلەستینی (حەماس) لەساڵی 2006 وە سەرۆكی حكومەتی فەلەستیەیە لەدوای سەركەوتنە بێ وێنەكەی بزووتنەوەكە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی فەلەستین دا دواتر هەڵبژێراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە. لەدایك بوون و پێگەیشتنی: ئیسماعیل عەبدول سەلام ئەحمەد لەڕۆژی 23 /كانونی دووەمی ساڵی 1962 لەشاری غەزە و لە خێوەتگەی (الشاطيء) لەدایك بووە ،لەبنچینەدا خەڵكی گوندی (جورەیە) لە قەزای عەسقەلان. خوێندنی: خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خوێندنگاكانی ئاژانسی فریاكەوتنی فەلەستینی (ئەنەروا) خوێندووە و پاشان ناوەندی گشتی لە پەیمانگای ئەزهەر تەواوكردووە و دواتر پەیوەندی كردووە بەزانكۆی ئیسلامی لەشاری غەزە و ساڵی 1987 بەشی ئەدەبی عەرەبی تەواوكردووە. لەساڵەكانی خوێندنی دا وەك ئەندامێكی كارای ڕێكخراوە خوێندكارییەكان دەركەوتووە ،ئەمەسەرەڕای گرنگی دانی بە چالاكی وەرزشی. پلەو پێگەكانی هەنیە: هەنیە كۆمەڵێك پلەی ئیداری لە زانكۆی ئیسلامی وەرگرتووە پێش ئەوەی ببێتە ڕاگری كۆلێژەكە لەساڵی 1992 دا ،وەلەساڵی 1997 دا بۆتە سەرۆكی نوسینگەی شێخ ئەحمەد یاسین بەڕەحمەت بێ. ئەزمونی سیاسی: لە ساڵی 1987 لەلایەن دەسەڵات دارانی زایۆنیەوە دەست بەسەر كراوە و بۆ ماوەی هەژدە ڕۆژ زیندانی كراوە ،پاشان بۆجاری دووەم ساڵی 1988 بۆماوەی شەش مانگ زیندانی كراوە. وە لە ساڵی 1989 جارێكی تر لەلایەن زایۆنیەكانەوە دەست بەسەر كراوە ، بەتۆمەتی پەیوەندی بوونی بەبزووتنەوەی حەماسەوە و بۆماوەی سێ ساڵ زیندانی كراوە .دواتر نەفی كراوە بۆ ناوچەی (مەرج زهور) لەباشوری لبنان .لەدوای یەك ساڵ لەمانەوەی لەوناوچەیە ، گەڕاوەتەوە بۆ كەرتی غەزە و ئەمەش لەدوای واژۆكردنی ڕێكەوتننامەی ئۆسلۆ لەنێوان دەسەڵاتدارانی بەناو فەلەستینی و زایۆنیەكان، لە ساڵی 2006 دا سەرپەرشتی لیستی گۆڕان وچاكسازی كردووە لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی فەلەستین دا و تێیدا زۆرترین كورسی پەرلەمانی فەلەستینی بەدەست هێناو هەرلەو ساڵەدا بووە سەرۆكی حكومەتی فەلەستینی كە بزووتنەوەی حەماس لەمانگی شوباتی ئەو ساڵەدا پێكی هێنا.لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2006 دوای ئەوەی هەڵسا بەگەڕانێكی نێودەوڵەتی بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ گەلی فەلەستین دەسەڵاتدارانی زایۆنی ڕێگریان لێكرد كە بگەڕێتەوە بۆ كەرتی غەزە. لە ساڵی 2003 دا پاش بەئامانج گرتنی ژمارەیەك لەسەركردەكانی حەماس لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە ئیسماعیل هەنیە دەستی بریندار ئەبێت لە ڕۆژی 20/ تشرینی یەكەمی ساڵی 2006 پاش گەڕانەوەی بۆ ناو كەرتی غەزە جارێكی تر تەقەی لێكراوە لەلایەن چەكدارانی بزووتنەوەی فەتحی سەر بەباڵی مەحمود عەباس وە . هەر لەو ساڵەدا، ماڵەكەی لەلایەن زایۆنیەكانەوە بەفڕۆكە هێرشی كرایە سەر لەدوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی كە كەرتی غەزەی گرتەوە ،بزووتنەوەی حەماس دەستی گرت بەسەر تێكڕای ناوەندە ئاسایشییەكانی بزووتنەوەی فەتح دا ،لە 14 حوزەریرانی ساڵی 1997 دەسەڵاتدارانی فەلەستینی بڕیاری لەسەر كار لادانیان لەدژی دەركرد بەڵام هەنیە ئەو بڕیارەی دایە دواوە و حكومەتێكی نوێی فەلەستینی دروست كرد كەلەناوەندە جیهانیەكاندا بە حكومەتە بەركەناركراوەكە ناسرا بووە ئیتر كەرتی غەزە بەتەواوەتی كەوتە بەردەستی بزووتنەوەی حەماس. هەنیە و سەركردایەتی بزووتنەوەی حەماس: ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی حەماس لەڕۆژی 6/5/2017 هەنیەی وەك سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوە كە هەڵبژارد. هەنیە و لیستی تیرۆری ئەمەریكی: دەسەڵاتدارانی ڕەشی ئەمەریكی لە ڕۆژی 31/1/2018 ناوی ئیسماعیل هەنیەیان لەسەر لیستی تیرۆری خۆیان تۆمار كرد ئەمەش لەدوای ئەوەوە هات كە كێشەیەكی سیاسی لەنێوان گەلی فەلەستینی و دەسەڵاتدارانی ئەمەریكی هاتە ئاراوە ،كەئەمەریكیەكان دەیانویست شاری پیرۆزی قودس وەك پایتەختی هەمیشەیی قەوارەی زایۆنی بناسێنن ،ئەو بڕیارەش لەلایەن دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكی یەوە گەڵاڵە كرابوو. گەردەلولی ئەقسا: سەركردەی قەسامی موحەممەد زەیف سەرۆكی ئەركانی كەتیبەكانی قەسام لەڕۆژی 7/10/2023 گەردەلولی ئەقسای ڕاگەیاند ،كە تێیدا لە ئاسمان و دەریا و وشكانیەوە، بزووتنەوەی حەماس و كەتیبەكانی ئەلقەسام هێرشێكی هەمەلایەنەیان كردە سەر قەوارەی زایۆنی ،لەبەرانبەر دا سوپای خوێنڕێژی زایۆنی بۆ سڕینی ئارەقەی شەرمەزاری سەركردە خوێنڕێژەكانی هێرشی پێچەوانەی كردە سەركرەتی غەزەو ئیتر لەو ڕۆژەوە تا ئێستا شەڕ بەردەوامەو ڕۆژانە سوپای زایۆنی دەیان كەس لە ژن و مناڵ شەهید دەكات و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەئاستی ئەم خوێنڕێژییەدا چاوی خۆی نوقاندووە .لەڕۆژی 1/4/2024 سوپای زایۆنی ڕایگەیاند كەلەكردەیەكی سەربازیدا توانیویانە سێ لە كۆڕەكانی هەنیە شەهید بكەن و تا سەرئەنجام دەستی غەدری زایۆنیەكان لەپایتەختی ئێران و لەڕۆژی 31/7/2024 بگاتە جەستەی ئیماعیل هەنیەی گەورە تێكۆشەر و سەربازە ونەكەی ڕێگای شەهادەت و بەو پەڕی نامەردیەوە شەهیدی بكەن. ئامادەكردنی: مامۆستا ناسیح مەجید. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.