به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئیمام مه‌هدی قوڕه‌یشییه و وه‌کو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ناوی خۆی و بابی هه‌یه؛ موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدوڵلا، له نه‌وه‌ی فاتیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) و حه‌سه‌نی کوڕی عه‌لی-خوا لێیان ڕازی بێت- نه‌رمه‌ی لووتی پانه و ناوچه‌وانی ده‌رکه‌وتووه، خوای گه‌وره له شه‌وێک ده‌یسازێنێت بۆ ئه‌و لێپرسراوێتییه، که‌واته پێشتر نهنانسراوه و له پڕ ده‌رده‌که‌وێ، له کاتێک دێت، زه‌ڵم و سته‌م له لایه‌ک و زهمینلهرزین له لایه‌کی تر له بره‌ودایه، هه‌موو دونیا سته‌م و زوڵم دایپۆشیهوه. له پێش هاتنی ده‌جال ده‌رده‌کوێ و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و هه‌موو دونیا ڕزگاری ده‌بێت، فه‌تحی قودس ده‌کات و ده‌چێته ناوی، ئه‌وجا ده‌ججال دێ و گه‌مارۆی ئه‌دا، پاشان پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێ بێت) داده‌به‌زێ و له دوای ئیمام مه‌هدی نوێژ ده‌کات و ده‌جالیش ده‌کوژێ. هاتنی مه‌هدی له کاتێکه سێ له کوڕانی خه‌لیفه و ده‌سته‌ڵاتی سعودییه شه‌ڕیان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات، پاش ئه‌وه‌ی زانایان ده‌یناسنه‌وه به‌یعه‌تی پێ ئه‌ده‌ن و موسوڵمان سه‌ری ده‌خه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: سوپاکه‌ی سه‌رکه‌وتنی پێوه‌یه و خۆتانی بگهیهننێ ئه‌گه‌ر به سنگهخشهش بێ له‌سه‌ر به‌فر. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.