سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا فەرموودەى لاواز كارى پێدەكرێ.؟
ئايا كار دەكرێ بە فەرمودەى لاواز.؟ وە بۆچوونى زانايان لەو بارەوە.؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3822


ئايا فەرموودەى لاواز كارى پێدەكرێ.؟

ئايا كار دەكرێ بە فەرمودەى لاواز.؟ وە بۆچوونى زانايان لەو بارەوە.؟!


- بسم اللە ، الحمد للە ، سەرەتا بەپێناسەی حەدیثی ضەعیف دەست پێ دەکەین ، پاشان وەڵامی پرسیارەکانی دى دەدەینەوە .

- پێناسەی حەدیثی ضعیف :

حەدیثی ضەعیف چییە ؟ هەر حەدیثێکە سیفاتی حەدیثی صەحیح و حەدیثی حەسەنی تێدا نەبێت.. وەک ئەوەی ئيبن صەلاح لە پێناسەیدا وتویەتی : (کل حدیث لم یجتمع فیه صفات الحدیث الصحیح ولا صفات الحدیث الحسن المذكورات فیما تقدم فهو حدیث ضعیف) ؛ یان حەدیثی ضەعیف : ئەو حەدیثەیە مەرجەکان ، یان سیفەتەکانی حەدیثی صحیح و حەسەنی تیا نەبێت و دەرەجاتیشی لە ضعف دا بەگوێرەی دورییەتی لە مەرجەکانی صحەتەوە . الخلاصة في علوم الحدیث للطیبي ص ٤۸ .

- ئایا تەساهول لە سەنەدەکانی حەدیثی ضەعیفدا و ریوایەتی ضەعیف جائزە ؟

- بەڵێ تەساهول لە سەنەدەکانی حەدیثی ضەعیف دا جائیزە و ریوایەتیشی بەبێ بەیانی ضعفەکەی لە مەواعظ و قەصەص و فەضائلی ئەعمالدا جائزە نەک لە سیفاتی خوا و ئەحکامی حەڵاڵ و حەڕام .

قال الطیبي : ویجوز عند المحدثین وغیرهم التساهل في اسانید الضعیف سوی الموضوع ، وروایته من غیر بیان ضعفه في المواعظ والقصص وفضائل الاعمال لا في صفات الله تعالی واحكام الحلال والحرام .

- ئیمامی نەسائی و ئەبوداود لە کێوە ریوایەتی حەدیثی ضەعیفیان کردووە؟ یان مەرجییان چی بووە لە ریوایەتکردنیدا ؟

- ئیمامی نسائی ئیخراجی حەدیثی کردووە لە هەموو راوییەکەوە کە ئیجماع نەبوبێت لەسەر تەرکی راویەکە .

ئەمە مەزهەبی نەسائی بووە لە ئیخراجی حەدیثی ضەعیفدا . وە (ابوداود) یش هەمان مەزهەبی بووە ، و ئیخراجی حەدیثی کردووە کاتێک کە لەو بابەدا غەیری حەدیثی ضەعیفی دەست نەکەوتبێت ، چون حەدیثی ضەعیف لە لای بەهێزتر بووە لە رەئی پیاوان .

روی ابن الصلاح عن الحافظ ابن منده عن محمد بن سعد یقول : كان مذهب النسائي ان یخرج عن كل من لم یجمع علی تركه ، كذلك ابوداود یاخذ ماخذه ویخرج الضعیف اذا لم یجد في الباب غیره لانه اقوی عنده من راي الرجال . معرفة علوم الحدیث : ص ۳۳ - ۳٤ .

و روی الدارمي عن الشعبي قال : ما حدثك هؤلاء عن النبي فخذ به وما قالوه برایهم فالقه الحش . سنن الدارمي ج ١ / ص ٦۷ .

قال شریح : ان السنة قد سبقت قیاسكم فاتبع ولا تبتدع فانك لن تصل ما اخذت من الاثر .

قال الشعبي : انما الراي بمنزلة المیتة اذا اضطررت الیها اكلتها ، رواهما في شرح السنة . شرح السنة للامام البغوي المتقدم ذكره مخطوط المجلد الاول ص (٦۲ - ب) .
الخلاصة في اصول الحدیث تالیف الحسین بن عبد الله الطیبي المتوفی سنة ۷٤۳ ، تحقیق صبحي السامرائي ص :٤۸ .

بێگومان حەدیثی ضەعیف جۆری زۆرە ، ابن الصلاح 42 جوری باس کردووە ، وە هەندێک لە ئەهلی حەدیث لەو ژمارەیە زۆرتریان باسکردووە ، وە باسکردنی جۆرەکانی تول ئەکێشێت .

- کارکردن بەحەدیثی ضەعیف :
- ئایا کار بەحەدیثی ضەعیف ئەکرێت ؟

- زانایان سێ وتەیان هەیە لە کارکردن بەحەدیثی ضەعیفدا :

وتەی یەکەم : کاری پێناکرێ بەڕەهایی ، یەکسانە لە عەقائددا بێت ، یان لە ئەحکامی شەرعی دا بێت ، یان لە تەڕغیب و تەڕهیب و فەضائلی ئەعمالدا بێت .
ئەم وتەیە (ابن سید الناس) لە (یحیی بن معین) ەوە نەقڵی کردووە . وە ئەمە زاهری مەزهەبی بوخاری و موسلمیشە .

وتەی دووەم : هیچ رێگرێک نییە لە کارکردن بەحەدیثی ضەعیف بەڕەهایی ئەگەر لەو بابەدا غەیری حەدیثی ضەعیف نەبێت . ئەم وتەیە پاڵ ئەدرێتە لای ئیمام احمد بن حنبل و ابو داود .

وە ئیمام احمد رحمە اللە ضەعیفی حەدیثی لە لا خۆشتر بووە لە رەئی پیاوان و لەوەدا فەرمویەتی : (ضعیف الحدیث عندنا احب الي من راي الرجال) قواعد التحدیث للقاسمي ص ۱۱۳ .

بەمە دەرئەکەوێت کە ئیمام احمد و ابو داود رحمهما اللە حەدیثی ضەعیفیان پێشخستووە بەسەر رەئی و قیاسدا ئەگەر لەو بابەدا غەیری حەدیثی ضەعیف نەبوبێت .

بێگومان هەر یەکێک لە ئیمام احمد و ابوداود مەبەستیان بەکارکردن بەحەدیثی ضەعیف موتڵەقی حەدیثی ضەعیف بووە ، و کارکردنیان بەحەدیثی ضەعیف بەڕەهایی بەلاوە بەهێزتر ، و خۆشتر بووە لە رەئی و قیاس .

جا ئەگەر وردبینەوە لە وتەکەیان ، ئەوکات ئەزانین ئەم دوو ئیمامە بیرتیژتر و دووربینتر و ئیحتیاتکار بوون . وە لەبەر ئەوە بەندە مەیل بەلای ئەم وتەیەدا ئەکەم .

وتەی سێیەم : حەدیثی ضەعیف لە فەضائلی ئەعمال و تەڕغیب و تەڕهیب و مەواعظ و قەصەصدا کاری پێدەکرێ ، بەڵام لە عەقائد و لە حەڵاڵ و حەڕام و باقی تری ئەحکامی شەرعیدا کاری پێناکرێت .

عبد الرحمن بن مهدی وتویەتی :
کاتێک ریوایەتمان لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم کردبێت لە حەڵاڵ و حەڕام و ئەحکامدا سەختگیریمان کردووە لە سەنەدەکاندا ، و نەقدیشمان کردووە لە رجالی سەنەدەکاندا ، وە کاتێک لە فەضائل و پاداشت و سزاداندا ریوایەتمان کردبێت تەسهیلمان کردووە لە سەنەدەکاندا ، و تەساموحمان کردووە لە رجالی سەنەدەکاندا .

قال عبد الرحمن بن مهدی رحمە اللە :
" اذا روینا عن النبي صلی الله علیه وسلم في الحلال والحرام والاحكام شددنا في الاسانید ، وانتقدنا في الرجال ، واذا روینا في الفضائل ، والثواب والعقاب ، سهلنا في الاسانید ، وتسامحنا في الرجال " فتح المغیث بشرح الفیة الحدیث للسخاوي ص ۱ / ۱٤۲ الطبعة الاولی ۱۳٥٥ هـ - ۱۹۳۷ .

وە وێنەی ئەم وتەیە دیسان لە ئیمام (احمد بن حنبل) و (ابن المبارک) یشەوە نەقڵ کراوە .

کەوابوو کارکردن بەحەدیثی ضەعیف له فەضائلی ئەعمال و تەڕغیب و تەڕهیب و قەصەصدا لە لای ئەم کۆمەڵە جائزه مادام باطل و واهی و مونکەر و مەتروک و مەوضوع نەبێت ، ئەمما لە عەقائد و ئەحکامی حەڵاڵ و حەڕام و کڕین و فرۆش و نکاح و تەڵاق و غەیری ئەوە کارناکرێ ئیللا بەحەدیثی صەحیح و حەسەن نەبێت .

وەڵامدانەوەى: مامۆستا مەلا مصطفی محمد جعفر گوڵپی.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 78

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram