(بێخود)، ناوی "مه‌حموود"ه و کوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی مفتیی گه‌وره حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره که ناوبانگی به (پیرحه‌سه‌ن) ده‌رکردووه. ئه‌میش کوڕی مه‌لا مه‌حموودی دێلێژه‌یی پیرحه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌یییه که له ساڵی (١٢٠٦)ی کوچیدا کۆچی دوایی کردووه. ئه‌میش کوڕی مه‌لا محمدی دێلێژه‌یییه که به‌ناوبانگ بووه به (مه‌لای گه‌وره) و له ساڵی (١١٧٣)دا له دێلێژه وه‌فاتی کردووه. ئه‌م زاته خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بووه له دێلێژه و هاوچه‌رخی شێخ (رضا)ی دێلێژه بووه. مه‌لا (محمود) پیر حه‌سه‌نیی کوڕه‌زای مه‌لا محمدی گه‌وره، لای زانای به‌ناوبانگ (ابن الحاج)ی جێشانه‌یی خوێندوویه‌تی، وه پاش ئیجازه وه‌رگرتنی خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌ی کردووه‌ته‌وه له دێلێژه، وه پاش دروست کردنی شاری سلێمانی له ١١٩٩ دا، چووه‌ته ئه‌وێ، وه له‌گه‌ڵ شێخ معروفی نۆدێییدا پێکه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ده‌رسیان وتووه‌ته‌وه. وادیاره پێکه‌وه‌ش فه‌قێی لای (ابن الحاج) بوون. ئه‌م زاته سێ کوڕی زانای پایه بڵندی بووه: (مه‌لا حسن)، (مه‌لا حسین)، مه‌لا أحمد). مه‌لا حسنی ناردووه‌ته (مه‌رگه)ی پژده‌ر، وه مه‌لا حسینی له دێلێژه به‌جێ هێشتووه(١) وه مه‌لا ئه‌حمدی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته سلێمانی. وه به‌م جۆره باڵی زانستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی کوردستاندا کێشاوه. ئه‌م زاته له ساڵی ١٢٣٩ کۆچی دا کۆچی دوایی کردوه. مه‌لا ئه‌حمه‌د کوڕی مه‌لا محمودی پیر حه‌سه‌نی، که به‌ناوبانگ بووه به (چاومار)، لای باوکی و لای شێخ معروفی نۆدێ و مه‌لا عبدالله‌ی ڕه‌ش خوێندوویه‌تی که به‌ناوبانگ بووه به (مه‌لا ڕه‌ش) وه (شێخ الاسلام)ی بابانه‌کان بووه. ئیجازه‌شی لای شێخ معروفی نۆدێ وه‌رگرتووه. ئه‌م زاته له مزگه‌وتی مفتی دا ده‌رسی وتوه‌ته‌وه له خۆی دروستی کردووه، وه ئه‌که‌وێته نزیکی به‌رده‌رکی سه‌رای ئێستای سلێمانی، وه خوێندنگایه‌کی گه‌وره‌شی بووه. ئێستا جێگای ئه‌و خوێندنگایه و ماڵی مه‌لا ئه‌حمه‌د خۆی، ئوتێل و دووکانه‌کانی (حاجی برایم ئاغایه)، زانایانی به‌ناوبانگی وه‌ک مه‌لایی پێنجوێنی و مفتی زه‌هاوی و شێخ ئه‌حمه‌د فائز لای ئه‌م زاته خوێندوویانه. له ساڵی ١٢٥٥ کوچی دا بووه به ( رئیس المدرسین)ی سلێمانی، وه له ساڵی ١٢٧٩ کوچی دا پایه‌ی مفتی‌یه‌تیی دراوه‌تێ، وه له ڕه‌جه‌بی ساڵی ١٢٨٨ کۆچی دا له حیجاز کۆچی دوایی کردووه. له پاش وه‌فاتی (چاومار) حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی جێگای ئه‌گرێته‌وه، وه له ١٣٠٣ دا بووه به حاکمی سلێمانی، وه له ساڵی ١٣٠٧ کۆچی دا بوه به مفتی و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدیی دراوه‌تێ و، کراوه به وه‌کیلی دائیره‌ی مه‌شیخه‌تی ئیسلامی له سلێـمانیدا. ئه‌م زاته له ١٣١٥ کۆچی دا کۆچی دوایی کردووه. گه‌لێک نووسراوی به‌نرخی هه‌یه. پاش حاجی مه‌لا ئه‌مین، مه‌لا عبدالعزیزی کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌بێ به مفتی سلێمانی، که له‌وکاته دا ئه‌مه‌نی ٢١ ساڵ بوو، به‌ڵام پایه‌یه‌کی زانستیی به‌رزی هه‌بووه. وه هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پایه‌ی زانستییه‌وه کراوه به ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری( المجمع العلمي)ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، و مه‌دالیه‌ی مه‌جیدی پێدراوه، وه گه‌لێ ئه‌رکی گه‌وره‌ی تری پێ سپێراوه وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریفی سلێمانی و، حاکمیه‌تی و وه‌کاله‌تی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا که مه‌رکه‌زه‌که‌ی له ئه‌سته‌مبووڵ بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی پایه‌ی زانستییه‌وه کاربه‌ده‌ستانی دائیره‌ی مه‌شێخه‌تی ئیسلامی ویستوویانه له خۆیانی نزیک خه‌نه‌وه، وه له ساڵی ١٣١٨ کۆچی کردوویانه به مفتی (بۆرسه)، به‌ڵام نه‌چووه. وه له ساڵی ١٣٢٠ کۆچیش دا کردوویانه به مفتی (ئه‌دڕنه)، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌ویستوه. که ئینگلیزه‌کانیش سلێمانی یان داگیرکرد، مفتی به‌ربه‌ره‌کانێ‌یه‌کی توندی کردن. له‌به‌ر ئه‌وه به‌توندی له‌گه‌ڵی جووڵانه‌ته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و فرمانانه‌یان لێسه‌ندووه‌ته‌وه که پێی سپێرابوو. پاش دامه‌زرانی حوکوومه‌تی خۆماڵیش، مفتی هه‌ر به‌ردوام بوو له به‌جێهێنانی ئه‌رکه ئاینییه‌کانی سه‌رشانیدا بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان، وه سه‌رده‌مێک سه‌رۆکی لقی کۆمه‌ڵی (الهدایة الاسلامیة) بوو له سلێمانی. ئه‌م زاته له(٥ ی شوال)ی ١٣٦٦ کۆچی، ڕێکه‌وتی ٢٠/٨/١٩٤٧ دا ئه‌م جیهانه‌ی به‌جێهێشت. (بێخود) یش له ساڵی ١٢٩٦ کۆچی دا هاتوه‌ته دونیاوه(٢)، وه لای زانایانی ناوداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی خوێندنی ته‌واو کردووه. وه له ساڵی ١٩٠٠ زاینی دا کراوه به حاکمی هه‌ڵه‌بجه، وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان (رفیق حلیمی) و (زێوه‌ر) دا خوا لێیان خۆش بێ دا مامۆستایه‌تیی کردووه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رابه‌ر به‌وه هیچ مانگانه‌یه‌ک وه‌ربگرێ. پێش کۆچی دوایی مفتیی کاکی، چه‌ند ساڵێکی له هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ربردووه. ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، وه تا مردنی له جێگاکه‌ی ئه‌ودا مفتی بووه. کاتژمێر سێ و چاره‌کی پاش نیوه‌ڕۆی ٢٥/٨/١٩٥٥ به‌رامبه‌ر به (١٣٧٦ی کۆچی) بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی کرد. به کۆچی دوای ئه‌م زاته سه‌رچاوه‌یه‌کی تری شعیری کلاسیکی کوردی وشک بوو.. چه‌ند پارچه‌یه‌ک له شعره‌کانی: ده‌فه‌رموێ: ئه‌و سینه له غه‌ش خاڵی یه، ئه‌و بێ ڕق و کینه ئه‌و خادیمی شه‌رعی نه‌به‌وی و میلله‌ت و دینه مه‌علووم چووه بۆ خزمه‌تی سالاری مه‌دینه وام زانی که فه‌وتاوه نه‌فه‌وتاوه دڵی من یان ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی خودا ، ئه‌ی رافیعی نۆ سه‌قفی گه‌ردوون بێ عه‌مه‌د نیعمه‌تت بۆ ئێمه (لا یحصی)، صیفاتت (لا یعد) (شکر لله) تا ده‌وامی بێ له‌گه‌ڵ ڕۆحا جه‌سه‌د پڕ زمان و دڵمه یاڕه‌ب (قل هو الله أحد) ذیکر و فیکری ظاهیر و باطینمه (الله الصمد) یا ده‌فه‌رموێ: هه‌موو ڕۆژێ به باوباپیر و خۆم و که‌سمه‌وه صه‌دجار له سه‌ر تا پایی من قوربانی سه‌ر تاپایی پێغه‌مبه‌ر ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) مه‌لا حسین، له شیعریشدا ده‌ستێکی باڵای بووه. ئه‌مه نموونه‌ی شیعریه‌تی: یاقووته له‌بی له‌علت، یا قووتی ڕه‌وانی دڵ ڕه‌شماره سه‌ری زوڵفت، یاخود (ڕه‌شه) مارێکه (٢) ساڵی له‌دایکبوونی (بێخود)، به حیسابی ئه‌بجه‌د، ده‌کاته ئایه‌تی (عسی ان یبعثك ربك مقاما محمودا). تێبینی: ئه‌م مێژووه له دیوانی (بێخود) وه‌رگیراوه.