سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دکتۆر موستەفای خرم دل كێیه‌.؟
دکتۆر موستەفای خرم دل خاوەنی تەفسیر بە سێ زمان.؟.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2632


دکتۆر موستەفای خرم دل خاوەنی تەفسیر بە سێ زمان ؟!..

٭ لە ساڵی (۱۹۳۹) لە گوندێ (دیهـ بوکر) سەر بە شاری (مهاباد) لە دایک بــووە ، لە مەدرەسەی دەوڵەتیدا هەر لە شاری (مهاباد) خوێندوویـــەتی ...

وەکوو دەگێڕێتەوە : سەرتا ویستم ببمە فەقێ ، لە مزگەوتێک لە شاری مهاباتدا ، ڕەمەزان بوو مامۆستاکە وتاریدا ، لە زیمنی وەعزەکەیدا وتی ئەوەی سەر ڕووتە دەچێـتە جەهەنەم ، منیش وامزانی مامۆستا ڕاست دەکـات !!!
چووم بوومە فەقێ ، ئەوەڵین دەرسێ عەوامیلی پێدەوتین ، 
بێ حەرفی جەڕە ئیسمی پێ مەجرورە خۆ من ئیسمێکم نەدەدی ، ئینجا بێ حەرفی جەڕە ئیسمی پێ مەجرورە چ نەفعی هەیە !! ؟  کە من نەزانم چیە جارێ هەندێکم عەرەبی فێربــکە ... 
بە هەرحاڵ تا صەمەدیم خوێند ، هەموویشی شەش حەوت مانگ فەقێ بووم و چوومەوە مەدرەسەی حوکمی ....

٭ لە ساڵی (۱۹۷٥) چۆتـە جامعەی ڕشتەی ئەدەبی عەرەبی (تاران) مەرحەلەی بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرایشی
لە فەرهەنگی عەرەبی و عولومی قورئانیــدا بە دەست هێناوە !!!...
وەکوو خۆیی دەگێڕێتەوە : یەکێ لەو مامۆستایانەیشی زۆر ئیستیفادەم لێ کرد لە (تاران)  ناوی (بەدیع زەمانی) بوو خەڵکی سنە بوو ...
پاشان ماوەی بیست و دوو ساڵ لە زانکۆیی (تەربیەت دەبیر) کەناوەکەی گۆڕا بۆ زانکۆیی (کوردستان) ی شاری (سنە) مامۆستا بووە ..

نـــــــوسینــەکانــــــــــــــــی : 

خاوەنی تەفسیری قورئانی پیرۆز بە سێ زمان:

۱ ـــ المقتطف بە زمانی عەرەبی 
۲ ـــ نور بە زمانی فارسی
۳ ـــ شنەی ڕەحمەت بە زمانی کوردی..

وەکوو خۆیی دەگێڕێتەوە : جارێکیان بە نەفەرێکم وت : بە تورکی قسەمان لەگەڵ بکە ، وتی بە تورکی قسە ناکەم ئەتەوێ بچیت فێر بیت و کتێبیش بە تورکی بنوسیت ، وە کاتی خۆیشی کاک ناسری سوحانی هاتە ماڵمان وتی : 
بەچیەوە مەشغوڵی ، وتم نوسینی تەفسیرێک ، وتی مەینوسە تەفسیر ، بەڵام کاتێک کەمێکم پیشانـدا ، وتی بنوسەو بەردەوام بــــــە  ..

٤ ــ تەرجومە کردنی فی ظلال لە پازدە جەلدا ، وەکوو خۆیی دەڵێت : زۆر کەس خەریکی تەرجومە بوون بۆیان تەواو نەکرا ، هەیانە تا دوازدە جەلد ڕۆشتبوو .
٥ ــ صرف دستور زبان کردی سورانی . 
٦ ــ گنجینهٔ صرف زبان عربی  بە زمانی فارسی .
۷ ــ نحو زبان فارسی .
٨ ــ نگاهی گذرا به اعجاز علمی قرآن  ــ بەزمانی فارسی ـــ .
۹ ــ نماز، فرمان خدا ـــ بە زمانی فارسی ـــ بەڵام کردووشیەتی بە کردی .
۱۰ ــ مکالمه روزمره زبان کردی .
۱۱ ــ گلبُن دانش ــ بەزمانی فارسی ــ .
۱۲ تەرجومەی کتێبێ (الله جل‌ّ جلاله ) هی سعید حوی یە بۆ فارسی و کوردی .
۱۳ ــ ع‍ن‍ای‍ت ی‍زدان ــ ی‍ا ــ غ‍ری‍زه ح‍ی‍وان لە باسی ئیسباتی خوادایە .
۱٤ ــ تەرجومە کردنی کتێبی (مفصل) ی عبدالکریم زیدان لە فیقهی ئیسلامی مستدلدا ، کە (۱۲) جەلدە ..

لە کۆتاییدا وەکوو جەنابی مامۆستا خۆیی دەڵێت : لە باری دیندا حەرەکەتمان کردووە و حەرەکەت دەکەیــن ... 
ئێمەش دواکارین لە خوای گەورە خوا لێی خۆش بێت.



  ژمارەی بینین 89

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus