ژیاننامەی م. شێخ ئیسماعیل شەمێرانی
ناوی تەواوی (مامۆستا شێخ ئیسماعیل) کوڕی (شێخ عەلی) کوڕی (مامۆستا شێخ عبدالڕەحمان) کوڕی (مامۆستا شێخ عبد️اللّٰەی گەورە) کوڕی (مامۆستا سەیید موڕادوەیس) کوڕی (مامۆستا مەلا صاڵح) کوڕی (مامۆستا مەلا موستەفا) یە. لە نەوەی زانا و عەللامە و موفەسیری گەورەی کورد جەنابی (مامۆستا مەلا عبدالکریمی چۆڕی، لە نێوان ساڵانی "١٥٦٥--١٦٤٠"،ز، دا ژیاوە) کوڕی (مەولانا ئەبوبەکری موصەننیفی چۆڕی، لە نێوان ساڵانی "١٤٩٨--١٦٠٤"،ز، دا ژیاوە) یە. لە ساداتی (سەیید پیرخضری شاهۆیە). لە ساڵی (١٩٥٨)،ز، لە گوندی (ئەحمەد بەگی) ناوچەی (شەمێران) لە دایکبووە، لە بنەماڵەیەکی ئاینی و زانست پەروەر لە دایکبووە. هەر لە منداڵییەوە چووتە بەر خوێندن و لە خزمەتی چەندین زانای گەورەی سەردەمی خۆی خوێندوویەتی، ئەمە ناوی سەرجەمی ئەو زانا و مامۆستایانەی کە لە خزمەتیاندا خوێندوویەتی. سەرەتا لە تەمەنی (٩) نۆ ساڵیدا، لە گوندی (ئەحمەد بەگی) ناوچەی (شەمێران) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا شێخ مەحموودی کوڕی مامۆستا شێخ عومەری شەمێرانی، کە لە نێوان ساڵانی "١٩٥٠--٢٠١٤"،ز، دا ژیاوە) لە خزمەتیدا دەست دەکات بە خوێندنی (قورئانی پیرۆز). وە پاشان دەچێت بۆ شاری (هەڵەبجەی شەهید) لە (مزگەوتی پاشا) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا حەسەن شەمێرانی، کە لە ساڵی "١٩٥٣"،ز، لە دایکبووە) کتێبی (فتح القریب) دەخوێنێت. وە هەر لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا مەلا ئەحمەدی یاڵانپێی، کە ناسراوە بە "مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود"، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٥٠--٢٠٠٧"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (عوامیل الجرجانی و البرکوی و تصریف الزنجانی) دەخوێنێت. (بۆ ماوەی (٦) شەش مانگ لەوێ دەبێت). وە پاشان دەچێت بۆ (مزگەوتی کانی عاشقان) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا مەلا عبدالقادری ڕەواندوزی، کە لە نێوانی ساڵانی "____--____"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (تصریف الزنجانی و الأنموذج) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ (مزگەوتی پیرەمەگروور) لە شاری (سلێمانی) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا مەلا مەحموودی ئازادی، کە لە ساڵی "١٩٥٢"،ز، لە دایکبووە) کتێبی (الإظهار و تصریفی ملا علی) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ گوندی (قاینەیجە) لە نزیک قەزای (سەید سادق) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا مەلا محمد یوسف ڕەهنموون، کە لە ساڵی "١٩٤٨"،ز، لە دایکبووە) کتێبی (الکافیة و إعانة) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ گوندی (تەپی صەفا) لە قەزای (خورماڵ) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا سەیید نجم الدین سەیید تەها، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٣٠--١٩٩٧"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (سیوطی و منهاج النووی) دەخوێنێت. وە هەر لە خزمەتی زانا و موفەسیری گەورەی کورد جەنابی (مامۆستا مەلا عوسمانی پریسی، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٢٢--١٩٩٩"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (تەفسیری قورئانی پیرۆز و هەندێک کتێبی تر) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ (مزگەوتی دار الإحسان) لە شاری (هەڵەبجەی شەهید) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا مەلا موحەممەدی عەبابەیلێ، کە ناسراوە بە "مامۆستا مەلا موحەممەدی دار الإحسان"، کە لە نێوانی ساڵانی "____--____"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (إساغوجی و عبد️اللّٰە یزدی و شرح المنهج و الفرائض) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ (مزگەوتی جامعة) لە شاری (هەڵەبجەی شەهید) لە خزمەتی جەنابی (مامۆستا شێخ خالیدی موفتی، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٢٦--٢٠٠٤"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (فناری و فرائضی الرحبیة و شرح العقائد و وضع الإستعارةی ملا أبکری میر روستمی و بەشێک لە کتێبی الوضوح في شرح محرر) دەخوێنێت. وە پاشان دەچێت بۆ (مزگەوتی کانی عاشقان) لە شاری (هەڵەبجەی شەهید) لە خزمەتی زانای پایەبەرز و مەزن شافعی زەمان جەنابی (مامۆستا مەلا صاڵحی گەورەی هەڵەبجە، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٠٤--١٩٩٠"،ز، دا ژیاوە) کتێبی (مختصر التفتازانی و جمع الجوامع) دەخوێنێت. وە لە ڕۆژی (پێنج شەممە) لە بەرواری (١٩٧٩/١٢/٢٧)،ز، لە خزمەتی زانای پایەبەرز و مەزن شافعی زەمان جەنابی (مامۆستا مەلا صاڵحی گەورەی هەڵەبجە) ئیجازەی عیلمی وەردەگرێت لە خزمەتیدا. وە دووبارە لە ساڵی (١٩٨٤)،ز، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خزمەتی زانای پایەبەرز جەنابی (مامۆستا مەلا محمد ئەمینی ئیمامی، کە لە نێوانی ساڵانی "١٩٣٩--٢٠٢٣"،ز، دا ژیاوە) بۆ ماوەیەکی زۆر (تەفسیری قورئانی پیرۆز و هەندێک کتێبی تر) دەخوێنێت. وە جەنابی (مامۆستا شێخ ئیسماعیل شەمێرانی) بۆ ماوەیەکی زۆر مودەڕیس بووە، وە قوتابیەکی زۆر لە خزمەتیدا خووێندوویانە، ناوی هەندێک لەو شوێننانە کە تەدریسی تێدا کردووە:- بۆ ماوەی (٤) چوار ساڵ لە (خانەقا و مزگەوتی حاجی شێخ صاحیبی نەقشبەندی) مودەڕیس بووە، لە ناحیەی (زەڕایەن)، وە لە قوتابخانەی (شێخ مەعروفی نێرگسەجاڕی) لە (هەڵەبجەی تازە) یش. وە بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەندامی لیژنەی فتوای یەکێتی زانایان بووە لە (زەڕایەن) و (عەربەت). جەنابی (مامۆستا شێخ ئیسماعیل شەمێرانی) لەم مزگەوتانەدا ئیمامەتی کردووە لە ژیانیدا، ناوی هەندێک لەو مزگەوتانە:- مزگەوتی (صلاح الدین) لە (هەڵەبجەی شەهید) بۆ ماوەی (٣) سێ ساڵ. مزگەوتی (بیلالی حەبەشی) لە (مەجموعەی عەنەب) بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ. مزگەوتی (دار الإحسان) لە (هەڵەبجەی شەهید) بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ. مزگەوتی (مەولەوی) لە ناحیەی (زەڕایەن) بۆ ماوەی (٦) شەش ساڵ. مزگەوتی (شێخ علاءالدین) لە (هەڵەبجەی تازە) بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ. مزگەوتی (ڕاشیدین) لە (هەڵەبجەی تازە) بۆ ماوەی (٦) شەش ساڵ. مزگەوتی (سیڕاج الدین) لە (هەڵەبجەی تازە) بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ ئێستا لە مزگەوتی (شێخ مەعروفی نێرگسەجاڕی) لە (هەڵەبجەی تازە) یە. وە ئەو مزگەوتانەی کە خەتیب بووە:- جەنابی (مامۆستا شێخ ئیسماعیل شەمێرانی) لەم مزگەوتانەدا خەطیبی کردووە لە ژیانیدا، ناوی هەندێک لەو مزگەوتانە:- بۆ ماوەی (١٥) پانزە ساڵ لە مزگەوتی (مەولەوی) لە (نەسر) خەطیب بووە. ئێستا لە مزگەوتی (شێخ مەعروفی نێرگسەجاڕی) لە گوندی (ئەحمەد بڕنە) خەطیبە. بەرهەمەکانی:- وە جەنابی (مامۆستا شێخ ئیسماعیل شەمێرانی) خاوەنی چەندین بەرهەمەی نایاب و ناوازەیە لە زانستە ئیسلامییەکاندا لە نموونەی:- ١- الحروف العاملة في اللغة العربیة، دەستنووس. ٢- کتاب في حل مسائل المنطق، دەستنووس. ٣- چەند بەرهەم و دانراوێکی تر. نووسینی:- شێخ صوبحی شەمێرانی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.