دوو جوَر له خه‌ڵكی-كه له ئه‌وپه‌ڕی جیاوازیدان- ده‌چنه مێژووه‌وه ،جوَرێكیان چاكه‌كار و خوَشهویستن به‌لای مرَڤهكانهوه ،جوَریكیشیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانن ، دیاره چاكه‌و خراپه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌ییه و، من لێره‌دا له ڕوانگه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه دیاری‌یان ده‌كه‌م، بوَ نموونه‌ش ده‌ڵێم: موسا‌و فیرعه‌ون، حه‌ججاج و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر، سه‌ید قوتب و جه‌مال عه‌بدونناسر، هه‌موو ئه‌مانه – بهلاَم به ناوونیشانی جیاوازه‌وه- چوونه‌ته مێژووه‌وه، جا با بزانین ئه‌م ناوداره‌ی لێره‌دا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر چوَن لاپه‌ڕه‌یه‌كی له مێژوودا بوَخوَی توَمار كردووه. قاسم ئه‌مین ،له باوكێكی توركی و دایكێكی میسری له ساڵی 1863ز له دایكبووه ،باوكی له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی عوسمانی و پێش هاتنی بو میسر و جێگیر بوونی له‌وێ والی هه‌رێمی كوردستان بوو، قاسم خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی وبالاَی له میسر ته‌واو كرد، دواتریش له زانكوَی مونبیلیه له‌فه‌ره‌نسا خوێندنی یاسای ته‌واو كرد، له پاریس چاوی به موحه‌ممه‌د عه‌بدو كه‌وت و له‌وێ بوو به موته‌رجیمی تایبه‌تی، ههروهروهها په‌یوه‌ندی خوَشهویستی له گه‌ڵ كچێكدا به ناوی (سلافا) به‌ستبوو،له ساڵی1885ز بوَ قاهیره گه‌ڕایه‌وه‌و، پله‌و پایه‌ی گه‌وره‌ی له حكومه‌تدا پێ درا، له‌و كاتانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ر خه‌ریكی نووسین بوو، له‌ساڵی1899ز كتێبی به‌ناوبانگی (تحرير المرأة) ی نووسی،تیایدا به هه‌ندێك خوَپاراستنهوه داوای له ئافره‌تان كرد سهرپوَش فڕێده‌ن و،ئه‌وانیش وه‌كو پیاوان بێنه ناو جه‌رگه‌ی ژیان ،چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه له میسر دابڕانێكی ته‌واو هه‌بوو له نێوان كوَمهڵگای پێاوان وژناندا به كاریگه‌ری عوسمانییه‌كان،له‌م كتێبه‌یدا هه‌موو شتێك كه مه‌به‌ستی بوو بانگه‌شه‌ی بوَ بكات به‌ڕوونی ده‌رینه‌بڕی، به‌ڵكو باسی له‌وه ده‌كرد كه ڕێزی بوَ ده‌قه شه‌رعییه‌كان هه‌یه بهلاَم مه‌سه‌له‌ی حیجاب و هه‌ندی مه‌سه‌له‌ی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ئافره‌تانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زانایان بووه و ئه‌و چاكی ده‌كاته‌وه‌و تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی بوَ ده‌قه‌كان به‌م شێوه‌یه! بهلاَم دیار بوو ئه‌وه قوَناغێك بوو ، چونكه له پاش ساڵێك واته له ساڵی1900ز كتێبی (المرأة الجديدة) ی نووسی وتێیدا به‌ڕاشكاوی و بوَ یه‌كه‌م جار بانگه‌شه‌ی فڕێدانی سهرپوَشی بوَ ئافره‌تان ڕاگه‌یاند و، داوای لێ‌كردن كه تاكه نموونه‌ی ئه‌وان ئافره‌تی ڕوَژئاوایی بێت، هه‌رچه‌ند دهلِێن پێش قاسم ئه‌مین چه‌ند كه‌سێكی تر وه‌كو (رفاعة الطهطاوى) و (احمد فارس الشدياق) و كه‌سانی تر هه‌مان بانگه‌شه‌یان كردووه، بهلاَم له ڕاستیدا قاسم ئه‌مین یه‌كه‌مین كه‌س بوو به‌شێوه‌یه‌كی دابڕاوانه و وه‌كو پروَژهیهكی گه‌وره كاری بوَ كرد، ئه‌و له ڕاستیدا كه‌سێكی زوَر زیره‌ك بوو، به‌ڵكو وه‌كو (محمد قطب) ده‌ڵێت: زیره‌كییه‌كی نائاسایی هه‌بوو،بهلاَم به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و زیره‌كییه‌ی بوَ له‌خشته‌بردنی ئافره‌تان و ئابرَووبردنیان به كارده‌هێنا، بێگومان به هوَی هه‌ندێك سته‌م و هه‌ڵه كه له دژی ئافره‌تان له‌و سه‌رده‌مه دهكراو زورَبوونهوهی جه‌هل به ئیسلام، هه‌موو ئه‌وانه كه‌ش و هه‌وایه‌كی له باری دروست كردبوو هاوشێوه‌كانی قاسم ئه‌مین به ئاره‌زووی خوَیان له ئایین بده‌ن، سه‌یریش ئه‌وه‌یه قاسم ئه‌مین له سه‌ره‌تای لاوی‌دا به‌رگری له حیجاب دهكردو، پێی وابوو ژنان و پیاوان به هیچ شێوازێك نابێ تێكه‌ڵی یه‌كتر ببن، به‌ڵكو به‌رپه‌رچی كتێبی (سر تأخر المصريين) ی دابوویه‌وه كه له لایه‌ن (الدوق دارنوار) نووسرابوو له دژی حیجابی ئیسلامی، خوّی ده‌ڵێت كاتێك ئه‌و كتێبه‌م خوێنده‌وه ده ڕوَژ نهخوَش كه‌وتم! ئینجا بهرپهرچدانهوهكهی قاسم ئه‌مین شازاده (نازلی) كچی ئیبراهیم پاشای توڕه كرد ، چونكه ئه‌و ئافره‌ته له‌و سه‌رده‌مه‌دا صاڵوَنێكی هه‌بوو پیاوان ده‌چوونه لای وله مه‌سه‌له‌ی جوَراوجوَردا قسه‌وباسیان تاوتوێ ده‌كرد، بوَ ماوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی نێوان قاسم ونازڵی تێكچوو تاكو شێخ موحه‌ممه‌د عه‌بدو كه‌وته نێوانیان وئاشتی كردنه‌وه، به‌ڵام –وه‌كو هه‌ندێك له توێژه‌ران ده‌ڵێن- رهتكدنهوهی قاسم بوَ كتێبی ئه‌و ڕوَژههلاَتناسه فه‌ڕه‌نسیه له دیدێكی ئیسلامیه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌كو به‌رگریكردن بووه له كوَمهڵگای میسری و دابونه‌ریتی خه‌ڵكه‌كه‌ی. قاسم ئه‌مین له كتێبی دووه‌میدا به ڕاشكاوی ڕایگه‌یاند كه میسر دوو ڕێگه‌ی له پێشدایه، گه‌ڕانه‌وه بوَ دابونه‌ریتی ئیسلامی، یان شوێنكه‌وتنی ئه‌وروپا و ،ئه‌وان ڕێگه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژاردووه،هه‌روه‌ها له‌و كتێبه‌یدا ده‌یووت: ناچاركردنی ئافره‌تان بوَ پوَشینی حیجاب، ناشیرین‌ترین جوَرهكانی به كوَیله كردنه، یان ده‌ڵێت: سهرپوَش دابونهریتێكه ناشێت بوَ ئه‌م سه‌رده‌مه، یان ده‌ڵێت: هه‌موان یهكبوَچوونن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه حیجاب هوَكاری داڕووخانی ڕوَژههلاَته، دیاره له‌و ههموانهش مه‌به‌ستی سه‌رانی بوون له ئه‌وروپا،كتێبه‌كه‌ش به گشتی ڕه‌خنه‌گرتنه له زوَرێك له بواره‌كانی ئیسلام، ئه‌وه‌ش خوَی له خوَیدا شتێكی سه‌یر نییه،چونكه ئیسلام له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ناحهزودوژمنی هه‌ر بووه، خه‌ڵكانی وه‌كو قاسم ئه‌مینیش هه‌میشه له درێژایی مێژوودا هه‌ر بوونیان بووه‌و له‌م ڕوَژگارهشدا له هه‌موو كاتێك زوَرترن، بهلاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه –وه‌كو دكتور (محمد عمارة) ده‌ڵێت- موحه‌ممه‌د عه‌بدوو له‌و كتێبه‌دا ده‌ستی یارمه‌تی بوَ قاسم ئه‌مین درێژ كرد و چه‌ند به‌شێكیشی به ده‌ستی خوَی بوَ نووسی،به تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی تایبه‌ت بوون به باسی شه‌رعیه‌وه، وه‌كو به‌شه‌كانی : (الحجاب الشرعي) و (الزواج) و (تعدد الزوجات) هوَكاری هه‌ڵنه‌سانی خودی موحه‌ممه‌د عه‌بدو یش به ئاشكراكردنی ئه‌و بیر‌و بوَچوونانه ئه‌وه بوو ده‌ترسا ماموَستا و قوتابیانی ئه‌زهه‌ری لێ هه‌ڵسن و ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتنیان بێته‌وه.دواتریش- بهلاَم به شێوه‌یه‌كی ناڕاستهوخوَ- هه‌ندێك له بیروبوَچوونه ناموَكانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تهلاَق و فره‌ژنی و هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی ناموَ بوَ قورئانی پیروَز ، وه‌كو لێكدانه‌وه‌ی بوَ (طيرا ابابيل) به میكروَبی نهخوَشی ئاوڵه! قاسم ئه‌مین وه‌كو زوَر نموونه‌ی تر، ڕاگه‌یاندن ئه‌م لایه‌نه‌ی بوَ دادهپوَشێت و وه‌كو چاكسازێكی كوَمهلاَیهتی و سوارچاكێكی ڕێگای به‌رگریكردن له مافی ئافره‌ت پێشكه‌شی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و زیاتر نه‌بوو له گومڕایه‌كی كینه له‌دڵ دژ به ئایینی پیروَزی ئیسلام، ئه‌گه‌ر له میسردا كه‌سانێك وه‌كو (احمد شاكر)و (محمود شاكر) و (محب الدين الخطيب) و(الرافعی) و (محمد محمد حسین) و (انور الجندی) و ده‌یانی تر له كه‌ڵه پێاوانی ئیسلام توانیان له گه‌ره‌ترین ده‌رگاكانی مێژووه‌وه به ڕووسووری بچنه ژووره‌وه، ئه‌وا كه سانی وه‌كو: (احمد لطفي السيد) و (سلامة موسى) و (لويس عوض) و (طه حسين) (احسان عبد القدوس) و (نجيب محفوظ) و سه‌دانی تر ، له پێش زوَربهشیانهوه قاسم ئه‌مین، له خراپترین ده‌رگاكانی مێژووه‌وه به ڕوو زه‌ردی چوونه‌ژووره‌وه. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێین كه ده‌وترێت قاسم ئه‌مین بهڕهچهلِك كورد بووه،جا ئه‌گه‌ر وابێت ده‌ڵێین: ئایه‌تی كوَتایی سوڕه‌تی (المجادلة) و چه‌ندین ئایه‌تی تر ڕوونترن له تیشكی خوَر له ناو جه‌رگه‌ی ئاسماندا، هه‌ركێ دژایه‌تی دینی خوا بكات ڕه‌وا نییه ئیماندار خوَشی بوێت ئه‌گه‌ر باوك و براو خزمی نزیكیش بێت، هه‌ر بوَیه ئێمه شانازی به كه‌سانی وه‌كو (ابن الاثير) و (صلاح الدين الايوبى) و (ابن تيمية) و (محمد بن الجزري) و(شێخ مه‌حمود) ده‌كه‌ین چونكه سه‌ریان بهرزكردینهتهوه وه‌كو موسوڵمان،پرسیاریش ده‌كه‌م: ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت دژایه‌تی باوك و دایكمان بكات و سوكایه‌تیان پێ بكات و به گێل وگه‌مژه ناوزه‌دیان بكات، ئایا ده‌كرێت ئهوكهسهمان خوَشبوێت؟ وهلاَمهكهی ئاشكرایه،وهلاَمی هه‌ڵوێستیشمان له قاسم ئه‌مین و هاوشێوه‌كانی هه‌ر ئاشكرایه.