شێخ ڕاشید بە یەکێک لەو بیرمەند و بانگخواز و پەروەرشيارانە دێتە هەژمارکە خاوەنی هزرێکی قووڵی پەروەردەیی بەرزی وا بوو کە لە جیهانی ئیسلامیدا بە پەنجەی دەست دەژمێررێن. * سەربوردێك لەژیانی: - ناوی تەواوی (عبدالمنعم صالح العلي العزي)، لە ڕۆژی هەینی ٨ی تەمموزی ١٩٣٨ز، لە گەڕەکی (الاعظمیە)ەی شاری بەغدا چاوی بەدنیا هەڵهێنا. - خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (تطبيقات دارالمعلمين) خوێندووە کە بەناوبانگترین قوتابخانە بووە لەسەر ئاستی عێراق. - لە تەمەنی لاوێتیدا بە کەسێكی جددی و پاکی زمان و ڕاستگۆیی و گوێڕایەڵی و پابەندبوون و ڕێزگرتن لە مامۆستاکانی ناسرابوو.. - زۆر چالاک و فرە بەهرە بوو.. یاری تۆپی پێی دەکرد و لە ڕاکردن و مەلەوانیدا باش ودیار و بوو، هەرلە تەمەنی ٨ ساڵیدا ڕووباری دیجلەی بەمەلە بڕيوە.. - لە ساڵی ١٩٦٢ی زایینی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا خوێندووە، لێرەدا شارەزایی تەواوی لە (أصول الفقه، فقه،میرات، تەڵاق، معاملات) لە ڕێگەی فیقهی بەراوردکارییەوە پەیدا كردووە ئەمەش بووەتە هۆی فراوانبوونی تێگەیشتنی لە زانستە شەرعییەکاندا. * مامۆستاکانی: مامۆشتا ڕاشید لەلای چەندین مامۆستای بەناو بانگ و جێگەی متمانە خوێندوویەتی لەوانە: 1- شێخ عبدالکریم الشيخلی 2- شێخ دکتۆر تەقی الدین الحیلالی: زانایەکی ناسراوە کە بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، لەلای ئەم زانا پایە بەرزە زانستەکانی فەرموودە(علوم الحديث) فێر بووە. 3- شێخ محمد قزڵجەيی کوردی: کە یەکێک بوو لە دەرچوانی ئەزهەر، بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵی ماوەتەوە، لە ساڵی 1956 زاینیەوە دەستی پێکردووە، و پێشەکیەکانی زانستی فیقهی لە خزمەتیدا خوێندەوە، کە... کتێبی(الهداية) لە فیقهی حەنەفیدا، و بابەتی تری زمانەوانی، ڕۆژانە بۆ ماوەی 3 ساڵ لە نوێژی عەسرەوە تا خۆرئاوابوون لەخزمەتیدا وانەی دەخوێند. 4- شێخ ئەمجەد زەهاوی سەرۆکی زانايانی عێراق، لە ڕێگەی وانەکانی لە مزگەوتەکاندا. 5- شێخ محمد بن حمد العسافی السلفي، خەڵکی نەجد بووە، کە لە شاری الزبیر ژیاون، دواتر ڕووی لە بەغدا کردووە... و زانایانی تریش کە لە عێراق زۆر بوون . - ئەمەو مامۆستا ڕاشید لەژێر کاریگەری بیری مامۆستای مەزن (محمد مەحمود سەواف) دا بووە، هەروەها کاریگەریش بووە بە شیعرەکانی شاعیری دەعوە (ولید الاعزمي)، مامۆستا ڕاشید بە زانیارییە بەرفراوانەکەیەوە لەرووی ئەدەب و شیعردا ناسراوەتەوە، کە لە سەردەمی عەباسیەکانەوە دەستی پێدەکرد تا سەردەمی مۆدێرنە، وەک چۆن لە ژێر کاریگەری ڕافیعی و مەحمود شاکر و عەبدولوەهاب عەزام و چەندین کەسی دیکەدا بووە. * کارو بەرپرسیارێتیەکانی: - مامۆستا ڕاشید وەک پارێزەر، پاشان وەک ڕۆژنامەنوس کاری کردووە، دواتر خۆی تەرخان کردووە بۆ نووسین لە کاری بانگەوازدا. - حەز و هۆشیاری سیاسی لە تەمەنی دوانزە ساڵیی لە قۆناغی ناوەندیەوە دەستی پێکردووە، ئەو کاتەی پرسی فەلەستین لە لوتکەدا بوو.. - پەیوەندی (شێخ راشيد) لەگەڵ برایانی موسڵمان (ئیخوان موسلیمین) دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی (13) ساڵی، ئەو ڕۆژانەی كە کاری (برایانی موسڵمان) لە عێراقدا بەشێوەی ئاشكراو نیمچە فەرمی بوو لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی پێش شۆڕشی لە ساڵی 1958ز، بەڵام بەشێوەی كردەیی وبە فەرمی لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٥٣ پەیوەندی بە کاری (برایانی موسڵمان)ەوە کردووە. - سەردەمی ملهوڕیەكانی جەمال عەبدوالناسر، کە سنووردارکردن و گەمارۆدانی بانگخوازان و بانگەواز لە میسر و وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد، ڕاشيد دەڵێت: لە ڕووی مەعنەويەوە وا گەمارۆدراین کە ڕووبەڕووی جۆرێك لەگۆشەگیری ودابڕان بووینەوە.. - لە سەرەتای ساڵی ١٩٧١ی زایینیەوە لەبەر بارودۆخی ئەمنی ناچار بە خۆحەشاردان(الاختفاء) بوو.. - لە سەرەتای ساڵی 1972ی زایینیدا کۆچی کرد بۆ کوەيت و وەک سەرنوسەر لە گۆڤاری(المجتمع) کاری کردووە.. - لە ساڵی 1999ز دا زنجیرەیەک بابەتی لەسەر ( زیندووکردنەوەی فیقهی دەعوە) نووسی. - پاشان ڕووی لە ئیمارات کرد و زنجیرەیەک وانە و خولی پێشکەش بە گەنجان و بانگخوازان کرد.. - پاشان ڕووی کردە مالیزیا، ئەندەنوسیا، سودان، و سویسرا، و لە هەریەک لەو وڵاتانەدا زانستی شەرعی و فیقهی دەعوەی لە نێو بانگخوازاندا دەوتەوە. * بەرهەمەكانی: مامۆستا ڕاشید خاوەنی چەندین بەرهەمی نایاب و زنجیرە كتێبی دانسقەیە، لەوانە: یەكەم : لە زانستی بانگەوازدا (علوم الدعوة): 1-المنطلق. 2-العوائق. 3-الرقائق. 4-صناعة الحياة. 5-المسار. 6-رسائل العين. 7- منهجية التربية الدعوية. 8- آفاق الجمال، وهي الرسالة الثانية من سلسلة مواعظ داعية. 9- موسوعة معالم تطور الدعوة والجهاد، في خمسة أجزاء. 10- ثلاثين رسالة أخرى من مواعظ داعية. 11-حركة الحياة. دووەم : لە زانستە شەرعیەكاندا(العلوم الشرعية): 12-دفاع عن أبي هريرة. 13-أقباس من مناقب أبي هريرة (وهو مختصر الدفاع). 14- تهذيب مدارج السالكين. 15-تهذيب العقيدة الطحاوية. 16- الفقه اللاهب، وهو تهذيب لكتاب الغياثي - للجويني. 17- أصول الإفتاء والاجتهاد التطبيقي ( أربعة أجزاء). 18-صراطنا المستقيم، وهي أول رسالة من سلسلة مواعظ داعية، وهي سلسلة جديدة تمزج الموعظة بفقه الدعوة، وستصل بإذن الله إلى سبعين رسالة أو أكثر. 19-إحياء الإحياء، وهو تهذيب إحياء علوم الدين. 20- دەیان وتارو توێژینەوەی زانستی و بانگەوازی جۆراو جۆری دیكە.. شایانی باسە چەندین توێژینەوە لەسەر هزرو بیرو تێزەكانی مامۆستا ڕاشید لە دنیادا كراوە وەك: - ئەوەی كە لە (الجامعة الإسلامية) لەغزة ئەنجامدرا بەنانوونیشانی(التربية العلاجية في ضوء كتابات الداعية محمد أحمد الراشد) رسالة ماجستير في أصول التربية الإسلامية. - يان: 1-التربية السياسية في ضوء كتابات محمد أحمد الراشد. 2-أثر التربية الروحية في بناء الداعية من خلال كتابات الراشد. 3- التربية النوعية في ضوء كتابات محمد أحمد الراشد. لەكۆتاییدا هەزاران هەزار سڵاو بۆ گیانی بەرەفڕی مامۆستای ئازیزمان و بەهیوای سكونەتی لەبەرزاییەكانی بەهەشت و لەێر كەنفی بەزەیی پەروەردگاردا اللهم آمين * سەرچاوەکان: 1-محمد الراشد موقع: إسلام أون لاين. 2- الموسوعة التاريخية الرسمية لجماعة الإخوان المسلمين . 3- التربية العلاجية في ضوء كتابات الداعية محمد أحمد الراشد- أكرم محمد عبد الله الغلبان. 4- موقع الرواق على الانترنت. 5-همسات في مسار الدعوة . 6- الشيخ الداعية المجاهد محمد أحمد الراشد. * بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە ڕۆژی (27/8/2024) نوسەری بەتواناو پەروەرشیاری كارامە، شێخ و بانگخوازی موجاهید، مامۆستا (محمد أحمد الراشد) لەتەمەنی (86) ساڵیدا، گەڕایەوە بەر بارەگای پڕمیهری خوای دلۆڤان. ئامادەكردنی: د.أيوب علي زەڵمی. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.