به‌ڕێزان ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێك ببێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی بۆ خۆی سزاکه‌ی چۆنه؟ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سوپاس وستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم). بۆ وه‌ڵامی به‌ڕێزتان: ده‌ڵێین ئه‌م پرسیاره پێویستی به ڕوونکردنه‌وی زۆرتر و ڕووناک تر بوو. به‌ڵام ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی گشتی بڵێین که ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێك ببێته هۆکاری نه‌خۆشخستنی که‌سێکی تر یان هۆکار بێت واتا (مسبب) بێت که ئه‌و که‌سه نه‌خۆش که‌وتووه ئه‌وا ده‌ڵێین: خوا لامان بدا و بمانپارێزت، ته‌واوی ئازار و ناڕه‌حه‌تی و زه‌ره‌ری ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت و پاداشته‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هه‌رچی گوناهی ئه‌و که‌سه هه‌یه ده‌چێته گه‌ردنی ئه‌که‌سه‌ی که سه‌به‌بکاره بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه. ئه‌گه‌ر هات و گوناهی ئه‌و که‌سه نه‌خۆشه ته‌واو بوو ئه‌وا له باشه‌کانیشی ده‌گوزرێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سه واتا له چاکه‌کان هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌خرێته سه‌ر چاکه‌کانی نه‌خۆشه‌که و تاوانه‌که‌ش یان هۆکاره‌که‌یش ده‌به‌سرێته‌وه به‌پێی ئه‌و نه‌خۆشییه ئایا تا چه‌ند نه‌خۆشییه‌که سه‌خت بووه و تا چه‌ند ئازاری پێوه دیوه. ئه‌گه‌ر هات و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌که مرد، ئه‌وا پاداشته‌که‌ی له‌لای خوای گه‌وره ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر هات و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بێت و ئاگاداری هه‌بێ له مه‌سه‌له‌که‌دا. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌شکه‌وێته‌وه سه‌ر هۆکاره‌کان؛ ئه‌گه‌ر هات و وه‌ك وتمان سه‌به‌بکار بوو ئه‌وا جه‌زایه‌کی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێ‌تاوان بوو حوکمێکی تری هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌که‌وێته‌ه‌و سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌که. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و سه‌به‌به‌که ئه‌وه بوو که مه‌به‌ست له نه‌خۆشخستنی ئه‌و که‌سه بێت ئه‌وا ئه‌و تاوانه تاوانێکی گه‌وره‌یه له لای خوا. خوای گه‌وره په‌نامان بدا (إن شا‌ء الله)! ئه‌مه‌یش حوکمی خۆی له‌سه‌ره، چونکه ئازاردانی نه‌فسێکه و زه‌ره‌رگه‌یاندنه به که‌سێك و زه‌وتکردنی مافی که‌سێکه و ئه‌مه‌ش تاوانه. ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و که‌سه که هه‌ڵساوه به‌م تاوانه بیه‌وێت ته‌وبه بکات ئه‌وا ئه‌و ته‌وبه‌یه به‌هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه هه‌تاکوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له نێوانیان به‌ڕێکوپێکی کۆتاییی پێ نه‌یه‌ت و چا‌ره‌سه‌ر نه‌کرێت. وا باشتره کارێك بکرێت ئه‌و که‌سه داوای لێبوردن بکات له‌و نه‌خۆشه؛ داوای لێ‌خۆش بوون بکات و شتێك بکات یان شتێك ببه‌خشێته نه‌خۆشه‌که هه‌تاکوو دڵی نه‌خۆشه‌که‌ی پێ ڕازی بکرێت. ئه‌گه‌ر هات و ڕازی بوو ئه‌وا له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌که‌ی که‌م ده‌کرێته‌وه و ئازاری زۆر نادرێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا باسمان کرد که ته‌وبه‌کردنه‌که‌ی به‌هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه هه‌تاکوو ئه‌و که‌سه له حه‌قی خۆی خۆش ده‌بێت یان ماف و حه‌قی خۆی ده‌ده‌نێ. خوای گه‌وره باڵاده‌سته و به‌ئاگاو زاناتره. وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه له لایه‌ن: (المشرف العام لدار القرا‌ن الکریم الشیخ محمود سمارة) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی : شێخ (محمود سمارة) به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی داوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که شافی نییه بۆ پرسیاره‌که‌تان ئه‌توانن په‌یوه‌ندیی پێوه بکه‌ن. خوای باڵاده‌ست پاداشتان بداته‌وه