به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئاهه‌نگه‌کان جۆراوجۆرن و هه‌ریه‌که‌یان حوکمی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ئاماده‌بوون له به‌ناو ئاهه‌نگی له‌دایکبوونی منداڵێک یان که‌سێک ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواش بێت(صلى الله عليه وسلم) جائیز نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی کارێکی داهێنراو و بیدعه‌یه، هه‌روه‌ها چاولێکردنی ئه‌وانه‌ی پێش خۆمانن(جوله‌که و گاوران) ئه‌وه‌ش ناڕه‌وایه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد" صححه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک شتێکی داهێنا و له دینه‌که‌ی ئێمه‌دا هیچی له‌باره‌وه نه‌هاتبوو ئه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و قه‌بووڵ ناکرێت. نمونه‌ی تر بۆ ئاهه‌نگی ناڕه‌وا وه‌ک ئاهه‌نگه ئاینییه جوله‌که‌یی و گاورییه‌کان وه‌ک به‌ناو جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی ڕزگاری وڵاتێک و چی و چی.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگه‌که بنچێنه‌یه‌کی هه‌بوو له دینه‌که‌مان وه‌ک بۆ نمونه ئاهه‌نگی ماره‌کردنی نێوان پیاو و ئافره‌تێک(الولیمة) ئه‌وا جائیزه به‌ده‌مییه‌وه بچین به‌ڵام به‌مه‌رجێک ئه‌و ئاهه‌نگه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعییانه به‌رپاکرابێت، ئه‌گه‌ر وابوو و تۆش بۆی بانگکرابووی ئه‌وا نه‌ک ڕه‌وایه به‌ڵکو پێویستیشه له‌سه‌رت وه‌ڵامی بانگێشه‌که‌یان بده‌یته‌وه. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فرموێت"إذا دعي أحدكم إلى الوليمة فليأتها" متفق عليه. واته/ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئێوه بانگێش کران بۆ خوانێکی ئاهه‌نگی ماره‌کردنی پیاو و ئافره‌تێک ئه‌وا با ئاماده بێت تێیدا(بێت به‌ده‌مییه‌وه). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه هه‌رچه‌نده که ئه‌سڵێکی هه‌بێت له دینه‌که‌مان به‌ڵام حه‌رام و کاری ناڕه‌وای تێکه‌ڵ ببوو، ئه‌وا نابێت به‌شداری تێدا بکرێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییه‌کان زۆر گه‌وره‌بوون، وه‌ک مۆسیقا و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی تێکه‌ڵاو و تێکه‌ڵاویی ژن و پیاو و..هتد. له‌و شوێنانه‌دا مه‌لائیکه‌ی خوا ئاماده نین، ئیتر چؤن موسوڵمان بوێریی ده‌کات ئاماده بێت! بۆ که‌سێکیش که ده‌که‌وێته حاڵه‌تێکی ناچاریی، وه‌ک ئه‌وه‌ی تووشی کێشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت، ئه‌وه با ته‌واو هه‌وڵی خۆی بدات و به زانێکی شیرین ڕازیان بکات که نه‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه و خوا پێی ناخۆشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرا ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵبدات له‌و جێگه‌یانه دانه‌نیشێت که کاره ناڕه‌وا و حه‌رامه‌کانی تێدا ده‌کرێن، گوێی خۆی له گۆرانی و مۆسیقا بگرێته‌وه، له‌تێکه‌ڵیدا دانه‌نیشێت. جلوبه‌رگی شه‌رعییانه له‌به‌ر بکات. به‌رگی ئافره‌ت له‌ناو ئافره‌تانی موسوڵمان نابێت له‌ئاستی ناو‌کی و سه‌روو ئه‌ژنۆکانی کورت‌تر بێت، له‌ناو ئافره‌تانی بێباوه‌ڕانیش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌کاتی کارکردن‌دا ده‌رده‌که‌وێت نه‌وه‌ک زیاتر. خوای گه‌وره ڕه‌حم به‌تۆش بکات و له هه‌موولایه‌کمانیش خۆش بێت، آمین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ----------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.