سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە لابردنی مووی سه‌ر ڕوومه‌ت دروستە.؟
ه رێزان سڵاوتان لێبێت. برۆ هه ڵگرتن حه رامه. به ڵام من رومه تم واته گوپم موی له سه ره. ئایا حه رامه من ئه و مووانه هه ڵ بگرم به موکێش. خوا جه زای خێرتان بداته وه
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1424


به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
مووی سه‌ر ڕوومه‌ت له‌سه‌ر ڕیش داده‌نرێت، بۆیه‌ حه‌رامه‌ ده‌ستکاری کردنی، ئه‌وجا به‌بڕین بێت یان به‌تاشین یاخود به‌ هه‌ڵکه‌نین.. مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا مووه‌کان زۆر زیاد سه‌رکه‌وتبن به‌روه‌ لای چاوه‌کان و دیمه‌نێکی ناشرینی زه‌ق نیشان بدات، ئه‌و کاته‌ بۆی هه‌یه‌ ڕێکی بکات و ئه‌وانه‌ی سه‌رکه‌وتوون و سه‌ریان کێشاوه‌ بیانبڕێت نه‌وه‌ک هه‌ڵکه‌نین! 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها گه‌نده‌مووی لاواز و نه‌رمن و به‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌وه‌ن ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک ڕیشه‌ و به‌لابردنی گوناهبار ده‌بیت.. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 399

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus