به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: دایکمان عائیشه-خوای لێ ڕازی بێت- ده‌گێڕێته‌وه که"من حدثكم أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بال قائماً فلا تصدقوه، ما كان يبول إلا جالساً". رواه الخمسة إلا أبا داود، وصححه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک بۆی باسکردن که پێغه‌مبه‌ر خوا(صلى الله عليه وسلم) میزی به‌پێوه کردووه ئه‌وه بڕوای پێ نه‌که‌ن، ئه‌و هه‌رگیز میزی نه‌ده‌کرد مه‌گه‌ر به‌دانیشتنه‌وه نه‌بێت. فه‌رمووده‌یه‌کی تر پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌بێته‌وه که گه‌وره‌مان حوزیفه-خوا لێی ڕازی بێت- هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، ده‌فه‌رموێت" أن النبي صلى الله عليه وسلم انتهى إلى سباطة قوم، فبال قائماً". رواه الجماعة. واته/ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) جارێکیان له‌گه‌ڵی بووین، دوورکه‌وته‌وه و گه‌یشته لای ئه‌و شوێنه‌ی که خه‌ڵکی زبڵیان لێ فڕێ ده‌دا و میزی به‌پێوه کرد.. ئیبن حه‌جه‌ڕ-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- توانیوێتی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه زۆر به‌جوانی به‌یه‌ک بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت:" فه‌رمووده‌که‌ی عائیشه ئه‌وه ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر عیلمی خۆی(ئه‌و ته‌نها له‌ماڵه‌وه ئاگای له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش ئاگای لێ نه‌بووه)، حوزه‌یفه‌ش ئه‌وه‌ی له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرتووه." له‌مه‌وه ده‌ڵێین؛ جائیزه میزکردن به‌پێوه و هیچ لارییه‌کی تێدا نییه، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده هه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک میزی کرد به‌پێوه ده‌بێ ئاگادری ئه‌وه بێت پڕیشکی میزی به‌ر نه‌که‌وێت، واته با به‌جۆرێک میزه‌که‌ی بکات پڕیشکی بۆ نه‌یه‌ته‌وه هه‌روه‌ها عه‌وره‌تی به‌رچاوی خه‌ڵکی نه‌که‌وێت. هه‌ندێ له‌زانایانیش ده‌فه‌رموون، ئه‌سڵ و سوننه‌ت ئه‌وه‌یه که به‌دانیشتنه‌وه بێت، به‌ڵام به‌پێوه‌ش حه‌رام نییه چونکه کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ره.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.