به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظم . مه‌لا وتی بیکڕه له‌رێگه‌ی بانکه‌وه حه‌رام نییه . ئه‌و نامهلایه یه‌کێك له گه‌وره تاوانه‌کانی ئه‌نجام داوه شه‌ڕی خوا و پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕه‌وا زانیوه خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت{ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ } (٢٧٩) واته: خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی رابگه‌یه‌نن[ که سهرهرئهنجامهکهی زۆر سامناکه ] خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له سووخۆری واز بهێنن ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌که‌تان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه ، نه‌سته‌م ده‌که‌ن له [ قه‌رزاره‌کان ] ، نهستهمیشتان لێ ده‌کرێت. وه‌هه‌روه‌ها له صه‌حیحی موسلیم دا هاتووه که جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت ووتی " لعن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) آكل الربا ومؤكله وكاتبه وشاهديه وقال هوم سوا‌ء" ] ١٥٩٨ واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌فره‌تی کرد له‌وه‌ی سو‌و ده‌خوات له‌وه‌ی ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌ینوسێت له‌و شاهیدانه‌ی شاهید ده‌بن وتی هه‌موویان وه‌ك و یه‌کن. نه‌فره‌تکردنی خوا و پێغه‌مبه‌ر واته: بێ به‌ش له ره‌حمه‌تی خوا وه‌هه‌روه‌ها یه‌ك درهه‌م یان که‌مترین به‌ش له ڕیبا وه‌ك ئه‌وه‌یه پياو له گه‌ڵ دايكى خۆی جووت ببێت] . رواه حاكم وقال صحيح على شرط الشيخين والبيهقي من طرقه وقال هذا أسناده صحيح " الربا ثلاث وسبعون باباًًًًًٍٍٍٍٍ أيسرها مثل أن ينكح الرجل أمه" بۆیه ئاگادارت ده‌که‌ینه‌وه له‌م تاوانه گه‌وره‌یه هه‌تا زووه خۆت رزگار بکه لێی وه ان شاءالله خوای په‌روه‌ردیگار لێت خۆش ده‌بێت چونکه به‌نه‌زانی تێکه‌وتویت . به‌مه‌رجێك تا زووه له‌گه‌ڵ بانکدا خۆت یه‌كلا بکه‌ره‌وه پاره‌کانیان بده‌ره‌وه جا چ پۆیان قه‌رز ده‌که‌یت یان سیاره‌که‌ت ده‌فرۆشیت خۆت رزگار ده‌که‌یت له‌و تاوانه گه‌وره . وه خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَاءهُ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَانتَهَىَ فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ[البقرة:٢٧٥]. واته: ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه له[گۆڕدا] مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و که‌سه‌ی شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت[ هه‌ر له دونیا سروشتی نین له‌قیامه‌تیش وه‌ك شێت ده‌بن] چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن کڕین و فرۆشتن وه‌ك سو‌و وایه. که‌چی خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێ گه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه پێشتر بۆ خۆی، کاری لێپرسینه‌وه‌شی ده‌که‌وێته لای خوا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه به سووخۆری ئا ئه‌وانه جێنشینی دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تێدادا ده‌به‌نه‌سه‌ر. وه ئه‌و جۆره ڕیبایه پێی ده‌وترێت { ربا الفضل} وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و جۆره نامهڵایهش ببه ئه‌گه‌ر نا رێگه ون ده‌که‌یت . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.