سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قه‌رزێک که‌ سووی له‌گه‌ڵ بێت ده‌بێت زوو بدرێته‌وه‌.؟
بسم الله الرحمن الرحيم السلام عليكم ورحمة الله وبركاته به‌ڕێزان من شتێكم خوێنده‌وه له‌سايته‌كه‌تان ده‌رباره‌ی ڕیبا، ئه‌ويش پرسيارێك بوو برايه‌ك كردبووی ده‌رباره‌ی كڕيني شت به‌پاره‌ی بانك به‌ ڕیبا، ئێوه‌ش جوابتان داوه‌ته‌وه كه به‌زووترين كات خۆی لێ ده‌ربكات به‌گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ بانك. پرسيار: وادياره‌ ئه‌و برايه دانیشتووي ئه‌وروپايه، وه لێره‌ش ئه‌وه‌ی من بیستبم كه قه‌رزت وه‌رگرت ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕۆژيش بيده‌يته‌وه ئه‌وان سودی خۆيان هه‌ر وه‌رده گرن مه‌به‌ستم بانكه، جا هه‌مووی بێت يان به‌شێكي، له‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌م كه‌سه چی بكات (قه‌رز وه‌رگره‌كه) ، به‌م شێوه‌يه‌ش بێت كه باسم كرد هه‌ر بيداته‌وه بانك؟ يان تازه گوناهه‌كه‌ی هه‌ر هاتۆته سه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان، يانی بانك سوودی خۆيان هه‌روه‌رده‌گرن، تكايه بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، خوا پاداشتي به‌خێرتان بداته‌وه.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1430


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
بێگومانه‌ وه‌ک وتومانه‌ که‌ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ سوو(الربا)دا یه‌کێکه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌کان و به‌ڵكو مه‌ترسی زۆری دونیا و قیامه‌تی تێدایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی کار له‌گه‌ڵ ڕیبادا ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ خوا په‌نامان بدات له‌ڕۆژی قیامه‌تدا شمشێرێکیان ده‌درێتێ هه‌تا شه‌ڕ بکه‌ن له‌گه‌ڵ خوادا و له‌گۆڕه‌کانیشیان زیندوو ده‌بنه‌وه‌ وه‌ک که‌سێک که‌ جنۆکه‌ ده‌ستی لێوه‌شاندبن.. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت  الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ [البقرة:٢٧٥]. 
وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یفَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ[البقرة:٢٧٩]. 
ئه‌وانه‌ش که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و وازده‌هێنن، ئه‌وه‌ ده‌رگای خوا کراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو توانبار و یاخیبوویه‌ک ئه‌گه‌ر تاوانه‌کانیشی فراوانی ئاسمانه‌کان داگیر بکات و وه‌ک قه‌باره‌ و قورسایی زه‌ویش بێت! هه‌روه‌ک خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌فه‌رموێت له‌فه‌رمووده‌یه‌کی قودسیدا که‌ پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) لێوه‌یه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌" يا ابن آدم ‌!‌ لو بلغت ذنوبك عنان السماء ثم استغفرتني غفرت لك و لا أبالي يا ابن آدم ‌!‌ لو أنك أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة" أخرجه‌ السيوطي وحسنه‌ الألباني. 
گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ تاوانی ڕیبا جگه‌ له‌ته‌وبه‌کردن و په‌شیمانی، ته‌نها به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌که‌ت ده‌بێت و وازهێنانه‌ له‌ سووه‌که‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت  وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ[البقرة:٢٧٩]. واته‌/ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌تان کرد ئه‌وا ته‌نها سه‌رمایه‌که‌تان بۆ هه‌یه‌ وه‌ریبگرنه‌وه‌، نه‌سته‌م بکه‌ن و نه‌سته‌میشتان لێ بکرێت. 
پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) له‌ حه‌جی ماڵئاوایی فه‌رمووی: "... إن كل ربا في الجاهلية موضوع لكم رءوس أموالكم لا تظلمون و لا تظلمون غير ربا العباس بن عبد المطلب فإنه موضوع كله..." حسنه‌ الألباني. واته‌/ هه‌رچی کارپێکردنێک که‌ پاره‌ ڕیباوه‌ کراوه‌ له‌ سه‌رده‌می نه‌فامێتی ئه‌وه‌ هه‌ووی له‌ژێر پێمه‌(مه‌به‌ستی له‌به‌تاڵ بوونیه‌تی) و یه‌که‌م ڕیبا‌یه‌کیش ئه‌وی عه‌باسه‌(مامی خۆی) هه‌مووی به‌تاڵه‌(مه‌به‌ستی له‌و زیاده‌یه‌ی که‌ به‌سووه‌که‌ ده‌بێت به‌شی) ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) له‌مامی خۆیه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد.. 

ئه‌وه‌ بۆ که‌سێک که‌پاره‌که‌ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه‌، ئه‌وا ئه‌گه‌ر نه‌یزانیووه‌ ئه‌وا پشت به‌خوا گوناهی له‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیویه‌تی که‌ ڕیبا حه‌رامه‌ و پاشانیش قه‌رزی کردووه‌! ئه‌وا گۆناهێکی گه‌وره‌ی کردووه‌، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا پێویسته‌ ته‌وبه‌ بکات، پاشان به‌زووی خۆی له‌و ڕیبایه‌ ڕزگار بکات چونکه‌ وه‌ک بنه‌مایه‌کی شه‌رعی ده‌فه‌رموێت"أن الدوام كالابتداء" واته/‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر شتێک وه‌ک ده‌ستپێکردن وایه‌ له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ که‌سێک وازله‌و پاره‌یه‌ ناهێنێت له‌دوای ئه‌وه‌ش که‌ده‌زانێت گوناهه‌ ئه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ تازه‌ ده‌چێته‌ نێو ئه‌و حه‌رامه‌وه‌! 
ئه‌وجا که‌ده‌ڵێین به‌زووترین کات واته‌ ده‌بێت هه‌وڵ بدات زوو خۆی لێ ڕزگار بکات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و به‌بێ هیچ که‌مته‌رخه‌مییه‌ک، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت خۆی له‌دانه‌وه‌ی پاره‌ زیاده‌که‌(ڕیباکه‌) ڕزگار بکات ئه‌وه‌ چاک ده‌کات، ئه‌گه‌ر ناچاریشه‌ و هه‌رده‌بێت بیدات ئه‌وا با بیدات به‌ڵام ئه‌م گوناهبار نابێت چونکه‌ ئه‌وه‌ زوڵمه‌ لێی ده‌کرێت و ئه‌میش چاری نییه‌. خاوه‌ن بانکه‌که‌یه‌ که‌ زوڵمی لێ ده‌کات به‌و سووه و ئه‌میش ناچاره‌..‌(هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ یاساش بێت له‌م ئه‌ورووپایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ر ستمه‌ له‌لای خوای گه‌وره‌) 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 532

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus