سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هاوڕێتەتی کەسی مەشڕوبخۆر دروستە.؟
سلا وى خواتا ن لى بى ئايا براده‌رايه‌تى هاوڕێى مه‌شروبخور جائيزه يان نا؟ بێ ئه‌وه‌ى بتوانێ زيانم پێ بگه‌يه‌نێت. هاتوچوكردن بۆ ماڵيان يان هاتنه ماڵم كارێكى باشه يان خراپ؟ سوپاس بۆ به‌ڕێزتان.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1438


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
هاوڕێیه‌تی کردن له‌ ئیسلامدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئیمان و کرده‌وه‌، سه‌یری ئیمانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی، کرده‌وه‌کانیش دوو جۆرن: 
یه‌که‌م: هه‌ندێکیان کوفرییه‌، واته‌ خاوه‌نه‌که‌ی پێ کافر ده‌بێ و له‌ ئیسلام ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی تێدا هاته ‌دی و هیچ پاساوێکی نه‌بووبێت.. وه‌ک که‌سێک هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌دات(شریک) یان که‌سێک به‌ته‌واوی وازی له‌ نوێژ هێناوه‌ ...تاد.

دووه‌م: تاوانێک که‌ خاوه‌نه‌که‌ی کافر ناکات و هه‌ر له‌ بازنه‌ی ئیسلامدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ فاسیق و نووقسانی هه‌یه‌ له‌ ئیمانه‌که‌ی، وه‌کو ئه‌وانه‌ی زینا ده‌که‌ن یاخوود مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌...تاد. 
ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناهانه‌ حه‌ڵاڵ نه‌که‌ن(بڕوایان وایه‌ حه‌رامه‌ به‌ڵام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن) ئه‌وه‌ هه‌موو زانایانی سوننه‌ ڕایان وایه‌ که‌ خاوه‌نی گوناهی گه‌وره‌ کافر نییه‌ ئه‌گه‌ر گوناهه‌که‌ی حه‌ڵاڵ نه‌کردبێت. 

له‌مه‌وه‌؛ جائیز نییه‌ خه‌ڵکانی کافر و دوژمنانی خوا بکرێنه‌ هاوه‌ڵ و هاوڕێی گیانی به‌گیانی و هاتوچۆ و هۆگرییان له‌گه‌ڵ بکرێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت  لا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُولَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الأِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ[المجادلة:٢٢]. واته‌/ نابینی که‌سانێک بڕوایان به‌خوا و ڕۆژی دوایی هه‌بێت که‌چی دۆستایه‌تی خه‌ڵکانێک بکه‌ن که‌ دوژمنایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن هه‌رچه‌ندیش ئه‌وانه باوان و کوڕان و برایان و هۆزیان بن! ئا ئه‌وانه‌ن خوای گه‌وره‌ ئیمانی له‌ دڵیان تۆمارکردووه‌ و پشتیوانیان به‌سه‌رکه‌وتنی خۆیان لێ ده‌کات و ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شتانێکه‌وه‌ که‌ ڕووباری زۆری به‌ژێردا ده‌ڕوات، به‌ هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه، خوا لێیان ڕازی بوو و ئه‌وانیش له‌ خوا ڕازین، ئه‌وانه‌ کۆمه‌ڵی خوان، مه‌گه‌ر ته‌نها کۆمه‌ڵی خوا نییه‌ سه‌رفرازن؟!‌‌‌ 
بۆیه‌ نابێت تێکه‌ڵی ئه‌مانه‌ بکرێت، یاخوود خۆشمان بوێن یان له‌ موسوڵمانیان به‌باشتر و له‌پێشتر بزانین.. به‌ڵام جائیزه‌ دادپه‌روه‌ری بکه‌ین له‌گه‌ڵیان و ستمیان لێ نه‌که‌ین و هه‌روه‌ها جائیزیشه‌ مامه‌ڵه‌ی کرین و فرۆشتنیان له‌گه‌ڵ بکرێت. 

به‌ڵام هه‌رچی موسڵـمانی گوناهباره‌(المسلم العاصي) ، ئه‌وا پێویسته‌ خۆشمان بوێن به‌ڕاده‌ی ئیمان و نزیکییان له‌ خواوه‌ و بیشیانبوغزێنین به‌ڕاده‌ی گوناهه‌کانیان، به‌ڵام هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌، پێچه‌وانه‌ی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) که‌ ده‌فه‌رموێت" إِنَّمَا مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِيسِ السَّوْءِ كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِيرِ فَحَامِلُ الْمِسْكِ إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيحًا طَيِّبَةً وَنَافِخُ الْكِيرِ إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيحًا خَبِيثَة"رواه مسلم. 
واته‌/ نمونه‌ی هه‌ستان و دانیشتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی چاک و خه‌ڵكی خراپ وه‌کو عه‌تر فرۆش و خاوه‌ن کووره‌(ئاسنگه‌رێک) وایه‌، عه‌تر فرۆشه‌که‌ یان بۆنێکی خۆشت پێ ئه‌دا یان لێی ده‌کڕی وه‌ یاخوود هه‌رهیچ نه‌بێ هه‌تا له‌لای بیت بۆنی خۆش ده‌که‌ی، به‌ڵام خاوه‌ن کووره‌که‌(ئاسنگه‌ر) یان به‌رگت ده‌سووتێنیت یاخوود هه‌تا له‌لای بیت بۆنی ناخۆش ده‌که‌ی. 

که‌واته‌ هاتوچۆی زۆر و پێکه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ که‌سێکی گوناهباری گه‌وره به‌هه‌میشه‌یی یاخوود زۆر، زیانی زیاتری بۆ ئیمانداره‌که‌ ده‌بێت کاتێک ده‌بینێت گوناهه‌کانی خۆی چاک ناکات یان وازی لێ ناهێنێت.. چونکه‌ خه‌ڵكی خراپ ئه‌گه‌ر ساز نه‌کرێن خه‌ڵکی باش له‌گه‌ڵ خۆیان خراپ ده‌که‌ن. 
چیرۆک و به‌سه‌رهاتی زۆری دڵته‌زێنیشـمان لێره‌ و له‌وێ له‌و باره‌یه‌وه‌ بیستووه‌. چه‌ندین که‌س به‌هۆی هاوڕێی خراپه‌وه‌ تووشی زینا و حه‌شیش خواردن و مه‌یخواردنه‌وه‌ و کوشتن و ...تاد بوون. 

به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی دانیشتن و هاتوچۆ بانگه‌واز بوو بۆلای خوا و ئامۆژگاری و چاکسازی بوو، ئه‌وا کارێکی باشه‌ و به‌ڵکوو واجبیشه هه‌رچه‌ندێکیش ئه‌و دانیشتن و سه‌ردانانه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌ردانی ماڵ و مه‌جلیسی کافره‌کانی ده‌کرد و باسی ئیمان و چاکه‌ و ئیسلامی بۆ ده‌کردن. 

ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌یخۆره‌ به‌ موسوڵمان و خێری تێدا‌ ده‌بینی، ئه‌وا به‌قه‌ده‌ر پێویست و به‌نییه‌تی هیدایه‌تی ده‌توانیت هاتوچۆی بکه‌ی و هاتوچۆت بکات، به‌ڵام نابێت بیکه‌یته‌ هاوڕێی هه‌میشه‌یی و ئه‌ویش بۆخۆی له‌سه‌ر چه‌وتی و خراپی خۆی بمێنیته‌وه‌ له‌کاتێکدا به‌ بڕوای تۆ ده‌بینی که‌ ئه‌و که‌سه‌ ناگۆڕێت و ملکه‌چی بۆ خوا و دینه‌که‌ی ناکات. 
هه‌موو ئه‌مه‌ش ڕێ ناگرێت که‌ تۆ له‌گه‌ڵی باش بی و ڕه‌فتاری جوان و به‌زه‌یی له‌به‌رامبه‌ر بنوێنی به‌و هیوایه‌ی دڵی نه‌رم بێت و به‌ته‌واوی ڕوو بکاته‌ خوا. 
وه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ زمانی ئامۆژگاری و بیرهێنانه‌وه‌ت له‌سه‌ری بێت، جارێک به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی و سه‌رزه‌نشتی خۆت و جارێک به‌ ڕه‌حمی خوا له‌گه‌ڵ ئیمانداران و جارێک به‌ چاکه‌ و فه‌زڵی خوا به‌سه‌ر به‌نده‌کانی و ...تاد. 

یادی به‌خه‌یته‌وه‌ که‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ گوناهه‌ گه‌روه‌کانه‌، خاوه‌نه‌که‌ت تووشی سزا ده‌کات، ئه‌وه‌ی بینۆشێت و تۆبه‌ی له‌سه‌ر نه‌کات خۆی تووشی ئه‌گه‌ری نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌یی به‌هه‌شت ده‌کات، ئه‌گه‌ر چه‌ند جار تۆبه‌ی کرد و گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وا خوا فه‌رزی ده‌کات له‌سه‌ر خۆی که‌ له‌ دۆزه‌خدا له‌ شله‌ی کێم و زووخاو و ئاوی فه‌رجی زیناکارانی بنۆشێنرێت." من شرب الخمر لم تقبل له صلاة أربعين صباحا، فإن تاب تاب الله عليه، فإن عاد لم يقبل الله له صلاة أربعين صباحًا، فإن تاب تاب الله عليه. فإن عاد لم يقبل الله صلاة أربعين صباحًا، فإن تاب تاب الله عليه.فإن عاد في الرابعة لم يقبل الله له صلاة أربعين صباحًا، فإن تاب لم يتب الله عليه وسقاه من نهر الخبال" أخرجه الترمذي بسند حسن. ومثله عند أبي داود والنسائي. 
واته‌/ ئه‌گه‌ر که‌سێک مه‌یی خوارده‌وه‌، چڵ ڕۆژ نوێژی لێ قه‌بووڵ ناکرێت(ئه‌گه‌ر بڕوای وایه‌ حه‌رامه‌ و ده‌یخواته‌وه‌، وه‌ ده‌بێت نوێژه‌کانیش بکات و لێشی وه‌رناگیرێت) ، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی کرد خوا تۆبه‌ی قه‌بووڵ ده‌کات، ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه‌، دیسان چڵ ڕۆژی تر نوێژی لێ قه‌بووڵ نابێت(ئه‌وه‌ هه‌تا سێ جار) به‌ڵام ئه‌گه‌ر چواره‌م جار گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ری، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ش بکات خوا لێی قه‌بووڵ ناکات و له‌ ئاوی ڕووباری خه‌بالی نۆش ده‌کات(کێم و زووخاوی خه‌ڵکی ده‌ۆزه‌خه‌ و بۆته‌ ڕووبار). 

خوای گه‌‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 2938

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus