ئایا ئەوەی شیعە دەیکات لە عاشوورادا درووستە.؟ هیچ كێشه‌و ڕاجوداییه‌ك نییه له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی (ئيمامى حوسه‌ین) خوا لێی ڕازی بێت، خاوه‌ن مه‌ناقیب و پایه‌ی به‌رزه، یه‌كێك بووه له زانایانی هاوه‌ڵان و خاوه‌ن ئازایی و جوامێری و خواناسی بووه‌و له دنیا‌و دواڕۆژیشدا له گه‌وره‌و سه‌رداری موسڵمانانه.. كوڕی كچی به‌ڕێزترین دروستكراوی خوایه كه له خۆشه‌ویسترینی كچه‌كانی بووه، ئه‌وه‌ش له‌م ڕۆژه‌دا ڕویداوه له شه‌هیدكردنی كارێكی ئێجگار ناڕه‌واو ناپه‌سه‌نده‌و سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌و خوا تۆڵه‌ی له بكوژه‌كانی كرده‌وه‌و زه‌لیل و ڕیسوای دنیا‌و قیامه‌تی كردن، هه‌ر له دنیادا تووشی چه‌نده‌ها ده‌ردو به‌ڵای كردن و كه‌مێكیان لێی ده‌رباز بوون، كارێك بوو دڵی هه‌موو موسڵمانێكی هێنایه خرۆش و دڵته‌نگی و بێزاری خسته دڵانه‌وه، ئه‌وه‌ش كه پێویسته‌و ده‌بێ له‌م كاتانه‌دا بكرێت ملكه‌چبوونه به قه‌ده‌ری خوا‌و داوای لێڕازیبوونی خوایه بۆی. موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره بوو بۆ موسڵمانان وه‌ك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه ده‌فه‌رموێت: « "وكان قتله - رضي الله عنه - من المصائب العظيمة؛ فإن قتل الحسين , وقتل عثمان قبله : كانا من أعظم أسباب الفتن في هذه الأمة وقتلتهما من شرار الخلق عند الله" » مجموع الفتاوى(3/411).. پاشان ئیمامی حوسه‌ین گه‌وره‌ترین پله‌ی به نسیب بوو كه شه‌هاده‌ته، ئیتر چی پێویست ده‌كات خۆی بۆ بكوترێت و له خۆ بدرێت و ڕق و كینی ڕابوردوو هه‌موو ساڵ زیندوو بكرێته‌وه!. لێره‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا نییه‌و به‌ڵكوو كارێكی ئێجگار ناشه‌رعی و حه‌رام و بیدعه‌یه ئه‌وه‌ی كه شیعه ده‌یكه‌ن و له خۆیان ده‌ده‌ن و گیانی خۆیان بریندار ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێز‌و كه‌رامه‌ته‌ی خوا داویه‌تی به ئینسان ده‌یڕوشێنن، كارێكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌رع و عه‌قڵی سه‌لیمه، ئه‌گه‌ر ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و سنگ دادڕین ڕه‌وا بوایه ئه‌وه ده‌بوو بۆ كه‌سانی پێش ئه‌و بكرایه، چونكه هیچ گومان له‌وەدا نییه كه خه‌لیفه ڕاشیده‌كان پله‌یان له‌و به‌رز تره، گه‌وره‌ی به‌شه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەفاتى كرد كه‌چی هاوه‌ڵه‌كانی هیچ شتێكیان له‌وانه نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌م شیعانه ده‌یكه‌ن، ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و به خۆكێشان و هاوارو ڕۆڕۆ له ئایینی موسڵماناندا نییه‌و ئایینی ئیسلام لێی به‌ریه، به‌ڵكوو خۆلێچواندنه به كار‌و كرده‌وه‌ی نه‌فامی سه‌رده‌می پێش ئیسلام. ئيبن ڕه‌جه‌ب له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه ده‌ڵێت:" وأما اتخــاذه مأتماً كما تفعله الرافضــة؛ لأجــل قتل الحسين بن علي ـ رضي الله عنهما ـ فيه .. فـهــو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا وهو يحسب أنه يحسن صنعاً، ولم يأمر الله ولا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء وموتهم مأتماً، فكيف بمن دونهم؟"( لطائف المعارف: 113). [ وه كردنی ئه‌م ڕۆژه به ماته‌م وه‌ك ڕافزیيه‌كان ده‌یكه‌ن، له پێناوی ئه‌وه‌ی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت تێیدا كوژراوه.. ئه‌وه كاری كه‌سێكه كه هه‌وڵ و كۆششی له دنیادا لێ ون كراوه‌و وا ئه‌زانێت كارێكی باش ده‌كات، وه نه خودا‌و نه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی فه‌رمانیان نه‌داوه كه ڕۆژانی موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تی پێغه‌مبه‌ران و مردنیان بكرێته ماته‌م، ئیتر چۆن بۆ كه‌سانی له‌وان خوارتر ده‌بێت]. ئه‌وه‌ش مولاحه‌زه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ی ئه‌م ڕافزیانه ده‌یكه‌ن نه له دوور، وه نه له نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به دروشم و بۆنه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه نییه، نه په‌یوه‌ندی به ڕزگاربوونی موساوه هه‌یه، وه نه په‌یوه‌ندی به به‌ڕۆژوبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌مانه بۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر‌و بۆ مه‌به‌ستێكی تر گۆڕیوه كه ئه‌مه‌ش ده‌چێته ژێر گۆڕینی ئایین و دروشمه‌كانی خواوه. ئەهلى سووننە ئەم جۆرە كارانه بە حەرام و نا شەرعى دەزانێت و دووره لە هەموو پرانسيپە شەرعييەكان. سەرچاوە: ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.