سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕاگرتنی سەگ دروستە.؟
بەخێوکردنی سەگ و ڕاگرتنی لە ماڵاندا.! وە چ کاتێک دروستە سەگ ڕابگیرێت و بەخێو بکرێـت.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3905

بەخێوکردنی سەگ و ڕاگرتنی لە ماڵاندا.!

بەشێوەیەکی گشتی ڕاگرتنی سەگ لەناو ماڵ و جێگەی مانەوەدا دروست نیە، تەنها لە کات و حاڵی پێویستی نەبێـت و هۆکارێکی شەرعی هەبێت بۆ ڕاگرتنی، ئەوکات دروستە.

هۆکاری نادروستی ڕاگرتنی سەگ :

لەبەر ئەوەی سەگ هۆکاری گواستنەوەی هەندێک پیسی و نەخۆشیە کە لە لیکیدا بوونی هەیە  بەهۆی زمانیەوە دەیگوازێتەوە بۆ غەیری خۆی.

هەروەها زۆر جار دەبێتە هۆی بێزارکردنی دەورو وبەری و زیانیان پێ دەگەیەنێت و ئازاریان دەدات .

چ کاتێک دروستە سەگ ڕابگیرێت و بەخێو بکرێـت:

١- بەکار بهێنرێت بۆ ڕاوكردن.
٢- بەکار بهێنرێت بۆ چاودرێری کردنی زەراعەت و کشتوکاڵ.
٣- مەبەستی پاسەوانى و چاودێريكردن بۆ مەڕ و ماڵات.

سەرجەم ئەم هۆکارانەش باسکراون لە فەرموودەکانى پێغەمبەری خوا ﷺ.

بەڕاگرتنی سەگ لە ماڵانداو بەخێوکردنی:

١- هەموو ڕۆژێک هێندەی دوو کێوی گەورە لە خەیرو چاکەت کەم دەکات.
٢- فریشتەکان ڕوو لە ماڵەکەت ناکەن و ناچنە ناوی.
٣- لەهەرە گوناهە گەورەکانە.

ئایا دروستە سەگ بکوژرێت.؟

بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر بێت و سەگەکە دڕەندەو دڕ نەبێت، دروستە نیە بکوژرێت بەڵکو گوناهێکی زۆرگەورەيە.
بەڵام ئەگەر سەگەکە دڕەندە بێـت، واتە: بچێت بە گژ خەڵکیداو هۆکاری زیانی خەڵکی بێـت وەک خواردنی مەڕ و ماڵاتیان یاخود پەلاماری منداڵ و ئافرەت بدات و هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی بێت، ئەو کات دروستە بکوژرێت.

سەگی ڕەش و کوشتنی:

پێغەمبەری خودا ﷺ بەدیاریکراوی فەرمانی کردووە بە:
١- کوشتنی سەگی ڕەش کە دوو نوقتەی سپی لەسەر چاوی هەیە. (صحیح مسلم).
٢ . وە بە کوشتنی سەگێک کە دڕندە و دڕ بێـت. (سنن ابن ماجة ).

ئامادەو نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود  رحمه الله.

  ژمارەی بینین 160

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram