به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ژماره‌ی فه‌توا: 18283 ناونیشانی فه‌توا: هۆی سه‌ردانی نه‌كرنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء. مێژووی فه‌توا: 15 ره‌بیعی دووه‌م1423 پرسیار: بۆچی نه‌هاتووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) كه سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتۆكه (غار)ی حیراءی كردبێ پاش ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتویی گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه؟ وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، دوردو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و هاوه‌ڵه‌كانی، پاشان له دواییدا: سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء به‌شێك نیه به‌ندایه‌تی تاكو پرسیاری له سه‌ر بكرێ: بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی حیراءی نه‌كردووه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی له ئه‌شكه‌وتی حیراءدا ده‌مایه‌وه بۆ به‌ندایه‌تی، جا كاتێك خوا ڕێزی لێنا به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیتر سه‌رنه‌كه‌وته‌وه بۆی و سه‌ردانی نه‌كرده‌وه، شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ- ده‌فه‌رموێت: وقد أقام صلوات الله وسلامه عليه بمكة قبل الهجرة بضع عشرة سنة ودخل مكة في عمرة القضاء وعام الفتح أقام بها قريباً من عشرين ليلة وأتاها في حجة الوداع، وأقام بها أربع ليال، وغار حراء قريب منه ولم يقصده. وذلك أن هذا كانوا يأتونه في الجاهلية. ويقال: إن عبدالمطلب هو من سن له‌م إتيانه لأنه لم تكن له‌م هذه العبادات الشرعية التي جا‌ء بها بعد النبوة صلوات الله وسلامه عليه كالصلاة والاعتكاف في المساجد، فهذه تغني عن إتيان حراء. واته: پێغه‌مبه‌ر ده ساڵ و قسورێك له مه‌ككه مایه‌وه پێش كۆچكردنی، وه له (عمرة القضاء)و ساڵی فه‌تحیشدا نزیكه‌ی بیست ڕۆژ له مه‌ككه‌دا مایه‌وه هه‌روه‌ها له حه‌جی ماڵئاوایشدا هاته‌وه بۆ مه‌ككه‌و چوار ڕۆژ مایه‌وه تیایدا، وه ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ءیش نزیك بوو لێیه‌وه‌و نه‌چووه سه‌ردانی، وه ئه‌مه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا خه‌ڵكی ئه‌چووه ناوی. وه وتراوه كه یه‌كه كه‌سێك ئه‌م ڕێگه‌ی بۆ داناوون بۆ چونی ئه‌و ئه‌شكه‌وته عبدالمطلب بووه، چونكه ئه‌وانه هیچ به‌ندایه‌تیه‌كی شه‌رعیان نه‌بووه كه له دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی هاتبوو، وه‌ك نوێژوو مانه‌وه له مزگه‌وتدا (الاعتكاف) جا ئه‌مانه بێ نیازت ئه‌كه‌ن له چوون بۆ حیرا‌ء. وه خواش زاناتره. موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.