به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ژماره‌ی فه‌توا: 27397 ناونیشانی فه‌توا: چیه‌تی (ماهیه)ی به‌ندایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء. مێژووی فه‌توا: 11 ذو القعدة 1423 پرسیار: داواكارین چۆنیه‌تی به‌ندایه‌تیكردنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) له ئه‌شكه‌وتی حیراءدا پێش ئه‌وه‌ی ببێ به پێغه‌مبه‌ر بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه،چونكه ئه‌م به‌شه یان ئه‌م قۆناغه له ناو كتێبه‌كانی سیره‌و ژیاننامه‌دا به خێرایی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن و له سه‌ری ناڕۆن، له به‌ر ئه‌وه ئومێده‌وارین كه سوودمان پێ بگه‌یه‌نن؟ فه‌توا: ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی مێژوو ژیاننامه‌دا، یان شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی كتێبه‌كانی سوننه‌ت كه پشتیان پێ ده‌به‌سترێ، ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ خۆی و به ته‌نها له ئه‌شكه‌وتی حیڕاءدا پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌مایه‌وه بۆ خواپه‌رستی، هه‌روه‌ك بوخاری له صه‌حیحه‌كه‌یدا له عائشه‌وه خوا ڵێی ڕازیبێ ڕیوایه‌تی كردووه كه فه‌رمویه‌تی: .... ثم حُبب إليه الخلاء، وكان يخلو بغار حراء فيتحنث فيه -وهو التعبد الليالي ذوات العدد-... (له پاشاندا ته‌نیایی لا خوشه‌ویست ببوو، وه له ئه‌شكه‌وتی حیڕاءدا ده‌مایه‌وه ته‌حه‌نثی ده‌كرد –ئه‌ویش له خوا په‌رستیه چه‌ند شه‌وانێك). ابن حجرله (الفتح)دا ده‌ڵێت: فيتحنث هي بمعنى: يتحنف، أي يتبع الحنفية، وهي دين إبراهيم عليه السلام. انتهى (فیتحنث به مانای: شوێنكه‌وتنی حه‌نیفی، ئه‌ویش كه ئاینی ئیبڕاهیمه سه‌لامی خوای لێبێ). وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ندایه‌تی ده‌كرد به‌وه‌ی كه پێی گه‌یشتبوو له ئاینی ئیبڕاهیم سه‌لامی لێبێ. به‌ڵام ئامۆژگاری هه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ین كه زۆر له‌م بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌دا قوڵ نه‌بێته‌وه، چونكه هیچ حوكم و فه‌رمانێكی له سه‌ر دانامه‌زرێ له بواری كار‌و كرده‌وه‌دا، باشتر وایه مرۆڤ له‌وه بگه‌ڕێ كه حوكمی له سه‌ر به جێ دێت و هه‌وڵی به جێهێنانی بدات، المباركفوری ده‌ڵێ: "وكان اختياره -صلى الله عليه وسلم- لهذه العزلة طرفاً من تدبير الله تعالى، ليعبده لما ينتظره من الأمر العظيم، ولا بد لأي روح يُراد لها أن تؤثر في واقع الحياة البشرية فتحولها وجهة أخرى، لا بد لهذه الروح من خلوة وعزلة بعض الوقت، وانقطاع عن شواغل الأرض وضجة الحياة، وهموم الناس الصغيرة التي تشغل الحياة". انتهى (وه هه‌ڵبژاردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌م گۆشه‌گیریه به‌شێك بوو له ڕێكخستن و داڕشتنی خوا بۆی، تاكو به‌ندایه‌تی بۆ بكات بۆ ئه‌و كاره گرانه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كات، وه هه‌ر گیان و ڕۆحێك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی دانانی كاریگه‌ی بێ له واقعی ژیانی مرۆڤایه‌تی و گۆڕینی بێ به ڕوویه‌كی دیكه‌دا، ئه‌م گیانه هه‌ر ده‌بێ خه‌ڵوه‌ت و گۆشه‌گیری بچێژێت و بۆ ماوه‌یه‌ك دور بكه‌وێته‌وه، بپچڕێ له سه‌رقاڵی زه‌وی و هۆسه‌ی ژیان، وه له په‌ژاره‌و خه‌فه‌تی بچوكی ژیان دوركه‌وێته‌وه كه خه‌ڵكی پێوه‌ی خه‌ریكن) كۆتایی هات. بۆ هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت زیاتر له سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شاره‌زا بێ با بنواڕێته ئه‌م كتێبانه‌ی خواره‌وه: 1-السيرة النبوية لابن هشام. 2- سيرة النبي صلى الله عليه وسلم للذهبي. 3- صحيح السيرة النبوية للدكتور أكرم ضياء العمري. 4- البداية والنهاية لابن كثير. 5- الرحيق المختوم للمباركفوري. (ئه‌م كراوه به كوردی له ژێر ناوی: گوڵاوی سه‌رمۆر). 6- سبل الهدى والرشاد للصالحي. 7- زاد المعاد لابن القيم. 8- هذا الحبيب يا محب لأبي بكر جابر الجزائري. موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌ر په‌رشتی د. عبدالله الفقیه.