به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به ڕاستی وه‌حی به ته‌واوی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌پچڕا له‌و ماوه‌یه كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێ، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ستاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌عبیری لێ ده‌درێته‌وه له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كاندا وه‌ك له صه‌حیحه‌ین و ئه‌وانی دیكه‌شدا هاتووه، وه به‌رده‌وام فریشته‌ی نیگا ده‌هاته سه‌ر پێغه‌مبه (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵام قورئانی بۆ نه‌ده‌هێنا، له به‌ر ئه‌وه له فه‌رمووده‌كاندا به‌م شێوه‌یه هاتووه: " پم فتر الوحی" "له پاشاندا وه‌حی وه‌ستا" واته هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان له‌و ماوه‌یه‌دا دوا كه‌وت، وه له كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌ی بوخاریدا: فحمی الوحی وتتابع.. ئه‌وجا وه‌حی گه‌رم بوو به دوای یه‌كدا هات.. حافڤی ئیبن حجر له (الفتح)دا ده‌ڵێت: أی جا‌و كپیرا، وفیه مگابقه لتعبیره عن تأخره بالفتور، إژ لم ینته إلی انقگاع كلی.. فیوصف بالچد وهو البرد. واته: به زۆری هات، ئه‌مه‌ش موتابیقی لێكدانه‌وه‌كه‌یه‌تی به‌وه كه پچڕانه‌كه دواكه‌وتنی وه‌حی بووه، ئه‌وه‌ته به پچڕانی ته‌واو كۆتایی نه‌هات.. وه له‌وانه‌شه حیكمه‌ت و دانایی له پچڕانی وه‌حی و نه‌هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌وق و گه‌شه‌یه‌ك بوبێ بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تاكو زیاتر هه‌ست و گوڕ‌و تینی هه‌بێ بۆ وه‌رگرتنی قورئانی پیرۆز پاش ئه‌وه‌ی كه چێژی لێ بینی له یه‌كه‌م جارداو شیرینی چووه دڵیه‌وه‌و دڵنیا بوو كه فه‌رمووده‌ی خوایه، تاكو له داهاتودا بتوانێ ئه‌و باره گرانه بخاته سه‌رشانی و له پێناوی گه‌یاندنیدا به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار بكات. وه خواش زاناتره ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) له ژێر ژماره (59980) له به‌رواری (05 صفر 1426 ) د. عبدالله الفقیه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.