به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ماڵی هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌رقه‌می كوڕی ئه‌رقه‌می مه‌خزومی قوڕه‌یشی كرده بنكه‌یه‌كی نێهنی بانگه‌واز بۆ كۆ بونه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا له مه‌ككه، له‌ویدا فێری قورئانی ئه‌كردن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌كردن و ئیش و كاری ئاینه‌كه‌ی فێر ده‌كردن. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵی ئه‌رقه‌م له شوێنێكی باش‌دا له مه‌ككه هه‌ڵكه‌وتبوو، هه‌روه‌ها پله‌و پایه‌ی ئه‌ڕقه‌میش له ناو كه‌س و كاری خۆی و ماڵه‌كه‌شی دوور بوو له چاوی دوژمنان ... ئه‌مه‌ش زیاتر له یه‌كێك له نوسه‌رانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسیان كردووه.