به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وه‌ڵام: سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به نهێنی ده‌ستی كرد كاتێ خوا نیگای بۆ هێنایه خوارێ، كه‌س و كار‌و خزم و دۆسته نزیكه‌كانی بانگ ده‌كرد بۆ یه‌كخواناسی و واز هێنان له شیرك و هاوه‌ڵگیری، وه به‌م شێوه‌یه له سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌وه تاكو سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو له شوێنه گشتی و كۆڕ‌و دانیشتنه گشتیه‌كاندا بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌ده‌كرد، ئیتر كاتێك كه ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوا هاته خواره‌وه: فَاصْدَعْ بِمَا تُۆْمَرُ وَأَعْڕچْ عَنِ الْمُشْڕكِینَ {الحجر:٩٤. له شوێنه گشتیه‌كان و له به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵكیدا بانگه‌وازی ئاشكرا كرد، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای بانگه‌وازی ئاشكرا ده‌ستی پێكرد، وه‌ك زانایان ده‌ڵێن قۆناغه‌كانی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه كه بنچینه‌یان چوارن: قۆناغی یه‌كه‌م: بانگه‌وازی نهێنی و سێ ساڵی خایاند. قۆناغی دووه‌م: ئاشكراكردنی بانگه‌واز به‌ڵام ته‌نها به زمان و ئه‌مه‌ش تا كۆچی خایاند. قۆناغی سێیه‌م: بانگه‌واز به ئاشكرا له گه‌ڵ شه‌ڕكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی و ده‌سپێشخه‌ری شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌م قۆناغه‌ش تاكو ڕێكهوتتنانهمی حوده‌یبیه به‌رده‌وام بوو. قۆناغی چواره‌م: بانگه‌واز به ئاشكرا‌و له گه‌ڵ جه‌نگان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به ڕووی بانگه‌واز ده‌وه‌ستن و ده‌بنه به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م بڵاو بونه‌وه‌یدا پاش ئاگاداری و وریا كردنه‌وه‌یان.. وه ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌وه‌یه كه له پاشاندا فه‌رمانی شه‌ریعه‌تی له سه‌ر جێگیر بوو له بانگه‌وازو جیهادا. وه خواش زاناتره: ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) له ژێر ژماره‌ی (٦١٨٠٢) دا له به‌رواری ( ٢٩ ره‌بیعی یه‌كه‌می ١٤٢٦) له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه سه‌رپه‌رشتیاری بنكه‌ی فه‌توا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.