به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: موسڵمانه‌كان له سه‌ره‌تادا چه‌نده‌ها جۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان له لایه‌ن موشریك و هاوه‌ڵگیرانی قوره‌یشه‌وه پێ گه‌یشت. ئه‌مه‌ش زۆری بۆ هێنان و وای لێ‌كردن كه ده‌رچن له مه‌ككه و به‌دزیه‌وه به‌ره‌و حه‌به‌شه كۆچ بكه‌ن و یه‌كه‌م كۆچكردنیشان بۆ حه‌به‌شه له ساڵی پێنجه‌می پێغه‌مبه‌رێتیدا بوو. خاوه‌نی كتێبی الرحیق المختوم ده‌ڵێت: " كان رسول الله صلی الله علیه وسلم قد علم أن أصحمه النجاشی ملك الحبشه ملك عادل لا یڤلم عنده أحد، فأمر المسلمین أن یهاجروا إلی الحبشه فراراً بدینهم من الفتن، وفی أول رجب هاجر فوج من الصحابه إلی الحبشه كان مكوناً من اپنی عشر رجلاً وأربع نسوه، رئیسهم عپمان بن عفان ومعه السیده رقیه بنت رسول الله صلی الله علیه وسلم. وتتمه للفائده، فإننا نژكر لك عدد المهاجرین فی الهجره الپانیه، وهم كما ژكر أهل السیر پلاپه وپمانون رجلاً وپمانی عشره امرأه أو تسع عشره امرأه." { پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به ته‌واوی ئه‌یزانی كه ئه‌صحه‌مه‌ی نه‌جاشی پاشایه‌كه‌ی دادپه‌روه‌ره و هیچ كه‌سێك له كن ئه‌و سته‌می لێ ناكرێت، جا فه‌رمانی دا به موسڵمانه‌كان كه بۆ پاراستنی خۆیان و ئایینه‌كه‌یان به‌ره‌و حه‌به‌شه كۆچ بكه‌ن. وه له یه‌كی ڕه‌جه‌بدا ده‌سته‌یه‌ك له هاوه‌ڵه‌كان به‌ره‌و حه‌به‌شه كۆچیان كرد كه له دوازده پیاو و چوار ژن پێك هاتبوون و سه‌رۆكه‌كه‌یان عوسمانی كوڕی عه‌ففان بوو كه‌رقیه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ری خواش خێزانی بوو له‌گه‌ڵیدا بوو. وه بۆ زیاتر سوودمه‌ندبوون، ئێمه ژماره‌ی ئه‌و كۆچكه‌رانه‌ش باس ده‌كه‌ین كه له كۆچی دووه‌می حه‌به‌شه‌دا به‌شدار بوون و كۆچیان كرد. ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك نووسه‌ری ژیاننامه‌كان ده‌ڵێن هه‌شتاوسێ پیاو و هه‌ژده یان نۆزده ژن بوون.. وه خواش زاناتره. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) له ژێر ژماره‌ی (٣١٠٧٤) له به‌رواری ٢٠ صفر ١٤٢٤ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.