به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی كه نه‌یهێشت ئه‌بو جه‌هل ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم بدات له مه‌ككه‌دا ئه‌بو گالبی مامی بوو، هه‌روه‌ك زانراوو به ناو بانگه له ژیاننمامهی پێغه‌مبه‌ردا، جا كاتێك ئه‌بو گالب مرد ئیتر ئه‌بو جه‌هل و نه‌فامه‌كانی دیكه‌ی قوڕه‌یش بوێری ئه‌وه‌یان بۆ په‌یدا بوو كه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم بده‌ن، به‌ڵام خوای متعال به پاراستن و پارێزگاری خۆی له پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم به‌ربه‌ستی له نێوان ئه‌وو پێغه‌مبه‌ردا دروست كرد‌و نه‌یتوانی، له صه‌حیحی مسلمدا له ئه‌بو هریره‌وه خوا لێی ڕازیبێ ئه‌ڵێت:{ قال أبو جهل: هل یعفر محمد وجهه بین أڤهركم، قال: فقیل: نعم، فقال: واللات والعزی لئن رأیته یفعل ژلك ڵگأن علی رقبته أو ڵعفرن وجهه فی التراب، قال: فأتی رسول الله صلی الله علیه وسلم وهو یصلی زعم لیگأ علی رقبته قال: فما فجأهم منه إلا وهو ینكص علی عقیبه ویتقی بیدیه، قال: فقیل: له مالك، فقال إن بینی وبینه لخندقاً من نار وهولاً وأجنحه، فقال رسول الله صلی الله علیه وسلم: لو دنا منی لاختگفته الملائكه عچواً عچواً، قال فأنزل الله عز وجل: كَلَّا إِنَّ الْأِنْسَانَ ڵێگْغَی* أَنْ رَێهُ اسْتَغْنَی [العلق:٦-٧]. [ئه‌بو جه‌هل وتی: ئایا محمد له به‌ر چاو ئێوه‌دا سه‌ری خۆی ئه‌خاته سه‌ر گڵ (واته كڕنوش ده‌بات) ئه‌ڵێ: وترا: به‌ڵێ، ئه‌وجا وتی: سوێند بێ به لات و عوززا، ئه‌گه‌ر ببینم وا بكات ههڵئهكوتمه سه‌ر ملی یان سه‌ری ئه‌خه‌مه ناو خۆڵه‌وه، ئه‌ڵێ: ئه‌و جا هاته لای پێغه‌مبه‌رو له‌و كات نوێژی ئه‌كرد، ویستی كه هه‌ڵكوتێته سه‌ر ملی، ئه‌ڵێ: كوت‌و پڕ به پاشا هاته‌وه دواوه‌و به ده‌ستی پارێزی له خۆی ده‌كرد، ده‌ڵێ: وترا: ئه‌وه چیته؟ وتی: به ڕاستی له نێوان من و ئه‌ودا چاڵێك له ئاگرو ناڵه‌و چه‌ند باڵێك (باڵی فریشته) هه‌یه، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر لێم نزیك بوایه‌ته‌وه ئه‌وه فریشته‌كان پارچه پارچه ئهیانفڕاند، ده‌ڵێ: ئیتر خوای گه‌وره ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی هێنایه خواره‌وه: كَلَّا إِنَّ الْأِنْسَانَ ڵێگْغَی* أَنْ رَێهُ اسْتَغْنَی [العلق:٦- ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن بنكه‌ی فه‌توا له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه له به‌رواری (٢٣ ربیع اڵ‌ول ١٤٢٤) له ژێر ژماره ( ٣٢٤٥٨) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.