به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌ڵبژاردنی پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم بۆ ماڵی ئه‌ڕقه‌م له پاش تپڕوانین و ورد بونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه بوو، هه‌رچه‌ند كتێبه‌كانی ته‌فسیرو مێژوو ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگامان لێیه‌تی باسیان له‌م بابه‌ته نه‌كردووه. وه له هۆی هه‌ڵبژاردنی بۆ ماڵی ئه‌رقه‌م ئه‌وه‌بوو كه ئه‌رقه‌م خوا لێی ڕازیبێ له یه‌كه‌مینی له پێشه‌كان (السابقون الاولون) بوو له هاتنه ناو ئیسلام و حه‌وته‌م كه‌س بوو كه موسڵمان بوو وه‌ك لای الحاكم و جگه له‌ویش باسیان هاتووه، ماڵه‌كه‌شی له سه‌ر كێوی صفا واته شوێنێكی باش و گونجاوو له باری هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌رقه‌میش خوا لێی ڕازیبێ شوێن و پایه‌و هه‌یبه‌تی و رێزی خۆی له كۆمه‌ڵگای قوڕه‌یشدا هه‌بوو، تا زۆرێك له‌و هۆكارانه‌ی دیكه‌ش. وه خواش زاناتره ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له پێگه‌ی الشبكه الاسلامیه، له ژێر ژماره‌ی ٦٨٠٨٦ له به‌رواری ٠٩ رمچان ١٤٢٦ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.