به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: كۆچی یه‌كه‌می هاوه‌ڵان خوا لێیان ڕازیبێ بۆ حه‌به‌شه له ساڵی پێنجه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا بوو، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌یان جیاواز بوو، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو به یه‌كه‌وه نه‌گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵكو جیا جیا گه‌ڕانه‌وه‌و كۆتایین كه‌سیان كه گه‌ڕانه‌وه جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بی گالب و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا بوون له كۆچ كه‌ران له دوای فه‌تحی خه‌یبه‌ر گه‌ڕانه‌وه، وه شه‌ڕی خه‌یبه‌ریش له ساڵی حه‌وته‌می كۆچی‌دا بوو، به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له حه‌به‌شه نزیكه‌ی پازده ساڵ بوو. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن د. عبدالله الفقیه به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له پێگه‌ی (الشبكه الاسلامیه) له ژێر ژماره( ٧٠٥٧٥ ) له به‌رواری( ٠٣ ژو الحجه ١٤٢٦ ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.