به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانراوه كه هه‌ر یه‌ك له ئه‌بووتالیبی مامی پێغه‌مبه‌ر و خه‌دیجه‌ی خێزانی له یه‌ك ساڵدا مردوون و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) زۆر دڵته‌نگ و دڵگران بوو بۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشت و پارێزه‌رێكی به‌هێز و پته‌و بوون بۆ پێغه‌مبه‌ر به جۆرێك كه ئه‌و ساڵه ناو نرا به ساڵی ماته‌م. ئه‌بووتالیب ئه‌یپاراست و یارمه‌تی ئه‌دا له ده‌ره‌وه و خاتوو خه‌دیجه‌ی خێزانیشی له‌ناو ماڵه‌وه دڵنه‌وایی ئه‌كرد و پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی بوو بۆی. دڵته‌نگیش (الحزن) وه‌ك له (لسان العرب)دا هاتووه (نقیچ الفرح وهو خلاف السرور) كه شتێكه ده‌روون دائه‌گرێت، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ به‌ده‌ر ئه‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش شتێكی ناسراو و دیاره و له گرفت و گرێكانیش ڕوونكردنه‌وه‌ی شته ڕۆشن و ڕوونه‌كانه، نه‌شكه‌وتووین به‌سه‌ر ماوه‌ی كاتی دڵته‌نگی و بێزاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مامی و خێزانه‌كه‌ی. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (د. عبدالله الفقیه)ی به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له ماڵپه‌ڕی (الشبكه اڵ‌سلامیه) به ژماره (٢٥٩٩٤) له ڕێكه‌وتی (٢٧ی ڕه‌مه‌زانی١٤٢٣)دا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.