به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئیمامی بوخاری ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له عائشه‌وه هێناوه كه پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله علیه وسلم: هل أتی علیك یوم كان أشد من یوم أحد ؟ قال: لقد لقیت من قومك ما لقیت! وكان أشد ما لقیت منهم یوم العقبه، إژ عرچت نفسی علی ابن عبد یالیل بن عبد كلال فلم یجبنی إلی ما أردت، فانگلقت وأنا مهموم علی وجهی، فلم أستفق إلا وأنا بقرن الپعالب، فرفعت رأسی، فإژا أنا بسحابه قد أڤلتنی، فنڤرت فإژا فیها جبریل، فنادانی، فقال: إن الله قد سمع قول قومك لك وما ردوا علیك، وقد بعپ الله إلیك ملك الجبال لتأمره بما شئت، فنادانی ملك الجبال فسلَّم علیَّ، پم قال: یا محمد، فقال: ژلك فیما شئت إن شئت أن أگبق علیهم اڵخشبین، فقال النبی صلی الله علیه وسلم: بل أرجو أن یخرج الله من أصلابهم من یعبد الله ولا یشرك به شیئًا .ئایا ڕۆژێكت هاتووه به سه‌ردا كه توندوتیژترو ناڕه‌حه‌ت تر بوبێت له سه‌رت له ڕۆژی ئوحود؟ فه‌رمووی: به ڕاستی له گه‌له‌كه‌ت زۆرم چه‌شت و پێ گه‌شت كه چه‌شتم! وه توندترین و به هێزترین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكم پێ گه‌شت له ڕۆژی عه‌قه‌به بوو، كاتێ خۆم خسته پێش كوڕی عبد یالیل (گه‌وره‌ی گائف) وه وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی نه‌دامه‌وه كه ویستم و داوام كرد، ئیتر به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كه‌وه ده‌رچووم و ڕۆشتم، به هۆش نه‌هاتمه‌وه كاتێك نه‌بێ كه من له (قرن الپعالب) بووم (واته له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌رد باران و دوا كه‌وتنه‌ی خه‌ڵكی گائف كه توشی پێغه‌مبه‌ریان هێنا) جا سه‌رم به‌رز كرده‌وه، سه‌یرم كرد وا هه‌ورێك سێبه‌ری بۆ كردوم به سه‌رمه‌وه‌یه، سه‌یرم كرد و بینیم وا جوبرهئیلی تیایه، بانگی كردم و وتی: به ڕاستی خوا گوێبیستی قسه‌ی گه‌له‌كه‌ت بوو بۆت و چۆن په‌رچیان دایته‌وه، وه به ڕاستی وا خوا فریشته‌ی چیاكانی ناردۆته لات تا به ویستی خۆت چی فه‌رمانێكی پێ ئه‌كه‌یت، ئیتر فریشته‌ی شاخه‌كان بانگی كردم و سه‌لامی لێ كردم، پاشان وتی: ئه‌ی محمد، ئه‌وجا وتی: ئه‌وه چۆنت وست و ئاره‌زوو لێیه (به فه‌رانی تۆیه)، ئه‌گه‌ر وستت لێی هه‌ردوو شاخه‌كه‌یان به سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه یه‌ك، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: هیوام وایه به‌ڵكو خوا له پشتی ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك بێنێته ده‌رێ كه خوا به تاك و ته‌نهایی بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵ و هاوبهشتێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن . وه خواش زاناتره ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن (د.عبدالله الفقیه) به‌رپرسی به‌شی فه‌توا له ماڵپه‌ڕی (الشبكه الاسلامیه) له‌ژێر ژماره (٢٨٥٠٨)، له ڕێكه‌وتی (١٣ ژو الحجه ١٤٢٣)دا وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.