به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌دوا ئه‌وه‌ی وه‌فاتی کرد، هاوه‌ڵه‌کان و خزمانی دوودڵیان تووش بوو، نه‌یانده‌زانی ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تر جلوبه‌رگی لێ داماڵن یاخوود به‌سه‌ر به‌رگه‌که‌یه‌وه بیشۆن له‌به‌ر ڕێزلێنان و که‌رامه‌تی! له‌م حاڵه‌ته‌دا بوون، هه‌موویان خه‌ویان لێکه‌وت و پاشان له‌لایه‌کی ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌نگێک هات و نه‌یانزانی کێیه، فه‌رمانی پێکردن که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ڕووت مه‌که‌نه‌وه و به‌سه‌ر جلوبه‌رگی خۆیه‌وه بیشۆن.. له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمایشته که زانیان له‌لای خواوه‌یه، پێغه‌مبه‌ریان به‌وجۆره شۆرد، ئه‌وانه‌ش که به‌شدارییان کرد له‌شۆرینیدا، خزمانی خۆی(عه‌لی و فه‌زڵ و عه‌بباسی مامی) بوو خوای گه‌وره له‌هه‌موویان ڕازی بێت. دایکمان عائیشه-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر بیرم بمایه پێش ئه‌وه‌ی شۆردنه‌که‌ی به‌سه‌ر بچێت، ئه‌وا نه‌م ده‌هێشت که‌س پێغه‌مبه‌ری خوا بشوات ته‌نها خێزانه‌کانی خۆی نه‌بێت، وادیاره له‌دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌شۆردرێت ئه‌وجا عائیشه به‌بیری دێته‌وه که کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئیشاره‌تێکی وای دابووێ، پێی فه‌رمووبوو: چی زیانێک ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر له‌پێش من بمریت، منیش خۆم بتشۆم و کفنت بکه‌م و پاشان نوێژت له‌سه‌ر بکه‌م و دوایش بتنێژم" ما چرك لو مت قبلی فغسلتك وكفنتك پم صلیت علیك ودفنتك " رواه ابن ماجه وأحمد. به‌سه‌رهاتی شۆردنه‌که‌شی که ڕوونمان کرده‌وه له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه هێناومانه‌ته‌وه: حدپنا النفیلی حدپنا محمد بن سلمه عن محمد بن إسحق حدپنی یحیی بن عباد عن أبیه عباد بن عبد الله بن الزبیر قال سمعت عائشه تقول " لما أرادوا غسل النبی صلی الله علیه وسلم قالوا والله ما ندری أنجرد رسول الله صلی الله علیه وسلم من پیابه كما نجرد موتانا أم نغسله وعلیه پیابه فلما اختلفوا ألقی الله علیهم النوم حتی ما منهم رجل إلا وژقنه فی صدره پم كلمهم مكلم من ناحیه البیت لا یدرون من هو أن اغسلوا النبی صلی الله علیه وسلم وعلیه پیابه فقاموا إلی رسول الله صلی الله علیه وسلم فغسلوه وعلیه قمیصه یصبون الما‌و فوق القمیص ویدلكونه بالقمیص دون أیدیهم وكانت عائشه تقول لو استقبلت من أمری ما استدبرت ما غسله إلا نساۆه" رواه أبوداود و صححه اڵ‌لبانی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.