به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زه‌ید-خوا لێی ڕازی بێت- باوکی ناوی حاریپه و له پێش ئیسلام هۆزه‌که‌ی هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گیرێت، وه‌کو به‌نده ده‌فرۆشرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌یکڕێته‌وه و ده‌یکاته کوڕی خۆی به(التبنی؛ که‌سێک کوڕێک یان کچێک بکاته منداڵی خۆی)، زۆری خۆش ده‌وێ و خه‌ڵکی به زه‌یدی کوڕی موحه‌ممه‌د ناوی ده‌به‌ن. پاش چه‌ند ساڵێک هێشتا منداڵه باوکی له دوای گه‌ڕانێکی زۆر ده‌یدۆزێته‌وه و داوای ده‌کاته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه وسلم) ئازادی ده‌کات له‌وه‌ی بچێته‌وه لای باوکی یاخوود بمێنێته‌وه له‌لای خۆی، ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵده‌بژێرێ و ناچێته‌وه لای باوکی.. له دوای ئه‌وه‌ی ئایه‌تی حه‌رامبوونی ته‌به‌ننی دێته‌خوار و خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات که ئه‌وانه کوڕی خاوه‌نه‌کانیان نین و به‌ڵکوو کوڕی باوکی خۆیانن و ده‌بێت به‌ناوی باوکیانه‌وه بانگ بکرێن، ئیتر ئه‌میش به‌ناوی زه‌یدی کوڕی حاریپه‌وه ناوده‌برێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت أدْعُوهُمْ لِێ‌بَائِهِمْ هُوَ أَقْسَگُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْڵمُوا ێ‌بَا‌وهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِی الدِّینِ وَمَوَالِیكُمْ ..[اڵ‌حزاب:٥]. واته/ به‌ناوی باوانی خۆیانه‌وه بانگیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌تانزانی باوانیان ئه‌وا براتانن له دین و له‌به‌رده‌ستانن(که‌واته هه‌ر نابنه کوڕتان و به‌ڵکوو برا له دین و به‌رده‌سته‌یه‌ک له کاروباری ژیانتان). زه‌ید زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌لای پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌کو خۆی ده‌فه‌رموێت که هه‌رگیز نه‌بووه پێغه‌مه‌بری خوا(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێک له ڕۆژان ئازاری دابێت ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌کیش، له‌خۆشه‌ویستی بوو، داوای کچی پوره‌که‌ی بۆ کرد و لێی ماره کرد، زه‌ینه‌بی کچی جه‌حش. به‌ڵام زه‌ید چونکه پێشتر وه‌کو به‌نده بووه و زه‌ینه‌بیش کچه ناودار و پایه‌به‌رزێک بووه، بۆیه زه‌ینه‌ب ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دڵگرانه و خوازیاره خۆی له ده‌ست زه‌ید بکاته‌وه، چه‌ندین جار کێشه‌یان ده‌گاته پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ویش ئامۆژگارییان ده‌کات، به‌ڵام ئاکامێکی نابێت، زه‌ید سکاڵای خۆی ده‌کات له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) که زه‌ینه‌ب زمانی درێژه له‌سه‌ری و خۆی به په‌سه‌نتر ده‌بینێت، بۆیه ده‌یه‌وێت ته‌ڵاقی بدات، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌فه‌رموێ که له خوا بترسێ و ده‌ست به‌خێزانی خۆیه‌وه بگرێ، هه‌رچه‌ند پیش‌تر هه‌وڵی ئه‌وه‌ش وه‌رگرتووه له خوای گه‌وره‌وه که زید ته‌ڵاقی ده‌دا و به فه‌رمانی خواش ده‌بێت زه‌ینه‌ب ماره بکات. حیکمه‌تی ئه‌و ماره‌کردنه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو که حوکمی ته‌به‌ننی له ئیسلامدا هه‌ڵوه‌شاوه‌یه و ئه‌و که‌سانه نابنه کوڕی خاوه‌نه‌کانیان بۆیه ژنیشیان له دوای ته‌ڵاقدان حه‌ڵاڵه بۆ زڕباوکه‌کانیان, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَإِژْ تَقُولُ لِلَّژِی أَنْعَمَ اللَّهُ عَڵیْهِ وَأَنْعَمْتَ عَڵیْهِ أَمْسِكْ عَڵیْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِی فِی نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِیهِ وَتَخْشَی النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَڵمَّا قَچَی زَیْدٌ مِّنْهَا وَگَراً زَوَّجْنَاكَهَا لِكَیْ ڵا ێكُونَ عَڵی الْمُۆْمِنِینَ حَرَجٌ فِی أَزْوَاجِ أَدْعِێائِهِمْ إِژَا قَچَوْا مِنْهُنَّ وَگَراً وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً[اڵ‌حزاب:٣٧]. واته/ تۆ کاتێک به‌و که‌سه ده‌ڵێی که خوای گه‌وره نیعمه‌تی به‌سه‌ردا کردووه به‌وه‌ی هیدایه‌تی داوه بۆ ئیسلام و له‌به‌رده‌ستی تۆ گه‌وره‌ی کردووه، هه‌روه‌ها تۆیش چاکه‌ت له‌گه‌ڵ کردووه به‌وه‌ی به‌خێو و په‌روه‌رده‌ت کردووه به جوانترین شێوه، پێی ده‌ڵێی؛ ژنی خۆت ڕاگره و له خوا بترسه و ئه‌وه‌ش ده‌شاریته‌وه که خوا ویستی لێێه ئاشکرای بکا و له خه‌ڵکیش ده‌ترسی(زمانیان) خوای گه‌وره‌ش ته‌نها شایسته‌یه لێی بترسی، له دوای ئه‌وه‌ی زه‌ید کاری خۆی ته‌واو کرد له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب و ته‌ڵاقی دا، ئێمه له تۆمان ماره‌کرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر موسوڵـمانان گوناه و ڕێگری نه‌مێنێت ژنی کوڕه ته‌به‌نییه‌کانیان ماره بکه‌نه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی کاری خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌واو ده‌که‌ن(ته‌ڵاق)، فه‌رمانی خواش کاریگه‌ر و به ئه‌نجام گه‌یشت. دوژمانی ئیسلام ئه‌وه ده‌که‌نه به‌هانه و ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا(پاکی بۆی) چاوی بڕیوه‌ته زه‌ینه‌ب و حه‌زی چووه‌تێ و به زه‌یدی ته‌ڵاق داوه! زمانایان لاڵ بێت له‌وه‌ی ده‌یڵێن. ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌ینه‌بی چووبایه دڵ، ئه‌وا له پێش ئه‌وه‌ی خۆی له زه‌یدی ماره بکات، به کچێنی بۆ خۆی داوا ده‌کرد و له‌و گومانه‌ش ڕزگاری ده‌بوو، ئه‌و کچی پوری خۆی بوو، ئه‌میش پێغه‌مبه‌ری خوا، بێ یه‌ک و دوو به سوپاسیشه ماره‌یان ده‌کرد له پێغه‌مبه‌ر. پاشان بۆچی دوژمنانی ئیسلام له‌و کاته ئه‌و به‌هانه‌یه ناگرن له پێغه‌مبه‌ری خوا و ده‌هۆڵی بۆ لێ ناده‌ن؟! له کتێکدا ئه‌وان ده‌گه‌ران به شوێن کێچێکدا هه‌تاوه‌کو لێی بکه‌نه گا! ئه‌وان ته‌نها ده‌یانووت موحه‌ممه‌د ژنی کوڕی ته‌به‌ننی خۆی ماره‌کردووه، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا و موسوڵمانان هیچ عه‌یبه و تانه دروست ناکات، چونکه به فه‌رمانی خوایه ئه‌و یاسا نه‌فامییه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و لێکدانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه ڕاسته، ئه‌ی چۆن زه‌ید قه‌بووڵی ده‌کا، یاخوود موسوڵمانان که پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان په‌نا به خوا ڕه‌وشتێکی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت!؟ پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌رداری هه‌مووان بووه، ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاره‌زوومه‌ند بووایه ئه‌وا هه‌رچی کچی جوان و که‌م ته‌مه‌ن بوو هه‌ڵیده‌بژارد، نه‌وه‌کو له‌و دوازده خێزانه‌ی ته‌نها عائیشه‌یان کچ بووه و هه‌موویان بێوه‌ژن، هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجێتی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ی(١٥) ساڵان گه‌وره‌تر له خۆی به‌سه‌ر ده‌بات و له دوای وه‌فاتی ئه‌و سه‌وده ده‌خوازێ که بێوه‌ژنه و مێرده‌که‌ی له هیجره‌ت بۆ حه‌به‌شه ده‌مرێ و ئه‌ویش وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆیان و هه‌تاوه‌کو سه‌وده نه‌که‌وێته‌وه به‌رده‌ستی خزمانی بێباوه‌ڕانی ماره‌ی ده‌کات، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی(٥٤) ساڵانه و سه‌وده‌ش ته‌مه‌نی(٨٠) ساڵ بووه! چوار ساڵ له‌گه‌ڵی ده‌مێنێت پاش ئه‌وه ژنی دووه‌می به‌سه‌ر ده‌هێنێت که دایکمان عائیشه‌یه. خێزانه‌کانی تریشی هه‌موویان بێوه‌ژن بوون و زۆربه‌شیان هاوته‌مه‌نی خۆی بوون یان گه‌وره‌تر. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر پێویست بووه هه‌ر ئافره‌تێک ماره بکات ئازادی بکات له مانه‌وه له‌گه‌ڵی و ڕازیبوون به ژیانی برسێتی و هه‌ژاری و مسۆگه‌ری زۆری پاداشت له دواڕۆژ یاخوود ته‌ڵاقیان بدات و دونیا هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو ئه‌و ژیانه پر برسیتی و نه‌دارییه‌یان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا هه‌ڵبژاردووه، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو له پشتی ژنهێنانی پێغه‌مبه‌ره‌وه بووایه ده‌بوو ژیانی به‌ر سێبه‌ر و خواردنی باش و ڕابواردنی زۆریشی له‌گه‌ڵ بێت! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.