به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: پێناسەی سوننەت ئەوەیە گوفتار و کرداری پێغەمبەرە(صلی الله علیه وسلم) یان لە ئاکار و ڕەوشت و جلوبەرگ و ڕوواڵەتیدا کە ئەگەر جێبەجێیان بکەیت پاداشت وەردەگیریت و بە وازهێنانیش لێیان گوناهت ناگات.. بەڵێ سوننەتەکان بە ویستی خۆتن و پلەوپایەت بەرز دەکاتەوە، لە هەندێکیشیان نووقسانی فەرزەکانی پێ پڕ دەکرێتەوە، وەکو نوێژی سوننەت و ڕۆژووی سوننەت.. جێبەجێکردنی زۆربەی سوننەتەکان نیشانەیە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و ڕاستگۆیی لە باوەڕ و ئیسلامەتی، ئەگەر هیچیش لە سوننەتەکانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەنجام نەدەیت مانای خراپی لێ دەکەوێتەوە، کە ڕەنگە خۆشت نەوێت و یان پێت عەیب بێت چاوی لێ بکەیت، مەگەر کەسێک جاهیل و نەزان بێت پێیان و خوای گەورە پاساوی قەبووڵ بکات.. لە ڕووی چوونە بەهەشتەوە تەنها بەجێبەجێکردنی فەرزەکان مسۆگەری دەکەیت بەڵام بۆ گەیشتن بە پلەوپایەکانی بەهەشت پێویستیت بە زیاترە لە کردەوە و عیبادەتی خۆبەخشانە، سوننەتەکانی خۆبەخشن و پاداشتت زۆرتر دەکەن.. بەڵکو ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە خۆشەویستی خوا.. خوای گەورە فەرموویەتیقُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ وَێغْفِرْ ڵكُمْ ژُنُوبَكُمْ وَاللَّـهُ غَفُورٌ رَّحِیمٌ[ێل عمران:٣٣] واتە: ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران بڵێ: ئهگهر ئێوه خواتان خۆش دهوێت ده شوێنی من بکهون و له فهرمانی من دهرمهچن، ئهوکاته خوایش ئێوهی خۆش دهوێت و له گوناهو ههڵهکانیشتان خۆش دهبێت، ئهو خوایه لێخۆشبوو و میهرهبانه(تەفسیری ئاسان). هەروەها لە فەرموودەی " إن الله قال: من عادی لی ولیا فقد ێژنته بالحرب ، وما تقرب إلی عبدی بشیو أحب إلی مما افترچت علیه ، وما یزال عبدی یتقرب إلی بالنوافل حتی أحبه ، فإژا أحببته كنت سمعه الژی یسمع به ، وبصره الژی یبصر به ، ویده التی یبگش بها ، ورجله التی یمشی بها ، وإن سألنی ڵعگینه ، ولئن استعاژنی ڵعیژنه " رواە البخاری. واتە؛ خوای گەورە فەرمووی؛ هەرکەسێک دژایەتی دۆست و وەلی من بکات ئەوە منیش چەنگی لە بەرامبەردا ڕادەگەیەنم! هیچ شتێک نییە بەندەکەم بەهۆیەوە لێم نزیک بێتەوە وەکو ئەوەی پێم خۆشە بە فەرزەکان ئەنجامی بدات، بەردەوامیش بەندەکەم لێم نزیک دەبێتەوە بە زیادەکان(کردەوە خۆبەخشەکان) هەتاوەکو دەگاتە ڕادەیەک خۆشم بوێت، ئیتر ئەو کاتە دەبمە ئەو گوێیەی پێ دەبیستێت و ئەو بینینەی پێی دەبینێت و ئەو دەستەی بەکاری دەهێنێت و ئەو پێیەی پێی دەڕوات، خۆ ئەگەر لێم داوا بکات وەڵامی دەدەمەوە و ئەگەر داوای پەناشی لێکردم پەنای ئەدەم(مەبەست لێرە ئەوەیە کەسێک گەیشتە پلەی ئەوەی خوای گەورە خۆشی بوێت، ئیتر هەموو ئەندامەکانی خواویست دەبن و کارێک ناکەن گوناهە و سەرپێچی بێت!). هەروەها پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی"علیکم بسنتی وسنتی خلفاو الراشدین.." مەبەست لێرەش هەموو ئیسلامە بەو شێوەیەی پێغەمبەرمان(صلی الله علیه وسلم) بۆی ڕوون کردووین و بۆی بەجێهێشتووین، هەروەها ڕێگە و بۆچوونی چوار جێنشینەکە-خوای گەورە لێیان ڕازی بێت. کەواتە سوننەت بەمانی ڕێگا و بەرنامەش دێت، ئەگەر وابوو هەمووی داواکراوە و لەسەرمانە چەندێ بۆمان بکرێت تەواوی ئەو دینە لە خۆمان و ماڵ و منداڵمان جێبەجێ بکەین.. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.