سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمی ئاھەنگگێڕان، بەبۆنەی یادی لە دایك بوونی منداڵ چییە.؟
السلام علیكم. پرسیاره‌كه‌، له‌ چه‌ند به‌شێك پێك دێت: حوكمی ئاهه‌نگگیڕان چییه‌ بۆ یادی له‌دایكبوونی منداڵ؟ كه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ شتی ناشه‌رعیی تێدا نه‌كرێ و ته‌نها بۆ دڵخۆشكردنی منداڵه‌كه‌ بێت. له‌ ئه‌وروپا بێت یان له‌ كوردستان كه‌ ئێستا له‌وێش ئه‌و جۆره‌ ئاهه‌نگانه‌ ده‌كرێت؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ت كرابووی، چوونت بۆ مه‌به‌ستی قسه‌ی خێربێت؟ له‌م حاڵه‌ته‌یاندا ماڵه‌كه‌ پابه‌ندی (إلتزام)ێكی ئیسلامییانه‌یان نه‌بێت؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1139

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

حوکمی ئاهه‌نگ گێڕان به‌ له‌دایک بوونی منداڵ یه‌کێکه‌ له‌و‌ کاره‌ داهێنراو(البدعة)انه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ نزیکه‌ی بیست ساڵێک زیاترو که‌مترده‌بێت په‌یدا بووه‌ له‌ ناو موسوڵمانان و ورده‌ ورده‌ بڵابۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ چاولێکه‌ری یه‌هوودو گاوره‌کان هیچ شتێکی تری تێدا به‌دی ناکرێت وهه‌ر که‌سێکیش وه‌ک ئه‌وان بکات ئه‌وه‌ له‌وانه! پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت‌"من تشبه بقوم فهو منهم" أخرجه أبو داود ، پێغه‌مبه‌ری خو اصلی الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێکی بیدعه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هیچ بنچینه‌یه‌کی نه‌بێت له‌ دینه‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ناکرێت و ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی"من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد" متفق عليه. 
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر بانگ کرا بووی بۆ ئاهه‌نگێکی وا، ئه‌وا باشتر وایه‌ به‌ڕیز به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بڕۆی ئه‌وێش له‌به‌ر خاتری بانگ کردنیان بۆ ئیسلام و زیاتر نزیک بوونه‌وه‌یان له‌ دینه‌که‌یان. 

١/ ئه‌گه‌ر ماڵه‌که‌ ئیلتیزامێکی باشیان هه‌بوو به‌ دینه‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌رته‌ به‌ئاشکرا پێیان بڵێی که‌ ئه‌و کاره‌ بیدعه‌یه‌و کردنی ناڕه‌وایه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی جوان بۆیان ڕوون بکه‌یته‌وه‌. 

٢/ ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ موسڵمان ده‌زانن و نوێژ ده‌که‌ن و شه‌رمیان هه‌یه‌ له‌ خوا و به‌ڵام هێشتا نه‌فامن به‌دینه‌که‌یان و به ‌نه‌چوونت هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و زیانی ده‌بێت بۆ بانگه‌وازه‌که‌ت بۆیان، ئه‌وا‌ باشتر وایه‌ که‌ بچیت و به‌ڵام ده‌بێت بۆیان ڕوون بکه‌یته‌وه‌ له‌ ڕاستی ئه‌و کاره‌ ناڕه‌وایه‌و وه‌ پێیان بڵێی که‌ تۆ له‌بار دڵی ئه‌وان هاتووی و پاشان قسه‌ی خێری خۆت بکه‌ی.. چونکه‌ به‌ڕاستی له‌م ڕۆژگاره‌دا خه‌ڵکی تووشی زۆرێک له‌ گوناه هه‌ڵه‌و بیدعه‌ بوون ئێمه‌ ناتوانین په‌له‌ بکه‌ین له‌ ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه. 

به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته‌ چوون به‌ده‌م ئه‌و‌ جۆره ئاهه‌نگ و باسانه‌وه‌ نا‌بێت به‌رده‌وام بێت به‌ڵکو موسڵمان زوو ڕاستی یه‌کان له‌ خه‌ڵکی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و فێریان بکه‌ن که‌ ئاماده‌بوونمان له‌و کاره‌ بیدعییانه‌دا شتێکی ئاساییه‌و ده‌شتوانین له‌کاتی تردا وه‌ک له‌ میواندارییان کاری بانگه‌وازی خۆمانیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، دیاره‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدائێمه‌ نه‌مانتوانی‌ هه‌ڵه‌کانیان پێ ڕاست بکه‌ینه‌وه‌. 

٣ / ئه‌وانه‌ش که به‌شدارنه‌ بوونمان له‌گه‌ڵیان له‌و‌ شتانه‌دا‌ کارداناوه‌ی خراپ دروست ناکات، ئه‌وا دیاره‌ پێویسته‌ به‌شداری نه‌که‌ین. 

٤/ ئه‌وانه‌ش که‌ زۆر دوورن له‌ ئیسلام و گاڵته‌یان دێت به‌ دینه‌کامان، ئه‌وه‌ ڕوون و ئاشکرایه که‌ بوونمان له‌و ئاهانگانه‌یان هیچ کارێکی نابێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

ئه‌م پرسیاره‌‌ له‌لایه‌ن(باوکی شه‌هید)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

  ژمارەی بینین 1242

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram