به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بێگومان له ئیسلامدا به‌شتێکی باش دانراوه که سه‌ری منداڵ بتاشرێت به‌تایبه‌تی له حه‌وته‌م ڕۆژی دوای له‌دایکبوونی.. به‌لای شافیعی و مالیکییهکانهوه هیج جیاوازیش نییه له نێوان ئه‌وه‌ی منداڵه‌که کوڕ بێت یان کچ، به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌کانه که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هاتووه‌و هیچ کوڕی جیانه‌کردۆته‌وه له‌کچ، ئه‌وه‌ش ڕای په‌سه‌ندتره له‌وی تر که ده‌ڵێن ته‌نها بۆ کوڕه‌و بێ له کچ.. وه‌ک حه‌نبه‌لییه‌کان که وا ده‌فه‌رموون.. حیکمه‌تی سه‌رتاشینیش بۆ منداڵ له‌لای شه‌رعناسان ته‌نها ئه‌وه‌یه که نزیکبوونه‌وه له خوایه‌و به‌و کاره په‌رستشێک ئه‌نجام ده‌ده‌ی. به‌ڵام هه‌ندێ حیکمه‌ت باس کراوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌می هه‌ندێ له زانایان، وه‌ک ئیبن ئهلقهییم له‌کتێبی(تحفة المولود) دا ده‌فه‌رمووێ که سه‌رتاشینی منداڵ سوودی هه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی کونه‌کانی پێستی سه‌رو هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی هه‌ستی بینین و بۆن‌کردن و بیستن. جگه له‌مانه‌ش وتراوه که ئه‌و مووه له‌سکی دایکی هاتووه، بۆیه باشتر وایه که لاببرێت و ههتاوهکا مووی نوێ بێته‌وه.. له‌سوده‌کانی تری سودی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش به به‌خشینی کێشی ئه‌و مووه به‌نرخی زیو که یارنهتیییهکه بۆ ماڵه هه‌ژارێک بۆ نمونه.. هه‌روه‌ها وتراویشه که ئه‌و سه‌رتاشینه مانای به‌ندایه‌تی لێوه دێت بۆ ئه‌و منداڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی بۆ ئه‌م دونیایه، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رتاشینی که‌سی حاجی کاتێک ئه‌رکی سه‌ردانی ماڵی خوا به‌جێ ده‌هێنێت.. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئیشاره‌تی به‌لابردنی ئه‌و مووه‌ی قژی منداڵ کردووه‌و ناوی بردووه به ئازار، به‌ڕاستی هه‌ر به‌لابردنی ئه‌و مووهش هه‌رجی چڵک و پیسییه‌ک هه‌بێت به‌سه‌ری منداڵه‌که‌وه ده‌ڕوات دواتریش مووی به‌هێزتر دێته‌وه. "الغلام مرتهن بعقيقته فأهريقوا عنه الدم و أميطوا عنه الأذى" أخرجه السیوطی وصححه الألبانی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه