به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی که هاتووه له باره‌ی مافه‌کانی منداڵێکی له دایکبوو، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه.. یه‌که‌م/ وا باشه چه‌ند ڕؤژێک له پێش له دایکبوونی دوعای بۆ بکرێت له‌وه‌ی ساغ و سه‌لامه‌ت بێ و خوای گه‌وره بیکاته خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ خۆیان و ئیسلام و موسوڵمانان، هه‌روه‌ها دوعای هیدایه‌ت و به‌نده‌یه‌کی چاک و سازی لێ ده‌ربچێت. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌روه‌کو چۆن دایکی مه‌ریه‌م نه‌زری کرد ئه‌وه‌ی سکی بکاته به‌نده‌یه‌کی خزمه‌تکاری ڕێی خوا و هه‌روه‌ها دوعای پاراستنی خۆی و نه‌وه‌ی ئه‌ویش له شه‌یتان..إِذْ قَالَتِ امْرَأَةُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ(٣٥) فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ[آل عمران:٣٦]. دووه‌م/ شوکری خوای له‌سه‌ر بکرێت کاتیک له دایک ده‌بێ و ڕازی بوون به هه‌ر کامێکیان کوڕ بێت یان کچ، له عائیشه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌گێڕنه‌وه، کاتیک له نێو خزمان و ده‌رودراوسێی منداڵێک له دایک بووایه، پرسیاری نه‌ده‌کرد کوڕه یان کچ، به‌ڵکوو ته‌نها ده‌یفه‌رموو: ساغ و سه‌لامه‌ته؟ ئه‌گه‌ر بگوترایه به‌ڵی، ئه‌ویس ده‌یفه‌رموو: سوپاس بۆ خوا(الحمد لله). سێیه‌م/ تهحنیک؛ ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له دایکبوونییه‌وه که‌مێک له خورما یان شیرینییه‌ک بجورێ و هه‌ندێکی بدرێته مه‌ڵاشووی منداڵه‌که. ئه‌گه‌ر که‌سێکی پیاوچاک و زانا هه‌بێ و ئه‌وه بکات ده‌شێ، یاخوود یه‌کێک له دایک و بابه‌که. پاشان دوعای خێر و به‌ره‌که‌تی بۆ بکرێت. ئه‌بووموسا-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت"ولد لي غلام ، فأتيت به إلى النبي صلى الله عليه وآله وسلم فسماه إبراهيم وحنكه بتمرة ودعا له بالبركة ودفعه إليّ ". رواه البخاري و مسلم. چواره‌م/ ناولێنان؛ ده‌کرێت هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه و له‌و ساته‌ی دێته دونیاوه یاخوود ڕۆژی حه‌وته‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێی: ئه‌مشه‌و کوڕێکم بۆ له دایکبوو، ناوم نا به ناوی باوکمه‌وه، ئیبراهیم." وُلِد لي الليلة غلام فسميته باسم أبي إبراهيم .." . رواه مسلم. هه‌روه‌ها عائیشه‌ش-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) قوربانیی کرد بۆ حه‌سه‌ن و حوسه‌ین له ڕۆژی حه‌وته‌م و ناویشی لێنان. " عق رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحسن والحسين يوم السابع وسماهما ". رواه ابن حبا و الحاكم. پێنجه‌م/ قوربانیی کردن؛ ئه‌وه‌یه بۆ کوڕ دوو مه‌ڕ و بۆ کچیش مه‌ڕێک سه‌ر ببڕی، سهربڕینهکهش مه‌رجه‌کانی قوربانی تێدا نییه، واته هه‌رچۆنێک بن ده‌شێت، به‌ڵام بێگومان هه‌تا قه‌ڵه‌وتر و باشتر بۆ خوا سه‌ربڕین، جێی زیاتر به‌ندایه‌تییه چونکه خوای گه‌وره هه‌رچی باشتره بۆی شایسته‌یه بکرێ له عیباده‌ته‌کان. باشتریس وایه مه‌ڕه‌کان له جومگه‌کانیانه‌وه ئێسکه‌کانی جیابکرێنه‌وه نه‌وه‌ک ئێسکه‌کانی بشکێنرین. شه‌شه‌م/ خه‌ته‌نه‌کردن؛ ده‌شێت له حه‌وته‌م ڕۆژه‌وه یاخوود به‌ره‌و زیاتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ندجاره‌ی حه‌وت بێت باشتره(١٤ ، ٢١ ،...). حه‌وته‌م/ کۆکردنه‌وه‌ی خزمان و درواسێ و سازدانی خوانێک(ده‌عوه‌ت). ده‌شێت له‌و مه‌ڕانه بکرێته ئه‌و ده‌عوه‌ته و یاخوود جیا بێت. وا باشه له دوای نان خواردنیش که‌سێک کۆمه‌ڵێک دوعای خێر بۆ منداڵه‌که بکات ئه‌وانی تریش ئامینی بۆ بکه‌ن. هه‌شته‌م/ تاشینی مووی سه‌ر؛ سه‌ری منداڵه‌که بتاشرێ و به هێنده‌ی کێشی مووه‌که له ئاڵتوون یاخوود زیو بکرێته خێر، مه‌رجیش نییه بکێشرێ، به‌ڵکوو به نزیکی و به پێوانه‌ی ئاڵتوون یان زیو پاره‌یه‌ک ببه‌خشرێته‌وه. شتێکی باشیشه دوای تاشینه‌که سه‌ری چه‌ور بکرێت به زه‌عفه‌ران. نویه‌م/ بانگدان؛ بانگدان به گوێی ڕاستی هه‌ر له‌گه‌ڵ له دایکبوونی، به‌ڵام ئیقامه نه‌چه‌سپاوه به گوێی چه‌پی! ** دواخستن و پێشخستنی ئه‌م خاڵانه گرنگ نین، ده‌شێت به‌و ڕیزبه‌ندییه نه‌بێت که ئێمه دامانڕشتووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.