به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کاتێک خوای گه‌وره منداڵێک ده‌به‌خشێته خێزانێک، واچاکه ئه‌م خاڵانه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن: ١/ مژده بگه‌یه‌ننه خه‌ڵکی و بڵاوی که‌نه‌وه له‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و منداڵه‌ی پێ به‌خشیون، هه‌روه‌کو چۆن خوای گه‌وره مژده‌ی دایه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و زه‌که‌رییا-سه‌لامی خوایان لێ بێت- ده‌فه‌رموێ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِنْ وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ[هود:٧١] وأَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى[آل عمران:٣٩]. ٢/ بانگدان به‌لای گوێی ڕاستی، به‌ڵام قامه‌ت نه‌چه‌سپاوه و دروست نییه به‌لای گوێی چه‌پی. هه‌رچه‌نده شێخی فه‌رمووده‌ناس ئه‌لبانی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- بانگدانیشی هه‌ر به‌لاواز ناساندووه، به‌ڵام هه‌ندێ له زانایان ئه‌وه‌یان چه‌سپاندووه، وه‌کو ئیبن قه‌ییم و ئه‌وانی تر.. ٣/ شیرینییه‌ک له مه‌ڵاشووی بدرێ(تحنیک)؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌مێک خورمای جووراو له‌لایه‌ن دایکییه‌وه یان بابی، هه‌وره‌کو چۆن پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ی کرد بۆ منداڵه‌که‌ی ئه‌بووموسای ئه‌شعه‌ری-خوا لێی ڕازی بێت- کاتێک هێنایه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی ناوی لێ نا. ڕۆژی حه‌وته‌م: ١- سه‌ری بتاشرێ و به قورسایی کێشه‌که‌ی زیو بکرێته ببه‌خشرێ، یان پاره‌ی به نرخی زیوه‌که، هه‌روه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) به فاتیمه‌ی فه‌رموو له باره‌ی حه‌سه‌نه‌وه- خوا لێیان ڕازی بێت- که" احلقي رأسه وتصدقي بوزن شعره فضة على المساكين " رواه أحمد و الطبراني. ٢- ناولێنانی؛ له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه یان سێیه‌م یاخوود حه‌وته‌م ده‌گونجێت.. هه‌روه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌مشه‌و منداڵێکمان بوو، ناوم لێ نا ئیبڕاهیم به ناوی باوکمه‌وه" ولد لي الليلة غلام فسميته بأسم أبي إبراهيم " رواه مسلم. باوک ودایک له‌سه‌ریانه ناوێکی خۆش و به واتا له منداڵه‌که‌یان بنێن، چونکه ئه‌و ناوه‌یه ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵی و کاردانه‌وه‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی. ٣- سوننه‌تکردن(الختان)؛ ده‌شێت دوابخرێت بۆ دوای حه‌وته‌ی، به‌ڵام باشتر وایه چه‌ندجاره‌ی حه‌وت بێت. به‌ڵام باشتر وایه له حه‌وته‌دا بێت، چونکه پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) بۆ حه‌سه‌ن و حوسه‌ین له حه‌وته‌م ڕۆژدا بۆی کردوون" عق رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الحسن والحسين وختنهما لسبعة أيام " خه‌ته‌نه‌کردن واجبه بۆ پیاوان و ڕێز و به‌هایه بۆ ئافره‌تانیش. ٤- کوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ(العقیقة)؛ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێک بۆخاتری ئه‌و له‌دایکبووه. بۆ کوڕ دووان و بۆ کچیش یه‌ک مه‌ڕ. ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: له ڕۆژی حه‌وته‌م ده‌کرێ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له چوارده یان بیستویه‌ک، ئه‌ویش له فه‌رمووده‌ی به‌یهه‌قی که له عائیشه‌وه هێناوێتی(خوا لێی ڕازی بێت). (فه‌رمووده‌که‌ش لاوازه، به‌ڵام ده‌شێت کاری پێ بکرێ ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌کی دروست دژواری نه‌بێته‌وه). ٥- بانگکردنی که‌سوکار و دراوسێ و خزمان بۆ خوانێک؛ خواردنێک دروست بکا و خه‌ڵکی له‌سه‌ر کۆبکاته‌وه، پاشان له دوای ته‌واوبوون دوعای خێر بۆ منداڵه‌که بکه‌ن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.