به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و فه‌رموودانه‌ی هاتوون له‌باره‌ی بانگدان و قامه‌ت وتن به گوێی منداڵی تازه له دایکبوو، به‌لای شێخی فه‌رمووده‌ناس ئه‌لبانییه‌وه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- لاوازن و پێی وایه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کاری وای نه‌کردووه. به‌ڵام هه‌ندێ زانای تری وه‌کو ئیبن ئه‌لقه‌ییم و هی تر به دروستیان زانیوه، ئه‌ویش ته‌نها بانگدان نه‌وه‌ک قامه‌ت! له‌مه‌وه؛ ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر بشکرێ با ته‌نها بانگدان بێت به گوێی ڕاستی، شایه‌نی باسیشه له هیچ یه‌کێک له هاوه‌ڵانه‌وه کاری وه‌ها نه‌بینراوه و ده‌ڵێن گوایه یه‌که‌م که‌سێک ئه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه گه‌وره‌مان عومه‌ری کوڕی عه‌بولعه‌زیز بووه(خوا لێی رازی بێت) پێنجه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشید. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که هه‌ندێ له فه‌رمووده‌ناسان به دروستیان زانیوه ئه‌مه‌یه عن أبي رافع رضي الله عنه قال" رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم أذن في أذن الحسن بن علي حين ولدته فاطمة." رواه أبو داود والترمذي وقال حديث صحيح. واته/ بینیم پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بانگی دا به گوێی حه‌سه‌نی کوڕی عه‌لی کاتێک فاتیمه بووی. هه‌روه‌ها حاکمیش گێراوێتییه‌وه. بۆ زیاتر شاره‌زایی له مافه‌کانی منداڵی له دایکبوو ئه‌مه بخوێنه‌وه ١٤٢١ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.