سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  درووستە گۆشتی مەڕێك بخۆین ،كە بە بۆنەی منداڵبوونمانەوە سەرمان بڕیبێت.؟
به‌ناوی خودای مه‌زن. من منداڵم بووه و هه‌ز ئه‌‌که‌م ٢ مه‌ڕی بۆ بکه‌م به‌ خێر من وه‌ک خێرکه‌ر بۆم هه‌یه‌ له‌و گۆشته‌ بخۆم؟ ‌
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1146

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

منداڵ ئه‌گه‌ر له‌ دایک ده‌بێت سوننه‌ته‌ یه‌ک مه‌ڕی بۆ سه‌رببڕێ ئه‌گه‌ر کچ بوو، دوو مه‌ڕیش ئه‌گه‌ر کوڕ بوو، زانایان له‌ باره‌ی گۆشته‌که‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموون؛ وه‌کو گۆشتی قوربانییه‌، بۆیه‌ هه‌یه‌ بیکاته‌ سێ به‌ش، به‌شێکی بۆ خۆی و ماڵومنداڵی، به‌شێکی بۆ دراوسێ و خزمانی، به‌شه‌که‌ تریشی بۆ هه‌ژاران.. ئیمامی شافیعیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه‌..
زانایانی تریش وه‌کو ئیبن سیرین و ئیمام ئه‌حمه‌د، ده‌فه‌رموون سه‌ربه‌سته‌ له‌و گۆشته‌ چی لێ ده‌کات. بۆی هه‌یه‌ هه‌مووی بۆ خۆی هه‌ڵبگرێ یان هه‌موو ببه‌خشێ یاخوود هه‌ندێکی هه‌ڵگرێته‌وه‌ و ئه‌وی تری ببه‌خشێته‌وه‌. 

شێخ موحه‌ممه‌د صالح مونه‌جیدیش- خوا فه‌زڵی زیاد بکات- ده‌فه‌رموێ؛ هیچ فه‌رمووده‌یه‌کی تایبه‌ت نه‌هاتووه‌ له‌باره‌ی گۆشتی خێری منداڵبوون(العقيقة) که‌ چی لێ بکرێ، بۆیه‌ ته‌نها عیباده‌ت و نزیکبوونه‌وه‌یه‌که‌ له‌ خوا به‌و خوێنڕشتن و سه‌ربڕینه‌، ئیتر گۆشته‌که‌ی بۆت هه‌یه‌ ته‌نها خۆت و ماڵومنداڵت بیخۆن یاخوود لێی ببه‌خشییه‌وه‌ به‌ دراوسێ و خزمان و هه‌ژارانیش. ئیسلام، 

باشتر وایه‌ به‌شی هه‌ژاران و خه‌ڵکی تری لێ بدرێ به‌ نییه‌تی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ و هه‌ستی برایه‌تی و چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌داراندا، به‌ڵکوو خێری ئه‌وه‌شت بۆ ده‌نووسرێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام

  ژمارەی بینین 1193

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram