به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ناولێنانی منداڵ مه‌رج نییه ئیسلامی بێ یان ناوی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان بێ، یان عه‌ربی بێ و کوردی نه‌بێ، ئه‌وه‌ی گرنگه و داواکراوه له ئیسلام ئه‌وه‌یه ناوێکی خۆش و به مانای جوان له منداڵه‌که بنرێ، ئه‌گه‌ر ناوی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان لێ بێت) یان پیاوچاکانیان لێ بنرێ وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆیان یاخوود به‌و هیوایه‌ی وه‌کو ئه‌وان په‌روه‌رده‌بن و پێبگه‌ن یاخوود هه‌تاوه‌کو ڕێگای ئه‌وان بگرنه‌وه، ئه‌وه کارێکی باشه و په‌سه‌نده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک ناوێکی کوردی له منداڵه‌که‌ی خۆی بنێ گوناهه نییه و هیچی تێدا نییه.. ئه‌وه‌ی گرنگ و جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ناوه‌که خۆش بێ و مانایه‌کی جوان بدات، بێ مانا یان مانای ناشیرنی نه‌بێ، چونکه وه‌کو ئیبنولقه‌ییم-ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت- ده‌فه‌رموێ: ناوه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵگری ناوه‌کان.. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) ناوی که‌سانێکی گۆڕیوه ناخۆش بوون یان مانای ناباشی هه‌ڵگرتووه، بۆ نمونه هه‌بووه ناوی(زحم) بووه واته گران و ناڕه‌حه‌ت ئه‌ویس گۆڕیوێتی به(سهل) واته ئاسان ساکار.. له‌مه‌وه‌ش؛ هه‌رکه‌سێ ناوی باشی لێ نه‌نرابێ بۆی هه‌یه ناوی خۆی بگۆڕێ، چونکه ئه‌و ناوه له دونیا و کاتی گیانکێشان و ناو گۆڕ و قیامه‌تیش هه‌ر پێی بانگ ده‌کرێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.