به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ناوی بنێی یوسف کارێکی باشه و ناوێکی پیرۆزه، به‌ڵام مه‌رج نییه ناوی بنێی به یوسف چونکه خه‌و حوکمی شه‌رعی له‌سه‌ر دروست نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێکی دیندار و زانا یان پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) له‌و خه‌ودا ببینرێ داوای شتێکی وا بکات بێگومان باشتره وا بکرێ، چونکه دیاریکردنی ناو له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) یان پیاوچاکان حیکمه‌تی خۆی هه‌یه و بێگومانیش ده‌بێ ناوه‌که شه‌رعی و وه‌شاوه بێت. ئیلیا مانای(بیت المقد‌س)ه ناوی مزگه‌وتی قودس، له فه‌رمووده‌ی دروست به‌و ناوه هاتووه"إِنَّمَا يُسَافَرُ إِلَى ثَلَاثَةِ مَسَاجِدَ مَسْجِدِ الْكَعْبَةِ وَمَسْجِدِي وَمَسْجِدِ إِيلِيَاءَ". رواه مسلم دروسته ناوی مندال به‌و ناوه بنرێ، به‌ڵام له ڕووی ئه‌وه‌ی مه‌دحی زۆری تێدایه و ناسراو نییه باشتره به‌کار نه‌برێ.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام