به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وشه‌ی ئانییه(آنية) له قورئاندا دوو جار هاتووه، یه‌کێکیان له ئایه‌تی وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا[الإنسان:15] که به مانای قاپ و کاسه یان دۆلکه و سوراحی هاتووه. دووه‌میان له ئایهتیتُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ آنِيَةٍ[الغاشية:5] که به مانای ئاوێکی زۆر به کوڵ و گه‌رم و داخ دێت. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان له وه‌سفی ئامراز و که‌لوپه‌له‌کانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتییه‌کان هاتووه و وه‌ک مانای زمانه‌وانیش قاپ و کاسه ده‌گه‌یه‌نێ، دووه‌میش له باسی وه‌سفی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دۆزه‌خییه‌کان هاتووه و له زمانی عه‌ره‌بیش مه‌به‌ست پێی گه‌رمایی زۆره. بۆیه له هه‌ردوو واتاکهدا به شایسته‌ی نازانین منداڵی پێ ناوبرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند و ناڕه‌وایه منداڵ ناوببرێ به بێگیانان(جمادات) و ئامرازه‌کانی گوزه‌رانیی، یان مانای ئاوی گه‌رم و داخ و نهکوڵ.. مه‌رجیش نییه هه‌رچی له قورئاندا هاتبوو شایسته بێ بۆ ناونان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.