به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ناونانی منداڵ له ئیسلامدا گرنگیی خۆی هه‌یه، چونکه ئه‌و ناوه‌ی لێیده‌نرێت ئیتر له دونیا و مردن و ناو گۆڕ و دواڕۆژیش هه‌ر ئه‌وه‌یه پێی بانگ ده‌کرێت. دایك و باوك چه‌ندێك مافیان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه‌وه، خوای گه‌وره زیاتر بگره به‌راوردیش ناکرێت، له‌به‌رئه‌وه گرنگه ناوێكی لێنه‌نرێت ناشایسته بێت یان مانای گوناهه و کوفر و ناڕه‌وای لێبنرێت؛ دروست نییه ناوی بێباوه‌ڕه به‌ناوبانگه‌کانی لێبنرێت یاخود ناوی که‌سانێك خراپه‌یان له ژیاندا بڵاوکردۆته‌وه و سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنه‌ها خه‌ڵکیان گومڕا کردووه.، ناوێك دروست نییه مه‌دحی زۆری تێدا بێت، له‌کاتێکدا ئه‌و نییه‌ت نییه واتاکانی تێدا بهێنیته دی! ناوێك دروست نییه مانای شه‌ڕ و ئامرازی شه‌ڕ و مایه‌ی ئازاری خه‌ڵکی و گیانداران بدات. دیسان ناوێك دروست نییه هیچ مانایه‌کی نه‌بێت، چونکه مرۆڤ جێی ڕێزه و بوونی مانا و حیکمه‌تی تێدایه. که‌واته چۆن ده‌گونجێت ناو و ناونیشانی بێ‌مانا یاخود واتای نابه‌جێی هه‌بێت؟! ئه‌و ناوانه‌ی دروستن و خوازیارن، ناوی به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره (عبدالله، عبدالرحمن، عبدالکريم وهتد...)، ناوی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان، ناوێك کردار و سیفه‌تی جوان و چاکه بێت وه‌کوو ئارام و خۆگر و هێمن وهتد... ئه‌گه‌ر ناوێك هیچ مانای نه‌بوو، باشتره وازی لێبهێنرێت. سه‌باره‌ت به‌و ناوه‌ٍش ئه‌گه‌ر ناوی که‌سێکی به‌ناوبانگی جیهانی هونه‌ر و یاری و جلوبه‌رگ وهتد... یان دوورله‌دین و بێباوه‌ڕه، ئه‌وه بێ گومان نادروسته. خۆ ئه‌گه‌ر ناوی جێگا و ناوچه و شار و وڵاتێکه دیسان ناشیاو و مایه‌ی گاڵته‌پێکردنی خه‌ڵکییه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێین بۆ سه‌لامه‌تیی منداڵه‌که‌ت و ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره‌ش، ناوێکی لێبنێ مانایه‌کی جوان و په‌سه‌ندی هه‌بێت، چونکه ناوه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵگره‌کانیان! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.