به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ییان(ديّان) له زمانی عه‌ره‌بیدا به مانی حاکم و دادوه‌ر و قازی و لێپرسه‌وه و به‌توانا و زاڵ هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌لیف و لامی شوناسیشی له پێشه‌وه بۆ دابنرێت ده‌بێته ناوی خوای گه‌وره(الديان). ئه‌م ناوه هه‌رچه‌نده شکۆمه‌ندی و مه‌زنێتی و گه‌وره‌یی هه‌ڵده‌گرێت، که واچاکه ناوی منداڵ و خه‌ڵکی پێ ناو نه‌نرێت، به‌ڵام دروسته له‌به‌رئه‌وه‌ی سیفه‌تێکه ده‌کرێت مرۆڤیش هه‌ڵیبگرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سێک منداڵی خۆی به‌و ناوه نا، با ئه‌وه‌ی له یاد بێت ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌تانه منداڵه‌که‌ی په‌روه‌رده بکات، هه‌تاوه‌کو ته‌نها به‌ناو نه‌بێ و له ناوه‌ڕۆکیش شایسته‌ی نه‌بێت! سه‌باره‌ت به‌وه‌ش بۆ کورد دروسته یان نا؟ هیج جیاوازی نییه بۆ کورد بێت یان بۆ عه‌ره‌ب یان هه‌ر گه‌لێکی تر، چونکه ئه‌وه شه‌رعه و هه‌موو موسوڵمانێک ده‌گرێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.