سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن بانگ بدەین ، بەگوێی منداڵی تازە لە دایك بوودا.؟
بانگدان بە گوێی مناڵی تازە لە دایکبوو چۆنی ئەبێت ؟ ئایا یەکەم رۆژی لە دایکبوونی ئەتوانی بانگی بە گوێدا بدەیت ؟ یان تا چەند ڕۆژ لە دایکبوونی؟ لەگەڵ رێز و سوپاسم بۆتان .
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1156

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

بانگدان بەگوێی منداڵدا چەند فەرموودەیەکی لەبارەوە هاتووە، زانای فەرموودەناس ئەلبانی-ڕەحمەتی خوای لێ بێت- هەموویانی بەلاواز ناساندووە، واتە ئەو کارە ئەسڵی نییە و نەبووە لەکاتی پێغەمبەر و هاوەڵان. بەڵام زانایانی تریش هەن بە پەسەندیان داناوە. تەنها ئەوەیە بانگ دەدرێت بەگوێی ڕاستی. لە یەکەم ڕؤژدا دەبێت و باشترە ئەوەش بۆ ئەوەیە گوێێ بە بانگدان بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر نەکرا لەسەرەتاوە، کێشەیەک نییە دواتر بۆی نەکرێت یاخود بۆی ئەنجام بدرێت. 

شایەنی باسە نەوەک تەنها بانگدان بەڵکو قورئانخوێندن بە دەنگی بەرز لەلایەن دایکەوە یان باوکئی یاخود هەرکەسێکی تر یان بە تۆمارکراوی، ئەگەر ڕۆژانە بیبیستێت کارێکی باشە، چونکە هۆگری لەگەڵ پەیدا دەکات و ئارامی لێ وەردەگرێت، جگەلەوەش لە شەیتان و سیحر و چاوی پیس و هەموو شەڕەکان دەیپاپرێزێت، هەروەها قورئان شیفایە بۆ جەستە و گیان و مایەی نەشونمای دروستە بۆ هۆش و بەدەن و گیان.. 
بەڵکو زانستی سەردەم ئەوەی باسکردووە ئەگەر منداڵ لە سکی دایکییەوە مۆسیقایەکی ئارامی بۆ لێبدرێت ئارامی دەکات و کاریگەری باشی لەسەر دروست دەکات! یاخود ئەگەر دایکەکە بەهەر هۆکارێک بێت ئارام و دڵخۆش بێت ڕاستەوخۆ کاریگەری پەسەند و ئیجابی دەخاتە سەر کۆرپەکەی.. کەواتە ئەی ئەگەر قورئانی وشەی خوای بۆ لێبدرێت و گوێبیستی بکرێت دەبێت چۆن کاریگەرییەکی هەبێت!!؟ بەڵکو کاتێک لە سکی دایکیدایە و هۆگری قورئان دەبێت و دوای ئەوەش دێتە دونیاوە هەمان دەنگ و وشەی خوایی بەگوێدا دەخرێتەوە، ئاشنایی و سوکنایی لەگەڵدا پەیدا دەکات و پێی ژیر دەبێتەوە و ئیسراحەتی پێ دەکات. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 1857

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram