نزا خوێندن بەسەر منداڵدا یەکێکە لەکارە هەرە زۆر بەسوود و گرنگەکان کە منداڵ دەپارێزێت لە هەموو شتێکی خراپ و نەخوازراو چۆنیەتیەکەی: هەر ئاسایی منداڵەکە لەخۆت نزیك بکەرەوە و ئەم نزایانەی بەسەردا بخوێنە و دەست بهێنە بەلاشەیدا 1- پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەم نزایەی دەخوێند بەسەر کچەزاکانی دا کە حەسەن و حسێنن - خوا لێیان ڕازی بێت- (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ) ① (صحيح البخاري : 3371) 2 - وە خوێندنی (معوذتين) واتە سورەتی (الفلق) لەگەڵ سورەتی (الناس) بخوێنە بەسەریدا دەبێتە مایەی پاراستن لە هەموو چاو و سیحر و جنۆکەیەك (صحيح البخاري : 5748) بەم شێوازە پارێزراو دەبێت ان شاء الله. واللە اعلم وباللە التوفیق