سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایە بانگ و قامەت بە گوێی منداڵی ساوادا سوننەتە.؟
ئایە بانگ و قامەت بە گوێی منداڵی ساوادا سوننەتە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2577


ئایە بانگ و قامەت بە گوێی منداڵی ساوادا سوننەتە؟

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

لێرەدا ئەمەوێ بە کورتی قسە لە سەر ئەو فەرمودانە بکەم کە لەم بارەوە هاتون لە ڕووی سەنەدەوە، ئاماژە بە قسەی زانایانی شەرع زان (الفقها‌و)ناکەم، سەرەتا بابەتی بانگ دان یاخود قامەت دان بە گوێی ساوادا پێنج فەرموودەی لەسەرە، تەنها دوو لەو فەرموودانە باسی قامەتی کردوە ئەو دوو فەرموودەش هەر دووکیان لە ڕووی زانستی فەرموودە ناسیەوە کێشەیان لەسەرە وەک باسی دەکەین.
وە ئەو سێ فەرمودەی تریش کە باسی بانگ دەکەن بەتەنها، بەهێز ترینیان فەرموودەکەی ئەبوو ڕافیعە(إبراهیم)کە ئیمامی ئەبوداودو ئیمامی ئەحمەد و ئیمامی تورمزی و ئیمامی حاکیم و جگە لەوانیش گێڕاویانەتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئیمامی تورمزی و حاکیم ئەفەرموون فەرموودەکە سەحیحە، بەڵام ئیمامی زەهەبی ئەفەرموێ کەسێک لە سەنەدەکەیدا بەناوی عاسیمی کوری عبداللە زانایان بەلاوازیان داناوە. دەقی فەرموودەکەش بەم شیوەیە: (رأيت رسول الله -صلى الله عليه وسلم أذّن في أذن الحسن بن علي حين ولدته فاطمة بالصلاة)٠ واتە: پێغەمبەرم بینی درودی خوای لێ بێت بانگی دا بە گوێی حەسەنی کوڕی عەلیدا کاتێک فاتیمە حەسەنی بوو، بانگەکەش وەک بانگی نوێژ وابوو.
فەرموودەکەی تریش کە تەنها باسی بانگە دایکی فەزڵی کچی حاریسی هیلالی گێڕاوێتیەوە، کە هەریەک لە ئیمامی تەبەرانی و ئیبن و عەساکیر و خەتیبی بەغدادی هێناویانە لە کتێبەکانیاندا، ئەم فەرموودەش کەسێکی تێدایە بەناوی ئەحمەدی کوڕی ڕاشد یان ڕەشید، کە زانایان زۆر بەخراپ باسیان کردوەو ئیمامی زەهەبی ئەفەرموێت فورموودەکەی ناڕاستە.
سێهەم فەرموودەیان کە عبداللە ی کوری عومەر بۆمان ئەگیرێتەوە بەم شیوەیە: (أنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أذَّن في أذن حسن وحُسين حين وُلدَا). واتە: کاتێک حەسەن و حوسەین لە دایک بوون پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت بانگیدا بە گوێیاندا٠
ئەم فەرموودەشیان یەکێک لە ڕاویەکانی بەناوی قاسمی کوڕی حەفسی عومەریەوە زنایان قسەیان لەسەری کردوە بە خراپە، ئیمامی ئەحمەد فەرمویەتی درۆزنە!٠ ئیبن و مەعین ئەفەرموێ لاوازەو هیچ نیە. ئیمامی حاکیم ونەسائی ئەفەرموون حەدیسی لێ وەرناگیرێ٠
قسەی کۆتای ئەوەیە بانگدان بە گوێی مندالدا لەگەڵ ئەوەی فەرموودەکان قسەیان لە سەر کراوە بەڵام یەکەم فورموودەی کە باسمان کرد زانایانی فەرموودە بەڕاستیان داناوەو کاریان پێ کردوە، بۆیە بانگدان بە گوێی ساوادا کارێکی سونەتەو پێغەمبەر لە ژیانی خۆیدا ئەنجامی داوە.

پاشان دوو فەرمودەکەی تر کە باسی قامەتیشی تێدایە بەم شێوەن کە لە خزمەتاندا باسی دەکەم:
یەکەم فەرمودەکەی عبداللە ی کوڕی عەباسە کە ئیمامی بەیهەقی و جگە لەویش هێناویانە بەم شێوەیە(أنَّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم أذَّن في أُذن الحسن بن علي يوم وُلد، فأذن في اليمنى، وأقام في اليسرى).واتە: پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت کاتێک حەسەنی کوری عەلی لەدایک بوو بانگی دا بە گوێی ڕاستیداو قامەتی دا بە وگوێی چەپیدا.
ئەم فەرموودەیان سێ کەس کە لە سەنەدەکەیدا هەیە زانایان قسەیان لەسەریان کردوە بەتایبەت دوانیان کە محمدی کوری یونس و حەسەنی کوڕی عەمری کوڕی سەیفە، وتویانە درۆزنن و فەرموودەیان لێ وەرناگیرێ.

فەرموودەی دووەم کە قامەتی تێدا باس کراوە حەسەنی کوڕی عەلی بۆمان ئەگێڕێتەوەو هەر یەک لە ئەبوو یەعلاو ئین و سونی و بەیهەقی و ئیبن و عەدی و جگە لەوانیش هێناویانە، کە بەم شیوەیە: (من وُلد له مولودٌ فأَذَّن في أُذنه اليُمنى وأقام في اليسرى لم تضرَّه أمُّ الصبيان)٠ واتە: هەرکەس خوا مندالێکی پیدا بانگ بدات بە گوێی ڕاستیداو قامەت بدات بە گوێی چەپیدا ئەوە جنۆکە یان جۆرە نەخۆشیەک توشی نابێت.
ئەم فەرموودەش بەلای کەمەوە دوو لە ڕاویەکانی سەنەدەکەی کێشەیان لەسەرە کە یەحیای کوڕی عەلاو مەروانی کوری سالمە زانایان فەرموویانە درۆیان بەدەم پێغەمبەرەوە کردوە درودی خوای لێ بێت.
لە کۆتایدا ئەو فەرموودانەی باسی قامەتیان کردوە بە گوێی منداڵی ساوادا هەمویان کێشەیان لەسەرەو جێگای کار پێکردن نین لە خودی خۆیاندا، بەڵام هەندێک لە زنایان کاریان بە فەرمودەی لاوازیش کردوە بۆیە بابەتی قامەتیان وەک سونەتیک داناوە بدرێ بە گوێی منداڵدا.

شاخوان سیامنصوری / دکتۆرا لە زانستی فەرموودە

  ژمارەی بینین 1273

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram