به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نێره‌مووکی شێوازێکی یه‌کچه‌شنه‌ی نییه به‌ڵکو هه‌مه‌جۆره و به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ندێک سیفاتی مێینه یان نێرینه خولقاوه له ڕه‌گه‌زێک له‌و دوو لایه‌نه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانی نێرینه و مێینه دیار بن و دروست بووبن ئه‌وه هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌ناسرێ و ده‌زانرێ به‌ڵام که باڵه‌غ بوو ئه‌زانری چه‌ندێک ئه‌و تێکه‌ڵییه کاریگه‌ری هه‌یه له‌و که‌سه‌دا، ڕه‌نگه ته‌نها ئه‌ندام دروست بووبێ به‌ڵام له ناخ و لایه‌نی فسیۆلجیدا ته‌نها یه‌ک ڕه‌گه‌ز بێ، ئه‌وکاته به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زیاده‌یه بۆی لاده‌برێ و ئیتر ده‌بێته یه‌ک ڕه‌گه‌زی ته‌واو.. یاخوود ڕه‌نگه به ئه‌ندام نێرینه بێت به‌ڵام سیفاته مێینه‌کانی تێدا گه‌شه‌ی کردبێ و وه‌کو ئافره‌تێک هه‌ڵسوکه‌وت بکات.. به‌ڕاستی ئه‌وانه زیاتر پسپۆڕان ده‌توانن قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و یارمه‌تی ئه‌و جۆره مرۆڤانه بده‌ن وه‌کو لایه‌نی چاره‌سه‌ری، وه‌کو لایه‌نی شه‌رعیش زانایان قسه‌یان له‌سه‌ر فه‌رمووه ده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کتێبه فیقهییه‌کان . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.