به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: لعن المخنثين من الرجال والمترجلات من النساء وقال أخرجوهم من بيوتكم وأخرجوا فلانا وفلانا يعني المخنثين " رواه ابو داود وهو صحیح. واته / پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی کرد که‌وا نێره‌مووکه‌کان ده‌ربکه‌ن له نێو ماڵه‌کان(مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌یه له‌لای ئافره‌تان به‌جێیان مه‌هێڵن)، چونکه پێش ئه‌مه نێره‌مووه‌کان به ئاسایی ده‌چوونه نێو ماڵه‌کان. به‌هه‌رحاڵ نێره‌مووک ئه‌و حوکمه‌ی هه‌یه که به‌سه‌ری زاڵه، ئایه نێرینه‌یی یاخود مێینه‌یی. ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلام ببێت ئه‌وه موجته‌هیده‌کان ئه‌و حوکمه ڕوون ده‌که‌نه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.