سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا باسی نێرەمووك لە قورئان و فەرموودەدا ھاتووە .؟!
سڵاو.به‌ڕێزان رونکردنه‌وه‌ی ئیسلام چییه‌ له‌باره‌ی ( هاوڕه‌گه‌ز یان نێره‌مووک ) ئایا ئه‌گه‌ر هاتو له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیدا وه‌ک یه‌ک یه‌کسان بوو . ئه‌وکات چۆن مامه‌ڵه‌ بکات؟ ئایا خودا له‌ قورئاندا هیچ باسی کردوون؟ پێخه‌مبه‌ر (د.خ) چۆن باسی کردون؟!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 999

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

نێره‌مووک له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ باسی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ ئه‌سه‌ر(وته‌ی هاوه‌ڵان) باسی هاتووه‌، و شه‌رعناسانیش له‌ کتیبه‌کانیان باسییان کردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌حکامی میرات و نوێژی به‌ کۆمه‌ڵ و تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی نێر یان مێدا..حه‌سه‌نی کوڕی که‌ثیر-ه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: له‌گه‌ڵ عه‌لی بووم باسی نێره‌مووک کرا، فه‌رمووی: ته‌ماشای ده‌رچه‌ی میزی بکه‌ن، له‌وه‌وه‌ میراتی بۆ دیاری بکه‌ن(واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ میز ده‌کات، حیسابی نێری بۆ بکه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌ هی مێینه‌وه‌ میز ده‌کات ئه‌وا حیسابی مێی بۆ بکه‌ن)."شهدت علياً رضي الله عنه في خنثى قال انظروا مسيل البول فورثوه منه". به‌یهه‌قی گێڕاوێتییه‌وه‌. له‌ ڕیوایه‌تێکی تر"إن بال من مجرى الذكر فهو غلام وإن من مجرى الفرج فهو جارية." 

زانایان فه‌رموویانه‌؛ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئه‌ندامه‌که‌ی هه‌بوو، سه‌یر ده‌کرێ به‌ کامه‌یان میز ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ردووکیشیان میزی کرد، له‌ کامه‌یان زووتر دێت، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ردووکیان له‌ یه‌ک کات ده‌ستی پێ کرد، له‌ کامه‌یان دڕه‌نگتر ته‌واو ده‌بێت، یان ئه‌گه‌ر مه‌نی بێته‌وه‌ له‌ ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌، به‌ نێر ئه‌ژمار ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌یزی هه‌بوو به‌ ئافره‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردووکی هه‌بوو یان میزی ده‌کرد له‌ هی نێرینه‌وه‌ و حه‌یزیشی هه‌بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێ نێره‌مووکی تێکه‌ڵ و ئاڵۆز(مشکل). له‌م حاڵه‌تدا بۆ حوکمه‌ شه‌رعییه‌کانی وه‌کو میرات، سه‌یری ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ زیاتر کام ڕه‌گه‌زه‌ی پێوه‌ دیاره‌.. 
له‌ باره‌ی مه‌نییه‌وه‌ فه‌رموویانه‌؛ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ندامی نێرینه‌وه‌ ئاوی هاته‌وه‌ یان له‌ ئه‌ندامی مێینه‌وه‌ بوو به‌ڵام له‌ سیفه‌تی پیاوان ئه‌وا حوکمی پیاوی بۆ ده‌کرێ، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌نی بێته‌وه‌ له‌ ئه‌ندامی مێینه‌وه‌ی یاخوود له‌ هی نێرینه‌که‌وه‌ی بێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ سیفه‌تی مێینه‌ ئاوی بێته‌وه‌ ئه‌وا حوکمی ئافره‌تی بۆ ده‌بڕێته‌وه‌.. 

له‌ ڕووی چاره‌سه‌ریشه‌وه‌؛ پسپۆڕانی شاره‌زا و دڵسۆز له‌ دوای پشکنین و یه‌کلابوونه‌وه‌ ده‌توانن نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن و ڕه‌گه‌زی زاڵی بۆ ببڕێننه‌وه‌، وه‌کو شه‌رعیش ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ڵام له‌ دوای وه‌رگرتنی فه‌توا و پرس و ڕای شه‌رعناسان، هه‌تاوه‌کو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ یاری پێ نه‌کرێ.. وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا باوه‌ له‌ زۆرێک وڵاتان ڕه‌گه‌ز ده‌گۆڕن و ده‌ستکاری دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌ن..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 874

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram