ئایا فه‌رمووده ده‌ستکاری کراوه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ره‌دکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده و بڕوا نه‌کردن پێی(دروسته‌کانی؛ ئه‌وانه‌ی ئوممه‌ت به‌ئیجماع قه‌بووڵی کردووه) له ئیسلام ده‌رچوون و کافربوونه! هه‌ر به‌ده‌قی قورئان(بۆ ئه‌وانه‌ی بروایان وایه گوایه ته‌نها قورئان ڕاسته و فه‌رمووده وه‌رناگرن) خوای گه‌وره فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) به‌به‌شێک له نیگا(الوحي) داناوه، فه‌رموویه‌تیوما ينطق عن الهوى إن هو إلا و‌حي يوحى[النجم: ٣-٤]. واته/ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ئاره‌زووی خۆیه‌وه نادوێ به‌ڵكوو هه‌رچی ده‌یڵێت نیگایه و بۆی هاتووه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێتوَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا [الحشر:٧]. واته/ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێدان له‌کردنی بچن به‌ده‌مییه‌وه و ئه‌وه‌ش که ڕێگریتان لێده‌کات وازی لێ بهێنن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێتمَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ [النساء:٨٠]. واته/ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بکات ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی خوای کردووه. هه‌موو ئه‌مانه وه‌ی تریش هه‌ر له‌ده‌قه قورئانییه‌کاندا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). فه‌رمایشه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) شیکردنه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ن بۆ ده‌قه قورئانییه‌کان، ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ناهێنن ده‌بێت نوێژ نه‌که‌ن به‌م جۆره‌ی که موسوڵمانان ده‌یکه‌ن، چونکه له‌قورئاندا فه‌رمان کردن به نوێژ هاتووه به‌ڵام چؤنییه‌تی نوێژکردنه‌که هیچی له‌باره‌وه نه‌هاتووه، چۆنییه‌تی نوێژ و پێنج نوێژه‌کان و چؤنییه‌تی شه‌ونوێژ و ..هتد هه‌مووی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به وته و کرداری خۆی بۆ ئێمه‌ی ڕوونکردۆته‌وه! دیسان هه‌موو فه‌رمانه‌کانی تری قورئان و واجبه‌کانی ئیسلام، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) و فه‌رمووده‌کانی نه‌بووایه ئێمه چۆن بزانین بڕی زه‌کات چه‌نده؟! یاخوود زه‌کاتی ئاڵتوون و دانه‌وێڵه و پاره و ... بڕه‌که‌ی چه‌نده؟! ئه‌مانه هه‌مووی له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) شیکراوه‌ته‌وه و له‌قورئاندا نه‌هاتووه، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده که زه‌کات بده‌ن! ئه‌گه‌ر فه‌رمووده نه‌بووایه چؤن بمانزانیبایه ڕؤژوو له‌که‌یه‌وه هه‌تا که‌ی ده‌گیرێت؟ یاخوود به‌چی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه؟ له‌سه‌ر کێ واجبه و له‌سه‌ر کێ واجب نییه؟ حه‌ج چۆن ده‌کرێت؟ ڕوکنه‌کانی کامه‌یه؟ وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌حکامه‌کانی تری ئه‌م دینه.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوأنزلنا إليك الذكر لتبين للناس ما نزل إليهم[النحل: ٤٤]. واته/ ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه بۆت، هه‌تاوه‌کو بۆ خه‌ڵکی ڕوونبکه‌یته‌وه ئه‌وه‌ی که هاتووه بۆیان. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌حکام و فه‌رمانه قورئانییه‌کان زۆربه‌ی زۆریان پێویستییان به ته‌فسیر و ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌می و کرده‌وه‌ییش هه‌یه، مه‌گه‌ر بۆچی پێغه‌مبه‌ران له خۆمان(ئاده‌می) بوون، ئایا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه نییه به کردار و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیان فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌مان بۆ ڕوونبکه‌نه‌وه؟! له‌دوای ئه‌و ڕاستییانه، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا که چه‌ندین فه‌رمووده‌ی درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رمانه‌وه(صلى الله عليه وسلم) ئێمه چۆن بزانین ڕاسته‌کانیان کامه‌یه و له‌و هه‌ڵبه‌ستراوانه جیایان بکه‌ینه‌وه؟ سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ئه‌وه بزانین بوونی کۆمه‌ڵێ فه‌رمووده‌ی لاواز یاخوود هه‌ڵبه‌ستراو نابێته به‌ڵگه و بیانوویه‌کی شه‌رعی که هه‌موو فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) پێ ڕه‌د بکه‌ینه‌وه. چونکه وه‌کو به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه به‌ده‌قی قورئان که فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرتنی له ئه‌ستۆماندایه و کارکردن پێیان داوایه‌کی شه‌رعییه. هه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) خۆی له ژیان بوو، فه‌رمووده‌کانی هه‌مووی دروست بوون و هیچ که‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو درۆ به‌ده‌مییه‌وه بکات یاخوود گومان له‌فه‌رمووده‌یه‌کی دروست بکات، هاوه‌ڵه‌کانیشی-خوا لێیان ڕازی بێت- قوتابی به‌وه‌فا و ڕاستگۆ و له‌خواترس بوون هه‌روه‌ها زیره‌ک و به‌توانا بوون له هه‌ڵگرتنی و له‌به‌رکردنی فه‌رمایشته‌کانی له‌ناو دڵه‌کانیان، قوتابییه‌کانی ئه‌وانیش(شوێنکه‌وتووان؛ التابعین) له‌به‌رده‌می ئه‌ماندا فێری دینی خوا بوون و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) وه‌رده‌گرت، له‌پاش ئه‌مان سه‌رده‌می قوتابییه‌کانی شوێنکه‌وتووان(التابعي التابعین) هاته‌پێش، لێره‌دا به‌حوکمی به‌رفراوانبوونی سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسلام و زۆربوونی دوژمنانی و په‌یدابوونی فاسقان و هه‌ڵبه‌ستراوان و درۆزنان به‌ده‌م ئیسلامه‌وه، فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو په‌یدابوو.. به‌ڵام له‌هه‌موو سه‌رده‌مێک پیاوانی خۆی، له کوڕی مووباره‌کیان پرسی: ئایا فه‌رمووده‌کان هه‌موویان دروسکراو نین؟ چۆن بزانین که هی پێغه‌مبه‌رن(صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی: به‌رده‌ام بۆی ده‌ژی(له‌مه‌یداندایه بۆی) پیاوان و زانایانێکی دڵسۆز و ماندوونه‌ناس، پاشان ئایه‌تیإنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون خوێنده‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که خوای گه‌وره دینی خۆی ده‌پارێزێت و ئه‌م دینه هیچ لێ نافه‌وتێت.. به‌درێژایی ڕۆژگاریش پیاوانێکی خوا په‌یدابوون به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای کۆکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌کان و پاڵفته‌کردنیان که توانیان به‌نزیکی هه‌موو فه‌رمووده دروسته‌کان بنووسنه‌وه و له هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان و لاوازه‌کانیان جودا بکه‌نه‌وه. گرنگترین زانستێک له‌سه‌ره‌تاکانی چه‌رخی زێڕینی ئیسلامه‌وه په‌یدابوو، بریتی بوو له زانستی پیاوان(علم الرجال)، ئه‌م زانسته باس له ناوداران و زانایان و هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییانه ده‌کات که ڕۆڵێکیان هه‌بوو له‌ژیان و سه‌رده‌می خۆیان، ناسێنراون و باشی و ناباشییان تۆمارکراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌گێرانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا یاخوود ته‌فسیری قورئان و شیکردنه‌وه‌ی زانسته‌کانیان کردووه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م زانسته، زانایه‌کی ئه‌ڵمانی(شبرینجه‌ر) ئه‌م زانسته به‌گه‌وره ده‌ناسێنێت کاتێک ده‌بینێت که‌ته‌نها له پیاوانی شوێنکه‌وتووان و قوتابییه‌کانیان ژیانی نیو ملیۆن که‌س نووسراوه‌ته‌وه. ده‌ڵێت: له دونیاندا نه‌بینراوه و ناشبینرێت ئوممه‌تێک وه‌کو ئوممه‌تی موسوڵمانان، که به‌هۆی زانستی پیاوانه‌وه(علم الرجال) که‌خۆیان دایانهێناوه توانیویانه ژیانی نیو ملیؤن پیاو تۆماربکرێت و هه‌ڵبهێنجرێت. زانایانی فه‌رمووده و ئه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌یان کۆده‌کرده‌وه، مه‌رجیان هه‌بووه بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده، له‌وانه: * سه‌یری ژیانی ئه‌و که‌سه‌یان کردووه، پرسیاریان له حاڵی کردووه، ئایا تاعه‌تی چؤنه؟ خۆی ده‌پارێزێت له گوناه و تاوانه‌کان؟ حه‌سه‌نی کوڕی ساڵه‌حی کوڕی ئه‌حیا ده‌فه‌رموێت: ئێمه ئه‌گه‌ر بمانویستایه له که‌سێکه‌وه بنووسین، پرسیارمان له‌باره‌وه ده‌کرد هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ده‌یانووت ئه‌وه ده‌تانه‌وێت ژنی پێ بده‌ن؟! * ده‌بوو ئه‌وه‌ی پێیه‌تی له شێخێکی زیندووی وه‌رگرتبێت، بۆ نمونه: شوعبه ده‌فه‌رموێت: حه‌سه‌نی کوڕی عه‌ماره وتی: حه‌که‌م باسی کرد بۆم له یه‌حیای کوڕی جه‌زاره‌وه ئه‌وه‌یش له عه‌لی حه‌وت فه‌رمووده. شوعبه ده‌فه‌رموێت چووم له حه‌که‌مم پرسی که‌ئایا ئه‌وه ڕاسته؟ وتی شتی وام هه‌ر نه‌بیستووه! (ئا به‌و جۆره زانایان به‌دوای ڕاستی و دروستی فه‌رمووده‌کاندا ڕۆیشتوون). * یاخوود ئه‌گه‌ر شێخه‌که مردبێت، لێیان پرسیوه: که‌ی پێی گه‌یشتووی؟ له‌کوێ ژیاوه؟ که‌ی مردووه؟ پرسیارییان له‌ژیانی کردووه، ئه‌گه‌ر ڕاستی وه‌ڵام بدایه‌ته‌وه ئه‌و کاته ده‌یانزانی که ڕاست ده‌کات. بۆنمونه: (عفير بن معدان) ده‌ڵێت عومه‌ری کوری موسای کوری وه‌جیه، شتێکی گێڕایه‌وه له خالیدی کوڕی مه‌عدان، عه‌فیر ده‌ڵێت: وتم به عومه‌ر له‌چ ساڵێک به خالید گه‌یشتووی؟ ئه‌ویش وتی: ساڵی(١٥٨) له ڕزگارکردنی ئه‌رمینیا، منیش(عه‌فیر) پێم وت: له‌خوا بترسه ئه‌ی شێخ! درۆ مه‌که، خالید له ساڵی(١٥٤) مردووه، جگه له‌وه‌ش به‌شدارنه‌بووه له ڕزگارکردنی ئه‌رمینیا! * توانای له‌به‌رکردنی فه‌رمووده‌کان وه‌کو خۆی و به‌ڕشته‌ی گێڕه‌ڕه‌وه‌کانیش. که‌سێک که‌فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، تاقیکراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی زۆریان پێ خوێندۆته‌وه، ئه‌وانیش نووسیویانه‌وه، پاش ماوه‌یه‌کی تر بانگیان کردۆته‌وه، وتویانه پێی فه‌رمووده‌کانی جاری پێشوومان لێ ونبووه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بیڵێته‌وه، کاتێک که‌هه‌مووی به‌له‌به‌ر خوێندۆته‌وه، ئه‌وانیش له‌پشته‌وه به‌نووسراوی سه‌یریان کردووه، ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جاری پێشووی هیج زیاد و که‌می نه‌بووه، ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به‌سه‌ر ئه‌بووهوره‌یره‌دا هێناوه. ئیمامی بوخاریش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به‌وجۆره تاقی کرایه‌وه، جارێکیان له‌به‌غداد، (١٠) که‌س دانیشتن له‌گه‌ڵی، هه‌ریه‌که‌یان(١٠) فه‌رمووده‌ی گێرایه‌وه به‌ڵام ڕشته‌ی گێرانه‌وه‌کانی هه‌موو تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ کردن، واته هه‌ر(١٠٠) فه‌رمووده‌که ڕه‌شته‌ی گێڕانه‌وه‌کانیان ته‌واو پێش و دواخرابوون و گۆڕدرابوون، ئه‌وجا ئیمامی بوخاری له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێی له‌هه‌موویان ده‌بێت، هه‌ر(١٠٠) فه‌رمووده‌که به‌دروستی و به‌ڕشته‌ی(سند) خۆیانه‌وه به‌له‌به‌ر ده‌خوێنێته‌وه، ئیتر به‌مه هه‌موو ئاماده‌بووان سه‌رسام ده‌بن. * فه‌رمووده‌یان وه‌رنه‌گرتووه له‌وانه‌ی ماستاوچی ده‌سته‌ڵاتداره سته‌مکاره‌کان بوون و دیاری ئه‌وانیان وه‌رگرتووه! ده‌چوون و ده‌گڕان و به‌مانگ و دوو و سێ و زیاتریش به‌ڕێده‌که‌وتن هه‌تا فه‌رمووده‌یه‌ک تۆماربکه‌ن و وه‌ریبگرن، به‌ڵام کاتێک حاڵی کابرایان ده‌بینی په‌شیمان ده‌بوونه‌وه و وازیان لێ ده‌هێنا. به‌و شێوه‌یه فه‌رمووده‌کان کۆکراونه‌ته‌وه. له‌لای ئه‌هلی سوننه، هه‌موو کتێبه‌کانی دروستی فه‌رمووده‌ی( بوخاری و موسولیم و تورموزی و نه‌سائی و ئه‌بووداود و ئیبن ماجه و ئیبن حه‌ببان و ئیمام ئه‌حمه‌د و حاکم و ...) قه‌بووڵن و سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنن، به‌ڵام بێگومان به‌ده‌ر له بوخاری و موسلیم له‌وانی تردا فه‌رمووده‌ی لاواز هه‌ن و له‌لای زانایانیش ئاشکران. گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌توانین دڵنیا بین له‌وه‌ی که سوپاس بۆ خوای گه‌وره و پاسان سوپاس و ڕه‌حمه‌ت له زانایانی پێشینان و ئێستاشمان بێت که به هه‌وڵ کۆششی خۆیان له‌دوای فه‌زڵی خوا توانییانه فه‌رمووده‌کانمان بۆ پاکنووس بکه‌ن و له‌دوو توێی کتێبه‌کاندا بۆمان تۆمار بکه‌ن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ------------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.