به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گێڕانه‌وه‌ی کێشه‌کانمان بۆلای بێباوه‌ڕان و کافران هه‌م جائیز نییه و هه‌م هه‌ڵه‌شه و حوکمه‌کانیشیان له‌سه‌ر ئێمه دانامه‌زرێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلاً[النساء:١٤١] واته/ هه‌رگیز خوای گه‌وره زاڵیی و توانا بۆ هه‌میشه‌یی کافران نادات به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا. ته‌نها له‌یه‌ک حاڵه‌تدا جائیز ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ لایه‌نێکی ئیسلامی له‌مزگه‌وت و لیژنه‌یه‌کی شه‌رعی و که‌سانێکی موسڵمانی وه‌ها نه‌بن و چنگ نه‌که‌ون یاخود هه‌بن به‌ڵام نه‌توانن مافێک بگێڕنه‌وه بۆ مافخوراوێک. له کۆپنهاگنی وڵاتی دانیمارک، کۆمه‌ڵه‌ی شه‌رعناسان له‌ئه‌مه‌ریکا و له‌گه‌ڵ ڕابیته‌ی ئیسلامی له ساڵی(٢٠٠٤) فه‌توایه‌کیان داوه که‌ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی"أنه إذا طلق الرجل زوجته طلاقاً شرعياً فلا حرج في توثيقه أمام المحاكم الوضعية، وأن اللجوء إلى القضاء الوضعي لإنهاء الزواج من الناحية القانونية لا يترتب عليه وحده إنهاء الزواج من الناحية الشرعية." واته/ ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق دا به‌پێی شه‌رع ئه‌وا هیچی تێدا نییه ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌ی بکات له دادگایه‌ک که به حوکمی خوا ناچێت به‌ڕێوه، وه په‌نا بردن ته‌نها بۆ دادگایه‌کی داسه‌پاو(ئه‌وه‌ی که حوکم به‌ئیسلام ناکات) بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی کۆتایی پێ بهێنێت له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌وه به‌ته‌نها ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر دانامه‌زرێت له‌ڕووی شه‌رعه‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌کو ئێوه بکات، بچێت به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌لای دادگای ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی جیابونه‌وه له‌گه‌ڵ خیزانی بکات به‌ڵام مه‌به‌ستی ته‌ڵاق نییه به‌ڵكو بۆ چاوبه‌ستکردنی ده‌وڵه‌ت و له‌پێناوی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی.. سه‌ره‌تا ده‌ڵێین؛ ئه‌وه کارێکی نادروسته و موسوڵمان ده‌بێت له‌کاری وا دوور بێت، چونکه ئه‌وه فێڵ کردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نێک(ده‌وڵه‌ته‌که) که تۆ په‌یمانت به‌ستووه له‌گه‌ڵیان و ئه‌وانیش چاکه‌یان له‌سه‌رته. مه‌سه‌له‌ی که‌سێک ڕاکێشنیش(خوشک به ژنکردن و برا به‌مێردکردن و...)ئه‌وانه هه‌مووی له‌ڕاستیدا کارێکی ناشه‌رعین و موسوڵمان نابێت لێیان نزیک بێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تی تایبه‌تیدا و ئه‌وه‌ش ده‌بێت شێخێکی شاره‌زا یاخود شه‌رعناسێک بڕیاری بۆ بدات، نه‌وه‌ک هه‌ر وا به‌شێنه‌یی هه‌رکه‌سه و بۆی خوی فه‌توای لێ ده‌دات. مسه‌له‌ی ته‌ڵاقه‌که‌ش، ئایا که‌وتووه یان نه‌که‌وتووه؟ ١/ ئه‌گه‌ر به‌ده‌متدا هاتووه و به‌شێویه‌کی ڕوون و نوسیویشته(ئیمزات کردووه) ئه‌وه به‌ڵێ که‌وتووه ئه‌گه‌رچی نییه‌تیشت نه‌بووبێت، چونکه ئه‌وه به‌ته‌ڵاقی ئاشکرا داده‌نرێت(الطلاق الصریح). ٢/ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م نه‌توتووه و ته‌نها به‌نووسین و به‌ڵام به‌دڵ نییه‌تت وابووه، ئه‌وا به‌ڵێ هه‌ر ده‌که‌وێت، چونکه مه‌به‌ستت وابووه و نووسینی له‌گه‌ڵ بووه. ٣/ ئه‌گه‌ر ته‌نها نووسین بووه و نییه‌تیشت نه‌بووه، ئه‌وا ته‌ڵاقت نه‌که‌وتووه. چونکه ئه‌وه به‌ته‌ڵاقی(الکناية) داده‌نرێت، واته ئاشکرا و ڕوون نییه، بۆیه ده‌بێت یان ده‌می له‌گه‌ڵ بێت یاخود ئه‌گه‌ر به‌ده‌م نه‌یووتبێت ئه‌وا نییه‌تی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ نووسینه‌که. له‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر به‌خاڵی یه‌که‌م دووه‌مدا نه‌هاتووی، ئه‌وا ته‌ڵاقت نه‌که‌وتووه و به‌ڵام ئه‌وه‌نده وریا به که جارێکی تر دوور بن له‌و کارانه‌وه چونکه به‌ڕاستی هیچ خێرێکی دونیایی و قیامه‌تی له‌و جۆره کارانه‌دا نییه. وه ئه‌گه‌ر به‌ر یه‌که‌م و دووه‌م که‌وتووی(خوا نه‌خواست) ئه‌وا به‌ڵێ ته‌ڵاقت که‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر سێ به‌سێش ته‌ڵاقه‌که‌ت خستبێت هه‌ر یه‌ک ته‌ڵاقت بۆ ده‌ژمێردرێت، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌که‌م جارته، ئه‌وا دوو ته‌ڵاقت ماوه و ئاگات لێیان بێت! ئه‌گه‌ر دووه‌میشته ئه‌وا یه‌کت ماوه، ئه‌گه‌ر دووت خستووه و ئه‌مه‌ست کردوه ئه‌وا هیچت نه‌ماوه و ئیتر ئه‌و خێزانه‌ت له تۆ حه‌رام بووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.